ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم ڕاگەیەنرا



لە دهۆک زۆرترین و لە هەولێر کەمترین ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لەلایەن سایلۆکانەوە تۆماركراوە و وەزارەتی بازرگانی عێراقیش دەڵێت: لە ماوەی 24 كاتژمێردا پارەی گەنمی جوتیاران خەرج دەكرێت.

بەپێی ئاماری وەزارەتی بازرگانی هەرێم، لە هەولێر بڕی 55 هەزار تەن و سلێمانی 56 هەزار تەن و دهۆك 58 هەزار تەن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.

لای خۆشیەوە، موحسین نامس، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە، بەپێی رێنماییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری بازرگانی، لە چوارچێوەی ئەو مەرجانەی وەزارەت ئامادەیکردووە لەگەڵ ئەو ئاسانکارییانەی ئەنجامدراوە، لە ماوەی 24 کاتژمێردا و دوای گەیاندنی بەرهەمەکانیان بە سایلۆکان، شایستە داراییەکانی جوتیاران خەرجدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی وەرگرتنی بەرهەمی جوتیارەکان، بڕوانامەیەکیان لە تاقیگەوە بۆ ئامادە دەکرێت و ئەو بڕوانامەیە دەنێردرێت بۆ یەکەی ژمێریاری ئەو شوێنەی گەنمەکەیان لێ ڕادەستکردووە، دواتر ڕاستەوخۆ بەپێی ئەو بڕە پارەیەی لەلایەن وەزارتی داراییەوە تەرخانکراوە بۆیان خەرجدەکرێت.

 

تیمی تەندروستی لە سلێمانیەوە بۆ بەهاناوەچوونی حاجییان ڕەوانەكرا
پێشت تیمی تەندروستی لە سلێمانیەوە بۆ بەهاناوەچوونی حاجییان ڕەوانەكرا
پاسێكی حاجییانی هەرێم لە سعودیە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو
دواتر پاسێكی حاجییانی هەرێم لە سعودیە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو
پەیوەندیدار