یەکەم حاجی کورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد



ئەمڕۆ شەممە 15ی ئایاری 2024، یەکەم حاجی کورد لە کێوی عەرەفە کۆچی دوایی کرد.

حاجیەکە ناوی (هەمین قادر عەلی)-یە و لە دایکبووی ساڵی 1971 دانیشتووی شاری هەولێر لە عەرەفە کۆچیی دواییکرد.

له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ زیاتر لە چوار هەزار و 300 کەس بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج چوونەتە وڵاتی سعودیە و هەزار و 600 کەسیان بە رێگای وشکانییه‌وه‌ سەفەریان کردووە.

بۆ ئەمساڵیش زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار حاجی سەردانی وڵاتی سعودیەیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج

ئەمڕۆش  حاجیان لە ژێر پلەی گەرمی 43 پلەی سیلیزی لە کێوی عەرەفە و نزا و پاڕانەوەکانیان ئەنجامدەدەن

داهاتوو بۆ مرۆڤایه‌تییه‌ یان بۆ رۆبۆت و به‌رهه‌مه‌كانى ژیرى ده‌ستكرد
پێت داهاتوو بۆ مرۆڤایه‌تییه‌ یان بۆ رۆبۆت و به‌رهه‌مه‌كانى ژیرى ده‌ستكرد
لەبارەی گەشتکردنی هاووڵاتییان بۆ وڵاتی ئێران بریاری نوێ درا
دوات لەبارەی گەشتکردنی هاووڵاتییان بۆ وڵاتی ئێران بریاری نوێ درا
پەیوەندیدار