وەزارەتی ئەوقاف ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە



وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا، کەسوکاری ئەو هاووڵاتیانە ئاگادار دەکاتەوە، کە بە ڤیزای یەک ساڵی گەشتی سعودیەیان کردووە لە ڕێگەی پاسی تایبەت لە مەرزی عەر عەرەوە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی ئەوقاف لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەیداوە؛ “دوای هەوڵەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی نوێنەری تایبەتی وەزارەت، بۆ ئەو  هاونیشتیمانیانەی، کە لەڕێگای (ڤیزای ساڵیی) گەشتی سعوودیەیان کردووە و گیریان خواردووە، رەزامەندی وەرگیراوە بۆ گەڕنەوەیان لە لە مەرزی عەرعەرەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەوڵەکان بەو ئاڕاستەیەن لەڕێگەی پاسی تایبەت هاووڵاتیان بگەڕێننەوە بۆ هەولێر و دهۆک و سلێمانی.

هاوکات وەزارەت ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکات، کە گیریان خواردووە، پەیوەندی بە خاوەن کۆمپانیاکانی تایبەت بە حەج و عەمرە بکەن تا پاسیان بۆ دابین بکەن.

بەرگریی شارستانی هەرێم چەند ڕێنماییەکی تایبەت بە مەلەکردن بڵاوکردەوە
پێشت بەرگریی شارستانی هەرێم چەند ڕێنماییەکی تایبەت بە مەلەکردن بڵاوکردەوە
ژمارەی گیانلەدەستدانی حاجیانی هەرێم بەرزبووەوە
دواتر ژمارەی گیانلەدەستدانی حاجیانی هەرێم بەرزبووەوە
پەیوەندیدار