داوای ڕاپەڕین لە خەڵکی تاران دەکرێت



لە ڕێگەی هەڵواسینی لافیتەیەکەوە لە ناوەندی پایتەختی ئێران، داوا لەخەڵکی تاران دەکرێت ڕاپەڕن، نوسراوی سەر لافیتەکە ئاماژە دەدات کە  بێدەنگی بە پشتیوانی لە ڕێژیمی لە ئێران دادەنرێت

لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووەوە، دوای  گیانلەدەستدانی کچە کورد”ژینا ئەمینی”، شەپۆلی ناڕەزایەتی لە ئێران بەردەوامە، لە نوێترین ناڕەزایەتیشدا ژمارەیەک لە خەڵکی تاران لافیتەیەکی گەورەیان لەسەر پردێک لە گەڕەکی “وەلی عەسر” لە ناوەندی پایتەختی ئێران هەڵواسیوە و داوایان لە هاووڵاتییان کردووە بۆ بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکانی وڵات ڕاپەڕن.

سەرپەرشتیارانی ناڕەزایەتییەکان دەڵێن؛ بێدەنگی وەک پشتیوانی لە ڕژێم دادەنرێت، کە لەسەر لافیتەکە ئاماژەیەن پێداوە و نوسیویانە “ئەی هاووڵاتی، ڕاپەڕە” و “نا بۆ لەسێدارەدان”.

 

هەڵواسینی ئەم نوسراوە لە کاتێکدایە کە شەوی شەممە، لەسەر یەکشەممە، ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ئێرانی لە تاران و مەشهەد دروشماین دژی دەسەڵات دەوتەوە.

 

لە لایەکی دیکە ماڵپەڕی “ئێران ئینتەرناشناڵ” بڵاویکردووەتەوە، لە چوار شاری ئێران جوانڕۆ، سنە، سەمیرەم و ئیسفەهان، شایەتحاڵی خۆپیشاندانی سەر شەقامەکان دژ بە ڕژێمی تاران بوون.

 

لەتۆمارێکی ڤیدیۆیشدا لە تارانی پایتەختی ئێران دەرکەوتووە کە، رۆژی شەممە 31-12-2022، خۆپیشاندەران ئاگریان لە لافیتەیەکی گەورە بەرداوە کە وێنەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی ئێرانی لەسەر بووە.

خۆپیشاندەرانی جوانڕۆ دروشمی “شەهید نامرێت”، “کورد و بەلوچ براین، تینووی خوێنی ڕێبەرین”، “زاهیدان و کوردستان گیان بەخت دەکەم لە پێناو ئێران”، “مەرگ بۆ خامنەیی” و… “مەرگ بۆ دیکتاتۆر.” خۆپیشاندانەکان تا درەنگانی ئێوارەی ئەو رۆژە بەردەوام بوون.

 

هەروەها ژمارەیەک لە دانیشتووانی شاری سنە ، ئێوارەی هەمان ڕۆژ، بۆ پشتیوانی لە خەڵکی جوانڕۆ ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمیان دژی ڕژێمی ئێران وتەوە.

 

خۆپیشاندەران بە ئاگر کردنەوە چەندین ناوچەی شاری سنەیان داخست، لەوانە شەقامی غەفوور، شەقامی ئاویەر و هەندێک ناوچەی دیکەی ئەو شارە.

 

لە ناوچەی سەمیرەم لە پارێزگای ئیسفەهان ژمارەیەک لە دانیشتوانی ئەو شارە، لەبەردەم نووسینگەی قایمقام کۆبوونەوە و دروشمیان دژی ڕژێم وتەوە.

 

لە دوایین کاتژمێرەکانی ئێوارەی رۆژی  شەممە، خۆپیشاندانی سەمیرم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشی کرایە سەر و تەقەیان لێکرا و خۆپیشاندەران ڕووبەڕووی ئەو هێزانە بوونەتەوە، کە بە پێی میدیا فەرمییەکانی ئێران هەواڵی کوژرانی ئەفسەرێکی ئەمنی ئێران لە کاتی تێکهەڵچوون لەگەڵ خۆپیشاندەرانی سەمیرەمدا بڵاوکراوەتەوە.

 

ئێران لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووەوە شاهیدی ناڕەزایەتی بەرفراوانە لەدژی ڕژێمی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە، دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی (٢٢ ساڵ) لە کاتێکدا کە لەلایەن “پۆلیسی ئاکار”ەوە دەستبەسەر کرابوو.

 

ئەم ناڕەزایەتیانە کە ئێرانییەکان لە هەموو چین و توێژەکانی تێیدا بەشدارن، یەکێک لە بوێرترین تەحەدداکان بەرامبەر سەرکردایەتی ئێران لە دوای شۆڕشی لە ساڵی ١٩٧٩ەوە.

دیارترین ڕووداوەکانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین لە ساڵی ٢٠٢٢دا
پێشت دیارترین ڕووداوەکانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین لە ساڵی ٢٠٢٢دا
لە ساڵی ٢٠٢٢ دا، ٣هەزار و ٨٠٠ کەس لە سووریا کوژراون
دواتر لە ساڵی ٢٠٢٢ دا، ٣هەزار و ٨٠٠ کەس لە سووریا کوژراون
ەیوەندیدار