شارەوانی سلێمانی دەستی بە پاككردنەوەی شەقامی سالم كرد


بەسەر پەرشتی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لەكاتژمێر 5ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ وە دەستیان بە پاككردنەوە و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاكی شەقامی سالم كردووە.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردەوە، كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لەكاتژمێر 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی 1ی 2023 دەستیان بە پاككردنەوەی خۆڵ وخاشاكی شەقامی سالم كردووە، كە ڤیستیڤالی ساڵی نوێی تێدابەرێوەچوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، شەوی ڕابردوو لەدوای تەواوبوونی ئاهەنگەكانی سەری ساڵ بە درێژایی شەقامی سالم (سەهۆڵەكە) خۆڵ و خاشاكێكی زۆر لەسەر شەقامەكان بەجێماو، كە سیمایەكی نا شارستانی دابوویە شەقامەكە.

قد تكون صورة ‏‏‏‏٦‏ أشخاص‏، و‏شارع‏‏ و‏طريق‏‏

كۆبوونەوەی سێ قۆڵی توركیا و سوریا و ڕووسیا تایبەت بە ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجام دەدرێت
پێشت كۆبوونەوەی سێ قۆڵی توركیا و سوریا و ڕووسیا تایبەت بە ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجام دەدرێت
پۆلیس؛ سلێمانی شەوێكی ئارامی بەڕێ كرد
دواتر پۆلیس؛ سلێمانی شەوێكی ئارامی بەڕێ كرد
پەیوەندیدار