لە ساڵی ٢٠٢٢ دا، ٣هەزار و ٨٠٠ کەس لە سووریا کوژراون



 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاماژە بەوە دەدات، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٣ هەزار و ٨٠٠ کەس لە سووریا کوژراون، کە کەمترین ژمارەی کوژراوی ساڵانەیە لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ و نائارامییەکان لەو وڵاتە.

 

ڕوانگەی سووری دەڵێت؛ ئامارەکە، کەمترین ژمارەی قوربانیانی ساڵانەیە لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ و نائارامییەکانی سووریا کە نزیکەی ١٢ ساڵ لەمەوبەر بەمەبەستی ڕووجاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد سەریهەڵدا.

 

لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا ڕوانگە کەمترین ژمارەی کوژراوانی ڕاگەیاند، کە زیاتر لە سێ هەزار و ٧٠٠ کەس گیانیان لەدەستدابوو، بەڵام دواتر ناوی کوژراوانی دیکەی لە ساڵی ٢٠٢١دا بەڵگەدار کرد، بەو جۆرە ژمارەی کوژراوان گەیشتە ٣ هەزار و ٨٨٢ کەس.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوای وەستانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکان کە دیمەشق بە پاڵپشتی ڕووسیا ئەنجامی دەدا، ژمارەی کوژراوانی ساڵانە کەمیکردووە، هاوکات مۆسکۆ کە پاڵپشتی هێزەکانی ڕژێمی دەکرد، بەتایبەتی لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ناوچەکانی دەرەوەی کۆنترۆڵی خۆی، لە مانگی شوباتەوە سەرقاڵی شەڕی ئۆکراینە، کە ئەمە بەشێکی ئەو هۆکارانەیە ژمارەکان ڕوو لە دابەزین بکەن.

 

ڕوانگەکە بڵاویکردەوە، دەرئەنجامی ساڵی 2022 هەزار و 627 هاوڵاتی مەدەنی لەخۆدەگرێت کە 321یان منداڵن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەنێو کوژراوانی سڤیل، 209 کەس کە نیوەیان منداڵ بوون، لە ئەنجامی مین و پاشماوەی تەقینەوەکانی شەڕ گیانیان لەدەستداوە.

 

بە پێی ئامارەکانی ڕوانگە، ئەمساڵ ٦٢٧ ئەندامی هێزەکانی ڕژێم و ٢١٧ چەکداری گرووپە چەکدارەکانی سەر بەسووریا کوژراون.

 

راپۆرتەکەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، کوژرانی ٣٨٧ چەکداری هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەو پێکهاتانەی کە لەگەڵیان کاردەکەن، جگە لە ٢٤٠ چەکداری کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکان تۆمار کردووە.

سەبارەت بە چەکدارانی داعش، ڕوانگەکە دەڵێت؛ نزیکەی ٥٦٢ چەکداری دەوڵەتی ئیسلامی کوژراون.

 

ساڵی ٢٠١٤، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ زۆرترین ژمارەی قوربانیانی ساڵانەی ململانێکانی تۆمارکرد، کە کوژرانی نزیکەی ١١١ هەزار کەس بەڵگەدار کرابوو.

 

لە سەرەتای سەرهەڵدان و نائارامییەکان لە ساڵی 2011ەوە، ململانێکان لە سووریا  هۆکار بوون بۆ کوژران و گیانلەدەستدانی نزیکەی نیو ملیۆن کەس و زیانێکی زۆریش بە ژێرخانی سووریا و ئابووری ئەو وڵاتە کەوتووە و زیاتر لە نیوەی دانیشتووانەکەی لە ئاوارەییدا دەژین..

 

 

 

داوای ڕاپەڕین لە خەڵکی تاران دەکرێت
پێشت داوای ڕاپەڕین لە خەڵکی تاران دەکرێت
عادیلە….بە وشەی “آقراء” ڕووبەڕووی تاڵیبان دەوەستێتەوە
دواتر عادیلە….بە وشەی “آقراء” ڕووبەڕووی تاڵیبان دەوەستێتەوە
ەیوەندیدار