لە میسر لێبوردن بۆ زیندانیان دەركرا



 

بە لێبوردنی سەرۆكایەتی كۆماری میسر ٢٧ دەستبەسەركراوی دیكە لەو وڵاتە ئازادكران.

ئەندامی لیژنەی لێبوردنی سەربە سەرۆكایەتی كۆماری میسر، محەمەد عەبدولعەزیز لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك پەیامێكی لەسەر ئەو بابەتە بڵاو كردەوە.

محەمەد عەبدولعەزیز، ئاماژەی بەوە كرد كە لە یەكەم رۆژی ساڵی ٢٠٢٣ بڕیاری ئازاد كردنی ٢٧ دەستبەسەركراو دەركراوە.

محەمەد عەبدولعەزیز، لە پەیامەكەیدا ناوی ئازادكراوەكانیشی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم كەسانە ئەوانەن كە لە دۆسیەكانی ساڵانی ٢٠١٨، ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ دەستبەسەركراون بەڵام زانیاری لەسەر ئەو تاوانانە بڵاو نەكردەوە كە ئاراستەیان كراوە.

لەلایەكی دیكەوە، سەرۆكی پارتی دەستوور، جەمیلە ئیسماعیل لە پەیامێكیدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك دەربارەی ئەو ئازادكردنە وتی: “دەستپێكێكی باشە لە ساڵی نوێ”.

سەرۆككۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٢ ئەوەی راگەیاندبوو كە نیازی هەیە دەست بە دیالۆگی سیاسی بكات لە وڵاتەكە و دوابەدوای ئەوە و لە ٢٤ی نیساندا لیژنەی لێبوردنی چالاك كردبوو.

یەكەم كۆبوونەوەی دیالۆگی نیشتمانی كە سەرۆككۆمار سیسی رایگەیاندبوو و سەرجەم لایەنەكان جگە لە كۆمەڵەی ئیخوان موسلمینی لەخۆگرتبوو لە ٥ی تەمووزی ٢٠٢٢ و دووەم كۆبوونەوەش لە ١٩ی تەمووز لە قاهیرەی پایتەخت بەڕێوەچوو.

هاوكات ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە مانگی نیسانەوە تاكو ئەمڕۆ بە بڕیاری دادگا یان بە لێبوردنی سەرۆكایەتی كۆمار ئازاد كراون گەیشتووەتە ٥٩٥ كەس.

بەپێی یاساكانی میسر، داواكاری گشتیی كۆماری خاوەن دەسەڵاتی ئازاد كردنی دەستبەسەركراوانە و سەرۆككۆماریش دەسەڵاتی هەیە لێبوردن بۆ تەواوی حوكمی حوكمدراو یان بەشێكی حوكمەكە دەربكات.

فڕۆكەخانەی دیمەشق بۆردوومانكرا
پێشت فڕۆكەخانەی دیمەشق بۆردوومانكرا
كۆریای باشوور ئامادەكاری ئەتۆمی دەكات
دواتر كۆریای باشوور ئامادەكاری ئەتۆمی دەكات
ەیوەندیدار