دیارترین ڕووداوەکانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین لە ساڵی ٢٠٢٢دا



١٨ ملیۆن پەنابەر و هەزاران کوژراو.. دیارترین ڕووداوەکانی شەڕی ڕووسیایە بۆ سەر ئۆکراین لە ساڵی ٢٠٢٢.

 

ڕووسیا لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ شەڕی دژی ئۆکراین دەستپێکرد، جەنگ بە دەنگی تۆپباران و پێشڕەوی سەربازان لەسەر زەوی یەکلایی بووەوە.

ئەو هێرشە سەربازییە ئۆکراینییەکانی تووشی شۆک کرد، وایکرد ملیۆنان کەسیان لە سەرەتای جەنگدا بە خێرایی بەرەو شارەکانی پارێزگا ئارامترەکانی ڕۆژئاوا هەڵبێن، پاشان پەنا بۆ وڵاتانی دراوسێی ئەوروپا و وڵاتانی دیکە ببەن.

 

زۆری نەخایاند، هێزەکانی ڕووسیا لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا چوونەتە ناو 10 پارێزگاوە، تەنانەت نزیکەی تەواوی پارێزگای خێرسۆنیان لە باشوور کۆنترۆڵکرد و هێزەکانی گەیشتنە نزیک ناوجەرگەی پایتەخت.

بەڵام دیمەنەکە لە کۆتایی مانگی ئازاردا بە پێچەوانەوە و بە شێوەیەکی ڕیشەیی گۆڕا، بەرخۆدانی ئۆکراینییەکان وەک ئەوەی وا دیار بوو، وای لە ڕووسەکان کرد لە ناوچەیەکی کیێڤ و هەموو پارێزگاکانی باکوور (کیڤ، ژیتۆمیر، چێرنیهیڤ و سومی) بکشێنەوە.

کشانەوەکە ئەوەی ئاشکرا کرد، کە ڕووسەکان “کۆمەڵکوژی” یان لە شارەکانی هۆستۆمێل، بوچا، ئیربین، بۆرۆدیانکا و ئەوانی دیکە ئەنجام داوە، ئەمە بوو بە قسەی میدیاکان و کاردانەوەی جیهانی لیکەوتەوە.

 

هەموو ئەوانەی سەرەوە، جگە لە مەترسی کارەسات لە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا و هەڕەشەی گشتی ڕووسیا بۆ بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ، هۆکار یان بیانووی گۆڕانکارییەکی گەورەی لە هەڵوێستەکاندا پێکهێنا، کە تێیدا ڕۆژئاوا توندتر بوو بەرامبەر ڕووسیا، و دەستیکرد بە بەخشینی یارمەتی دارایی و سەربازی بۆ کیێڤ، ئەمه جگه لەو سزا بێوێنەیەی بەسەر ڕووسیادا سه پێنرا و تا دەهات پاکێجی سزاکان و توندتر دەبوون.

پاڵپشتیی ڕۆژئاوا، بەتایبەتی بە مووشەکەکانی “جاڤلین”ی بەریتانی و سیستەمی “هیمارس”ی ئەمریکایی دوای فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی “بەیرەقدار”ی تورکیا، و جۆرەها چەکی کوشندەی ڕۆژئاوایی، وایکرد کیڤ بتوانێت “ئۆپەراسیۆنی چۆنایەتی و شەڕی بەرپەرچدانەوە” لە مانگی نیسانەوە دەستپێبکات.

 

نغرۆکردنی کەشتیی کروزەری “مۆسکۆ” (مۆسکۆڤا) کە بە شانازی هێزی دەریایی ڕووسیا دادەنرا، ناونیشانێکی سەرەتا بوو بۆ جەنگەکە، دواتر ئۆپەراسیۆنی بۆردومانکردنی شارەکانی ڕووسیا و ڕێگاکانی دابینکردنی پشتیوانی ئەنجامدرا. ئەمەش تا ناوەڕاستی مانگی ئەیلول بەردەوام بوو، کاتێک ئۆکراین کۆنترۆڵی زۆربەی پارێزگای خارکیڤی لە ڕۆژهەڵات کردەوە.

دوای ئەوە مۆسکۆ پەلەی کرد لە ڕاگەیاندنی کۆکردنەوەی ٣٠٠ هەزار سەرباز لە نێوان هێزەکانیدا لە کۆتایی مانگی ئەیلول دا، هەروەها لکاندنی ٤ پارێزگای ئۆکراین بە خاکەکانی لەوانە(دۆنێتسک، لوهانسک، زاپۆریژیا و خێرسۆن)، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی بەربڵاوی نێودەوڵەتی ئەم لکاندنە، بەڵام رووسیا بەمەرسومێکی کۆماری ئەم کارەی ئەنجامدا و رێساو یاسای تایبەتی بۆ دەرکرد.

 

پاشان وەڵامی ئۆکراین هاتە ئارا، بە کردنە ئامانجی پردی کریما لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەردا، کە ڕووسیا بەدرێژایی ساڵانی دوای لکاندنی کریما لە ساڵی ٢٠١٤دا دروستی کرد و شانازیشی دەکرد کە یەکێکە لە شوێنە پتەو و پارێزراوەکان.

 

لە سەرەتای مانگی نۆڤەمبەردا هێزەکانی ئۆکراین توانیان بەرەو باشوور پێشڕەوی بکەن و تەواوی پارێزگای میکۆلایڤ و کەناری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای خێرسۆن کۆنترۆڵ بکەنەوە و “رزگارکردنی” ٪٥٤ی ئەو زەوییانەیان ڕاگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن ڕووسیا داگیرکرابوون.

بەئامانجکردنی پردی کریما ڕووداوێکی گرنگ بوو کە ڕووسەکانی تووڕە کرد، بۆیە ڕووسیا سەرنجی گۆڕا بۆ بۆردومانکردنی دامەزراوەکانی وزە و ئاوی و کارەبا لە ئۆکراین، کە بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “ئێرانی”، ئەمکارەی ئەنجامدا، سەرەڕای ئەوەی تاران ڕایگەیاند کە ئەو فڕۆکانەی بە مۆسکۆ نەفرۆشتووە بە مەبەستی بەکارهێنانیان لە هێرشی سەر ئۆکراین.

 

بەئامانجکردنی ژێرخانی وزە وایکرد، زۆربەی پارێزگاکانی ئۆکراین بێ ڕووناکی بن و زستان بۆ دانیشتووانەکانیان سەختتر بێت لە بڵێسەی شەڕ، ئەمەش وای لە دەسەڵاتداران کرد تاران بەوە تۆمەتبار بکەن کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پشتیوانی ڕووسیا دەکات، و داوای پشتیوانی ناوازەی ڕۆژئاوا بکەن لە بواری بەرگری ئاسمانیدا بۆ کیێڤ.

سەرهەڵدانی شەڕەکە بەس بوو بۆ ئەوەی کیێڤ بە ئاشکرا ڕایبگەیەنێت کە “بەرگریی” لە خاک و بەهاکانی ڕۆژئاوا دەکات لە بەرامبەر ” فراوانخوازییەکانی ڕووسیا”، هەروەها تێپەڕبوونی ١٠ مانگ دوای شەڕەکە بەس بوو بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە مەیل و هەوڵەکانی ئۆکراین بۆ ڕۆژئاوایی بوونە بەبێ پاشەکشە.

 

ئەمەش لە پێشکەشکردنی داواکارییەکی فەرمی لە کاتی شەڕدا بۆ ئەندامێتی لە هەردوو یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ خۆی بینیەوە، کە وایکرد سوپای ئۆکراین ئەمڕۆ بە چەکی ناتۆ شەڕ بکات و بەهێزتر و کاراتر لە سوپای چەند وڵاتێک ببینرێت.

لە سەرەتای هێرشی ڕووسیاوە بۆ سەر ئۆکراین، ئەمریکا دەڵێت بە بڕی زیاتر لە ٢١ ملیار دۆلار پاڵپشتی کیێڤی کردووە، لە بواری سەربازیداو بەنیازە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٤٥ ملیار دۆلاری دیکەی بۆ تەرخان بکات.

 

بە وتەی سەرۆک وەزیرانی ئۆکراین، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ئەوانی دیکەش نزیکەی ١٨ ملیار دۆلاریان وەک هاوکاری دارایی و مرۆیی پێشکەش بە وڵاتەکەی کردووە، هەروەها وڵاتانی گروپی حەوت بەڵێنیان داوە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٣٢ ملیار دۆلاری دیکە پێشکەش بە کیێڤ بکەن.

 

برسێتی یەمەنییەکانی شەکەتکردووە
پێشت برسێتی یەمەنییەکانی شەکەتکردووە
داوای ڕاپەڕین لە خەڵکی تاران دەکرێت
دواتر داوای ڕاپەڕین لە خەڵکی تاران دەکرێت
ەیوەندیدار