ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

هەنار و گوڵەکەی لەجیاتی حەب و گولاج بۆ چەندین نەخۆشی بەکار بهێنە، بۆچی باشە؟


خێزان

ھەنار یەکێکە لەو میوانەی لەوەرزی پایزدا پێ دەگات، بەھۆی بوونی ماددە دژەئۆکسیدەکان و ڤیتامینەکانەوە دەبێتە ھۆی پاراستنی مرۆڤ لە زۆرێک لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان و ئەو دیاردانەی ڕۆژانە بەهۆی خواردنی هەمەجۆرەوە توشیان دەبین بە شێوەیەکی سروشتی، لێرەدا چەند گرنگی و سوودی هەنار دەخەینە ڕوو:

-گیراوەی ھاڕراوەی گوڵەکەی بۆ چارەسەرکردنی سکچوون و لەناوبردانی جۆرەکانی کرمی مشەخۆر لەناو گەدەدا بەکارديت
-کوڵاندنی توێکڵەکەی و بەکارهينانی وەک پاکەرەوەیەک بۆ ناو دەم و سنگ و هێورکەرەوەی کۆکە ڕەشە.
-دڵ و گەدە بەھێز دەکات و خوێن پاک دەکاتەوە، دەبيتە هۆی کەمکردنی ھەوکردنی جگەر و وەک دژە ڕشانەوە کار دەکات، ھەروەھا ڕێژەی میزکردن زیاد دەکات.
-بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرسکردن ودەبێتە ھۆی ھەرسکردنی خواردنی قورس و چەور.
-پاراستنی پێست و مانەوەی بەجوانی، بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ رۆژانە خواردنی سێ ھەنار دەبيتە هۆی دورخستنەوەی نیشانەکانی پیربوون و پاراستنی گەنجێتیت.
-گیراوەکەی وەک هيورکەرەوەیەک بۆ ئازار و پلەی گەرمی لەش بەکار دەهێندرێت.

ریکلام

تەندروستی

هەموان دەڵێن فینگر خراپە، بەڵام ڕاست نییە و سوودەکانی بخوێنەرەوە


خێزان

بۆچونێکی باوە هەیە لە ناو خەڵکدا کە پێیان وایە خواردنی فنگر لە ڕووی تەندرووستیەوە خراپە و هیچ سوودی نییە، لەکاتێکدا ئەوە ڕاست نییە و تەنها بۆچونی باویی خەڵکە نەک زانست.

توێژینەوەیەکی نوێ لەو بارەیەوە کراوە و ئەو کاریگەریانەی خستۆتە ڕوو کە بە درێژای کات خواردنی فنگر دروستی دەکات، بەڵام توێژینەوەکە گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە فنگریش خواردنێکی ئاساییە و گەر زۆر و بەردەوام نەخورێت هیچ زیانێکی نییە و بگرە بەسوودیشە.

 

ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە سوودەکانی:

 

-فنگر دەوڵەمەندە بە یۆد کە پێویستە بۆ جەستە

-بڕێکی زۆر ڤیتامین B بە جەستە دەبەخشێت.

 

-ماددەکانی وەک فۆسفۆڕ و کەمێک لە ڤیتامین C  بۆ جەستە دابین دەکات.

-بەسوودە بۆ چالاککردنی گەدە.

 

-توانای بەگری جەستە بەهێز دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

تاکتیکێکی کۆن بۆ چارەسەری کۆڵۆن کە تائێستاش کاریگەرە!


خێزان

لە چینی کۆندا شێوازی جۆراوجۆر بۆ چارەسەری پزیشکی بەکار هاتووە، لە نێو ئەوانەدا ناوچەیەک هەیە پێی دەوترێت (دەریای وزە) کە دەکەوێتە خوار ناوکەوە (خاڵە سورەکە).

چینیەکان لە کاتی نەخۆشی کۆڵۆن بە هەردوو پەنجەی (زەرنەقوتە و دۆشاومژە) پەستانیان خستۆتە سەر ئەو ناوچەیە، کە زانستی نوێش کاریگەری ئەم تاکتیکەی بۆ چارەسەر سەلماندووە.

هەر بۆیە بەهێواشی پاڵ بەو ناوچەیەوە بنێ تا دەگەیت بە ناوچەیەک کە چیدیکە پاڵناندرێت و جێگیرە، دواتریش بە قولی هەناسە بدە، ئەم کارە دەبیتە هۆی بەتاڵکردنەوەی غازەکانی ناو کۆڵۆن.

چارەسەرە چینیەکە بۆ بەهێزکردنی توانای سێکسی و وەرگرتنی چێژی زیاتریش لەو پرۆسەیەدا بەسوودە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن ڕێگری لە مخۆرکەی تاڵە قژەکانت دەکەیت؟ ئەم ڕێگایانە بگرە بە!


خێزان

لەم بابەتەی خوارەوەدا ئەو ڕیگایانەتان نیشان دەدەین کە خانمان دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ   ڕێگری لە مخۆرکەی تاڵە قژەکانیان:

 

-خۆت لە  بەکارهێنانی بەرهەمە جوانکاریەکانی تایبەت بە قژ یاخود موجەفیفە بەدور بگرە چونکە قژ دوچاری وشک بونەوە دەبێت و شێداری لە دەست دەدات وە دەبێتە هۆی شکانی تاڵە قژەکان .

-دوربکەوەرەوە لە زۆر شانە کردنی قژ ، یاخود شانەی تەختە بەکار بهێنە و تەنها لەکاتی پێویستیدا بەکاری بهێنە.

-دوربکەوەرەوە لە شتنی قژت بەشێوەی ڕۆژانە ، هەوڵبدە ٢ جار لە هەفتەیەکدا قژت بشۆیت بەڵام ئەگەر قژێکی چەورت پێوەیە و ناچاریت ڕۆژانە بیشۆیت ، هەوڵبدە شامپۆیەک هەڵبژێریت کە زیانبەخش نەبێت.

-هەوڵ بدە لە ژەمە خۆراکەکانتدا ئەو خۆراکانە هەڵبژێریت کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و مادە خۆراکیەکان بەتایبەت ڤیتامین B وەک ماسی سەلەمون ، چەرەسات ، هێلکە ، بازیلا و زۆریکە.

-مانگانە ١ سم لە قژت ببڕە تاوەکە لە مخۆرکە ڕزگارت بێت  و  بەهێزی بۆ قژت بگەرێتەوە.

-شێلانی قژت بە زەیت دەیپارێزیت لە هەڵوەرین و توشبون بە مخۆرکە ، بەتایبەت زەیتی زەیتون ،بادەم ، گوێزی هندی ، جەرجیر، یاخود تێکەڵەیەک لە هەمویان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان