ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

١٩ کەس کە ڕوداوێکیان بەسەر هاتووە کە قەت بیریان ناچێتەوە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە وێنەی کۆمەڵێک کەسن کە ڕوداوێکیان بەسەر هاتووە کە قەت بیریان ناچێتەوە!

 

ریکلام

بەزمەسات

چۆن گۆشتی پاک و جوان دەکڕیت؟

خێزان

زۆرێکمان ناوە ناوە بۆ پێداویستی ڕۆژانەمان بە گومانەوە گۆشت دەکڕین و نازانین کە باشە یان خراپ، ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکە بۆ ئەوەی گۆشتی جوان بکڕیت:

 

– لەکاتی گۆشت کڕین دەستی لێبدە، پێویستە گۆشتەکە نەرمبێت و هەست بە تازەییەکەی بکەیت، چونکە گۆشتی کۆن ڕەق دەبێت، جگە لەوەش پێویستە گۆشتەکە چڕبێت بەناویەکداو وشک بێت.

– گۆشت رەنگێکی سووری کاڵی هەیە و پێویستە ئەو رەنگە بەجوانی دەرکەوتبێت و سەوز یان ڕەساسی نەبووبێت.

– گۆشتی زۆر هەرزان مەکڕە چونکە بە دڵنیایەوە کوالێتیەکەی باش نییە

– گەر توانیت هەوڵبدە بزانیت گۆشتەکە هی چ ئاژەڵێکە و لەکوێ گەورە کراوە، چونکە جۆری خواردنی ئاژەڵەکە کاریگەری زۆرە لەسەر گۆشتەکەی.

– تەنها ئەو گۆشتانە بخۆ کە حەڵاڵە و بە شێوازی ئیسلامی سەربڕدراوە، چونکە لە ڕووی تەندروستیشەوە ئەوە گۆشتی پاکە. 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

له‌ كاتی شۆردنی منداڵه‌ ساواكه‌تدا ئه‌م ڕێنماییانە ڕەچاو بکە

خێزان

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دایكانی تازه‌ ترسێكی زۆریان هه‌یه‌ له‌ چۆنیه‌تی شتنی منداڵه‌كه‌یان، به‌ڵام ئه‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه‌ شێوازێكی باشه‌ بۆ شتنی منداڵه‌ ساواكانتان.

– پێویسته‌ ئه‌و ژوره‌ی كه‌ منداڵه‌كه‌ی تێدا ده‌شۆیت پله‌ی گه‌رمی مامناوه‌ند بێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمای نه‌بێت.

–  باشتر وایه‌ منداڵه‌كه‌ت له‌ به‌یانیاندا بشۆیت.

–  به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به‌ شتنه‌كه‌ی بكه‌یت، هه‌موو پێداویستیه‌كان له‌ حه‌وزی شۆرین و په‌ڕۆیه‌كی لۆكه‌و سابون و شامپۆ و جلوبه‌رگی خاوێن ئاماده‌بێت.

–  حه‌وزه‌كه‌ به‌ رێژه‌ی 10-12 سم پڕبكه‌ له‌ ئاوی شله‌تێن، كه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی پێ بشۆیت و پێویسته‌ ئاوه‌كه‌ش شله‌تێن بێت، چونكه‌ پێستی منداڵ ناسكه‌و به‌رگه‌ی ئاوی گه‌رم ناگرێت.

– منداڵه‌كه‌ به‌شێوازێكی پله‌به‌ندی بخه‌ره‌ ئاوه‌كه‌وه‌، واته‌ سه‌ره‌تا قاچی و دواتر جه‌سته‌ی، قۆڵیشت بخه‌ره‌ پشتیه‌وه‌و ده‌ستیشت بۆ سه‌ر سه‌ری.

– دواتر منداڵه‌كه‌ له‌ نێو ئاوه‌كه‌دا و به‌ سابون یاخود شامپۆكه‌و له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی په‌ڕۆی لۆكه‌وه‌ بشۆره‌.

– دواتر به‌ ئاوی شله‌تێن منداڵه‌كه‌ بشۆره‌وه‌و سابونه‌كه‌ی لێ بكه‌ره‌وه‌، به‌ڵام له‌م كاته‌دا ده‌بێت به‌ پێوه‌ بیت بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ له‌ده‌ستت نه‌خزێت.

–  دواتر منداڵه‌كه‌ له‌ خاولیه‌وه‌ بپێچه‌و به‌ نه‌رمی وشكی بكه‌ره‌وه‌، دواتریش جلوبه‌رگه‌كه‌ی لێبكه‌ره‌وه‌و به‌تانیه‌كی پێدا بده‌ بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی گه‌رم بێته‌وه‌.

– گه‌ر ناووكی وشك نه‌بوبوه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تاكانی له‌دایكبونیدا، نابێت بهێڵیت ته‌ڕ ببێت و باشتره‌ به‌ كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت دایی بپۆشیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

کۆمەڵێک دراوسێ پەیامێکیان بەجێ هێشتووە بۆ یەکتر کە نابێت پشتگوێ بخرێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە دیمەنی کۆمەڵێک دراوسێیە پەیامێکیان بەجێ هێشتووە بۆ یەکتر کە نابێت پشتگوێ بخرێت:

 

دراوسێکەمان تەنها بەشەکەی خۆیانی پاک کردۆتەوە!

ئەم کاغەزە هەڵواسرابوو لە بەردەم قادرمەکانماندا

دراوسێکەمان شکاتی لێکردبووین کە خۆڵ ناکەینە بەرمیلی تایبەتەوە، منیش بەم جۆرە چارەسەرم کرد

دراوسێکەمان دەڵێت بۆ بە زستان سەگەکە لە دەرەوە دادەنێن، منیش ئەم وێنەیەم بۆ نارد

 

بەر دەم ماڵی ئێمە و دراوسێکەمان!

ئەم دراوسێیەمان هەر تۆپێک بکەوێتە ماڵیانەوە نایداتەوە و بەو دارەوە هەڵی دەواسێت

پەیامی دراوسێکەمان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان