كۆبوونەوەی سێ قۆڵی توركیا و سوریا و ڕووسیا تایبەت بە ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجام دەدرێت


لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا وەزیرانی دەرەوەی هەریەك لە وڵاتانی توركیاو سوریا و ڕووسیا كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی تایبەت بە داهاتووی ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجام دەدەن.

لەدوا كۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی بەرگریی توركیا و ڕووسیا و سوریا كە لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ٢٨ی كانونی یەكەمی ٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی هەواڵگیری هەر سێ وڵات لە شاری مۆسكۆی پایتەختی ڕووسیا بەڕێوەچوو بڕیاردرا كۆبوونەوە سێ قۆڵییەكان بەردەوامی هەبێت.

بڕیارە لە دەستپێكی ساڵی نوێدا كۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی توركیا، سوریا و ڕووسیا ئەنجام بدرێت كە بە كۆبوونەوەیەكی دژ بە كورد دادەنرێت، چونكە بەشێكی كۆبوونەوەكە تایبەتە بە داهاتووی ڕۆژئاوای كوردستان و پرسەكانی گەڕانەوەی ئاوارە سورییەكان بۆ شوێنی خۆیان و گروپە توندڕەوەكان و ئایندەی هێزەكانی هەسەدە، تا بتوانن بگەنە ڕێككەوتنێكی هاوبەش.

تەندروستی هەولێر؛ شەوی سەری ساڵ ٣٠حاڵەتی برینداربوون تۆماركراوە
پێشت تەندروستی هەولێر؛ شەوی سەری ساڵ ٣٠حاڵەتی برینداربوون تۆماركراوە
شارەوانی سلێمانی دەستی بە پاككردنەوەی شەقامی سالم كرد
دواتر شارەوانی سلێمانی دەستی بە پاككردنەوەی شەقامی سالم كرد
پەیوەندیدار