بەغدا 20 ملیار دیناری دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد



وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند” گوژمەی دووەمی پارەی جوتیاران گەیشتوە و لە دوای پشوەکانی جەژن رێکارە کارگێڕییەکان دەست پێدەکات و لە نزیکترین کاتدا بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکرێت”.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم دەشڵێت:” 10 ملیار دیناری بۆ پارێزگای سلێمانییە، شەش ملیار دیناری بۆ پارێزگای هەولێر و چوار ملیاری دیناری دیکەی بۆ پارێزگای دهۆکە”

رۆژی 6ی حوزەیرانی 2024 کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ و کردنەوەی دەرگای سایلۆکانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد کە تاوەکو 45 ڕۆژی دیکە کات هەیە بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران.

ئەمساڵ حكومەتی عێراق بڕی700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی وەرگرتووە، هەر تۆنێكیش بە 850 هەزار دینار وەردەگیردرێت.

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باقری
پێشت ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باقری
کەشوهەوای ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەندرا
دواتر کەشوهەوای ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەندرا
پەیوەندیدار