ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

ئەم گیراوەیە گەر کۆکە ڕەشەشت هەبێت چارەسەری دەکات

خێزان

زۆرێكمان كێشه‌مان له‌ قورگ و سیه‌كانماندا هه‌یه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه‌ كۆكه‌مان بۆ دروست ده‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ گیراوه‌یه‌كی سروشتی هه‌یه‌ له‌ ڕێگه‌ی به‌كارهینانی شیری داری قه‌ند (ئه‌سفه‌ندان) كه‌ زۆر كاریگه‌ره‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیانه‌:

گیراوه‌كه‌ پێك هاتووه‌ له‌ :

2 كوپ شیری داری قه‌ند (ئه‌سفه‌ندان)

یه‌ك پیازی سور

7 كه‌وچكی بچوك هه‌نگوین

2 لیمۆ

یه‌ك لیتر و نیو ئاو

 

له‌ مه‌نجه‌ڵێكدا شیری داری قه‌ندی تێبكه‌و كه‌مێك بیكوڵێنه‌، دواتر پیازه‌كه‌ قاش قاش بكه‌و تێی بكه‌و كه‌مێك بیكوڵێنه‌ پاشان ئاوه‌كه‌ی تێبكه‌ و لێبگه‌ڕێ با بكوڵێت، پاش كوڵان و ساردبونه‌وه‌ ئاوی لیمۆكه‌ بگوشه‌ ناوی و هه‌نگوینه‌كه‌شی تێبكه‌و تێكی وه‌ربده‌.

له‌ پاش نانخواردن یه‌ك كه‌وچكه‌چا له‌ گیراوه‌كه‌ بخۆ تا هه‌ست به‌ باشبونی ته‌واوه‌تی ده‌كه‌یت.

ریکلام

تەندروستی

ڕۆژانە ٢٠ خولەک لەم وەرزشانە بکە و جەستەی خوازراوی خۆت دەستەبەر بکە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکی کاریگەرە کە گەر ڕۆژانە ٢٠ خولەک  ئەنجامی بدەیت ئەوا دەتوانیت جەستەی خوازراوی خۆت دەستەبەر بکە:

 

وەرزشی Side plank

-بکەوە بەسەر یەک لاتدا و بە پەستانی قۆڵ و کەمەرت خۆت بگرە و قاچەکانت ڕێک بکە، دواتر قاچی سەرەوەت بەرز بکەرەوە و دایبنێرەوە، هەر لایەک ١٥ جار و ٣ سێت لە نێوان سێتەکان ٣٠ چرکە پشوو وەربگرە

 

وەرزشی V-up

-بەڕێکی ڕابکشێ و قاچ و دەستت بەیەکەوە بەرز بکەرەوە لە شێوەی پیتی V، ١٢ جار و ٣ سێت لە نێوان سێتەکان ٣٠ چرکە پشوو وەربگرە.

 

وەرزشی Hip Bridge

 

-بچۆرە سەر پشت و ئەژنۆت کۆبکەرەوە، پاشان شناو بە ناوچەی سمتت بکە،  هەر لایەک ١٥ جار و ٣ سێت لە نێوان سێتەکان ٣٠ چرکە پشوو وەربگرە

 

-وەرزشی سکوات

وەرزشی سکوات ئەنجام بدە، دەتوانیت ئاسنێک بکەیتە سەر شانت پاشان سکوات بکەیت و کاریگەری چەند هێندەیە، ١٢ جار و ٣ سێت لە نێوان سێتەکان ٣٠ چرکە پشوو وەربگرە.

 

-شناو بە دیوارەوە

بچۆرە سەر شێوازی شناو بە دیوارەوە و شناو بکە، ١٥ جار و ٣ سێت لە نێوان سێتەکان ٣٠ چرکە پشوو وەربگرە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند کارێکی جوانکاری گەر ئێستا ئەنجامی بدەیت ئەوا ١٠ ساڵی دیکە سوپاسی خۆت دەکەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند کارێکی جوانکارییە کە گەر ئێستا ئەنجامی بدەیت ئەوا ١٠ ساڵی دیکە سوپاسی خۆت دەکەیت چونکە جەستەت بە گەنجی دەهێڵێتەوە:

– ڕۆژانە کەمێک قاچەکانت بەرز بکەرەوە، ئەمە وا دەکات خوێنی زیاتر بۆ مێشکت بچێت و جەستەت پشوو بدات

– کاتێک کرێمی پێست بەکار دەهێنیت، ناوچەی مل لەبیر مەکە و گرنگی تەواوی پێبدە

– با بەردەوام دەبەیەک ئاوت پێبێت و هەرکات تونیت بوو بیخۆرەوە

– لەسەر سەرینی نەرم و دروستکراوە لە لۆکە یان ئاوریشم بخەوە و دڵنیابە لە پاک و خاوێنیەکەی 

– کاتێک تۆقە دەبەستیت قژت زۆر بە توندی کۆمەکەرەوە و پشویەکی پێبدە!

– پێویستە بۆ هەر ٢ کاتژمێرێک دانیشتن لەبەردەم تەلەفیزیۆندا دواتر بۆماوەی ١٠ خولەکێک وەرزش بکەیت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

شاشەی مۆبایلەکەت لە تەوالێتی گشتی پیسترە! چۆن خۆتی لێدەپارێزیت؟

خێزان

توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە ئەو بەکتریایانەی لەسەر شاشە مۆبایلەکەت هەیە ١٨ جار زیاتر لە دەسکی دەرگای تەوالێتە گشتیەکان، هەر بۆیە گرنگە بە ئاگاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

دوو ڕێگا هەیە بۆ خۆپاراستن لە بەکتریای سەر شاشەکەی مۆبایلەکەت کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت:

– ڕۆژانە لانیکەم جارێک بە کلێنس و پەڕۆیی پاک سەر شاشەی مۆبایلەکەت جوان پاک بکەرەوە

– هێدفۆن بەکار بهێنە و شاشەی مۆبایلەکە مەدە لە ڕووخسارت.

 

یەکێک لەو کێشە باوانەی دیکە کە بە وتەی پسپۆڕانی جوانکاری  مۆبایل درووستی کردووە شۆڕبونەوەی چەناگەیە بەتایبەتیش لە خانماندا.

بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە پێویستە :

– بەکارهێنانی مۆبایل کەمبکەیتەوە

– لەکاتی بەکارهێنان مۆبایلەکە بە بەرزی و لە ئاستی چاوەکانتدا بگریت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان