كەشناسی عیراق لەبارەی بەفربارین لەهەرێم ڕاگەیەنراوێك بڵادەكاتەوە



شارەزایەكی بواری كەشناسی عيراق پێشبینی دەكات لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێكی بارانبارین عێراق و هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، دەشڵێت ،”ئەگەری بارینی بەفر لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەیە”.

سادق عەتیە، شارەزای بواری كەشناسی عیراق پێشبینییەكانی بۆ كەش و هەوای سەرەتای ئەمساڵی خستۆتەڕٍوو و ڕایگەیاندووە، كەش و هەوا لەشەوی سێشەممەوە گۆڕانكاری بەسەردا دێت و ئاسمان هەوراوی دەبێت و لە رۆژی چوارشەممەوە رێژەی شێ لە هەوادا زۆر دەبێت و باران دەبارێت و ئەگەری بارینی بەفر لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەیە، بەتایبەتیش ناوچە شاخاوییەكان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە شەپۆلەكە لە دوا نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

ئاشكراشیكردووە، كە پێشبینییەكان بۆ ئەمساڵ دڵخۆشكەرن بەتایبەتی لە مانگی شوبات (2) بارانی زۆر دەبارێت.

سلێمانی؛ بۆ پشووەكانی سەری ساڵ 40 هەزار گەشتیار ڕوویان لەسنورەكە كردووە
پێشت سلێمانی؛ بۆ پشووەكانی سەری ساڵ 40 هەزار گەشتیار ڕوویان لەسنورەكە كردووە
عیراق ؛ لەسەر دۆسیەی قاچاخچێتی نەوت ٩٤كەس دەستگیركران
دواتر عیراق ؛ لەسەر دۆسیەی قاچاخچێتی نەوت ٩٤كەس دەستگیركران
پەیوەندیدار