پەروەردەی هەرێم چەند بڕیارێکی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دا



وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چەند بڕیارێكی تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندنی 2024 بۆ 2025 دەركرد.

بەپێی بڕیارەكان كە بە نووسراوی ژمارە (186) لە (2024/6/10) دەرچووە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كراوە، كارگێڕی ناوەندەكانی خوێندن لە 24 تا 29ی ئاب خوێندكاران بەسەر هۆڵەكانی خوێندندا دابەشدەكەن.

هاوکات بڕیاریشی داوە کە لە 31ی ئاب تا 5ی ئەیلوول خشتەی هەفتانەی وانەكان دادەنرێت و بەشەوانەی مامۆستایان دیاری دەکرێت، ڕۆژی دووشەممە 1ی ئەیلوول ڕۆژی پەیوەندیكردنەوەی مامۆستایانە بە ناوەندەكانی خوێندن.

لە ماوەی وەرزی هاوینیشدا كارگێڕیی ناوەندەكانی خوێندن ڕۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە لە دەوامدا دەبن.

 

خنکان لە بێکاریدا
پێشت خنکان لە بێکاریدا
هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی ئیزمیر دەدرێت
دواتر هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی ئیزمیر دەدرێت
پەیوەندیدار