لە لیبیا گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە



دەرهێنانی ١٨ تەرم لە گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە شاری سیرتی خۆرئاوای لیبیا راگەیەندرا.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی كە لە دامەزراوەی دۆزینەوە و دەستنیشانكردنی بێسەروشوێنانی سەر بە حكوومەتی لیبیاوە بڵاو كراوەتەوە هەفتەی رابردوو گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە ناوچەی سەبا-ی سەربە شاری سیرت دۆزراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان لە ئەنجامی كاری بەرپرسەكان تەرمی ١٨ كەس كە هێشتا ناسنامەكانیان ئاشكرا نەكراوە لە گۆڕە بەكۆمەڵەكەدا دۆزراوەتەوە.

چاوەڕوانی ئەوە دەكرێت كە دوای توێكاری پزیشكی دادوەری لەسەر نموونەی تەرمەكان ناسنامەكان دیاری بكرێت.

شاری سیرت، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥وە كەوتە ژێر كۆنتڕۆڵی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی ٢٠١٦ ئازادكرا.

دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی وڵاتەكە، ماوە ماوە دۆزینەوەی گۆڕی بەكۆمەڵ لەو ناوچانەی كە بەدەست داعشەوە بووە رادەگەیەنێت.

پیۆنگ یانگ، بە تاقیکردنەوەیەکی مووشەکی هاتە ساڵی نوێ
پێشت پیۆنگ یانگ، بە تاقیکردنەوەیەکی مووشەکی هاتە ساڵی نوێ
برسێتی یەمەنییەکانی شەکەتکردووە
دواتر برسێتی یەمەنییەکانی شەکەتکردووە
ەیوەندیدار