كوێت مانگێكی دەستكرد ڕەوانەی ئاسمان دەكات



 

كوێت رایگەیاند كە رۆژی سێشەممەی داھاتوو، یەكەم مانگی دەستكرد لە سەكۆیەك لە ویلایەتی فلۆریدا باشووری رۆژھەڵاتی ئەمریكا رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەكات.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی كوێت بڵاوی كردەوە كە مانگی دەستكردی “كوێت سات ١” دوای چوار كاتژمێر و دوو خولەك لە ھەڵدانی، یەكەم سیگناڵ بۆ وێستگەی زەمینی دەنێرێت، بەرلەوەی ئەركی پێویستی خۆی ئەنجام بدات.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەكانی پرۆژەی یەكەم مانگی دەستكردی كوێت، ئەحمەد كەندەری رایگەیاندووە، كاتیك مووشەكەكە دەگاتە ئەو خولگەیەی بۆ دیاریكراوە و دواتر دەست بە ئەنجامدانی ھەموو ئەركەكانی دەكات.

راشیگەیاندووە كە مانگەكە بەدەوری زەویدا دەسوڕێتەوە و بەكامێرای كوالێتی بەرز وێنە تۆمار دەكات و دەنێرێت بۆ ئەوەی لەلایەن تیمی پسپۆرەكانەوە شی بكرێتەوە.

ئەحمەد كەندەری ئاماژەی بەوەیشداوە، ئەوانەی بەرپرسی پڕۆژەكەن ناوی (كوێت سات ١)یان ھەڵبژارد كە ئاماژەیە بۆ خواستی كوێتییەكان كە ئەوە یەكەمجارە مانگێكی دەستكرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەكەن.

گۆڕانکاری لەپێدانی کارەبای مۆلیدە کرا
پێشت گۆڕانکاری لەپێدانی کارەبای مۆلیدە کرا
لە فەڕەنسا نزیكەی ٥٠٠ كەس دەستگیركران
دواتر لە فەڕەنسا نزیكەی ٥٠٠ كەس دەستگیركران
ەیوەندیدار