ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دیاریكرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

كاندیدكردنی ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەهۆی هەوڵەكانییەوە بووە بۆ بەدەسهێنانی رێكەوتنامەی ئەتۆمی‌و هەوڵدان بۆ نەهێشتنی چەكی ئەتۆم لە كۆریای باكور.

بەپێی تۆڕی سپۆتنیك دوو ئەندامی پەرلەمانی نەرویج، پێشنیاری كاندیدكردنی ترەمپیان بۆ ئەو مەبەستە كردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە تەنها ئەو كەسانە دەتوانن بەشداری ئەو مەراسیمە بكەن كە ناویان لەمانگی كانونی دوومی ساڵی 2018ەوە تۆمار كرابێت.

لەبەرئەوە ئەگەری هەیە دۆناڵد ترەمپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە ساڵی 2019 بە خەڵاتەكە بگات.

لە سەرەتای ماگی ئایاری ساڵی رابردوو، سەرۆك كۆماری كۆریای باشوور پێشنیاری ئەوەی كرد كە ترەمپ كاندید بكرێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ، ئەو كەسانەی كە پێیان باشە ترەمپ ئەو خەڵاتە وەربگرێت جەخت لەوە دەكەنەوە، هەڵگرتنی چەكی ئەتۆم‌و رێگریكردن لە هەڵگیرسانی شەڕ لە دورگەی كۆریا لەلایەن هەركەسێكەوە بێت شایەنی خەڵاتی نۆبڵە.

جیهان

ئیسرائیل: ئامادەی ھێرشکردنە سەر ئێرانین لە نێو خاکی خۆی

خەڵک-

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا مانەوەی دەوڵەتی ئیسرائیلی بە ھێڵی سور ناوبرد و لەبارەی ئێرانیشەوە وتی، ئامادەی ھێرش کردنە سەر ئێرانین لە نێو خاکی خۆی.

بنیامین نەتەنیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئەوەی لە توانادا بێت بۆ پاراستنی ئیسرائیل دەیکەین، مانەوەی ئیسرائیل ھێڵی سورە و بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیشسرائیلیش ئەوەی پێویست لە ھەر کات و شوێنێک ئەنجامی دەدەین.

ئەوەشی ڕاگەیاند: ئیسرائیل تاکە وڵاتی دنیایە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران لەشەڕدایە، لە سوریا لە ھێزەکانی ئێران دەدەین و ئامادەی ھێرشین بۆ سەر ئەو وڵاتە لە نێو خاکی خۆی، ئەگەر ئاسایشیمان بخاتە مەترسییەوە.

لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ئیسرائیل دەیان ھێرشی توندی بۆ سەر ھێزەکانی ئێران و میلیشیا لایەنگرەکانی لە سوریا ئەنجامداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە ئێران دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بنیامین نەتانياهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە ئێران دەكات، گەر وڵاتەكە توخنی ئیسرائیل بكەوێت.

نەتانیاهۆ لە بەیاننامەیەكیدا كە لەلایەن میدیاكانی ئیسرائیلەوە بڵاوكراوەتەوە دەڵێت”هەموو رێوشوێنێكی پێویست دەگرنە بەر گەر دەوڵەتی ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە پەلامار بدرێت، چونكە بەرپرسانی وڵاتەكە بە ئاشكرا داوای خاپوركردنی دەوڵەتی جولەكە دەكەن”.

بە وتەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل”هیچ ئۆپەراسیۆنێك بەدوورنازانرێت بۆ بەرگریكردن لە خۆمان، سوپاكەمان تاكە سوپایە لە جیهاندا كە لەئێستادا بەشێوەیەكی راستەوخۆ لە دژی هێزەكانی ئێران كاردەكات لە سوریا”.

نەتانیاهۆ رایگەیاندووە”ئێرانییەكان دەیانەوێت سوپای ئێران بهێننە نزیك سنورەكانمان، و ئەو موشەكانە نزیك بكەنەوە كە مەوداكانیان 400 بۆ 700 كیلۆمەترە و تەواوی رووبەری ئیسرائیل دەگرنەوە”.

وەك نەتانیاهۆ باسی دەكات”ئەوان دەیانەوێت 80 هەزار چەكداری میلیشیا شیعەكان بهێننە سوریا، ئامانجی راگەیەندراویشیان خاپوركردنی ئێمەیە، بەڵام ئێمە هەموو رێكارێكی پێویست بۆ بەرگریكردن لە خۆمان دەگرینەبەر”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەڤیدیۆ.. پۆشاك سپییەكانی ئێران هاوشێوەی ئێلەگ زەردەكانی فەرەنسا دەستیان بەخۆپیشاندان كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

خۆپیشاندانی كرێكارەكانی گروپی نەتەوەیی فولاد لە ئەهواز لە ناوەڕاستی شاری ئەهواز دەستیان بە خۆپیشاندان كرد.
ماڵپەڕی (العربیە) بڵاویكردەوە، زیاتر لە مانگێكە ناڕەزایەتییەكان لەنێو كرێكارانی گروپی نەتەوەیی فولاد لە ئەهواز بەردەوامی هەیە و لای خۆشیانەوە خۆپیشاندەران بەرپرسانی ئەو شارە بە بێ توانا لە قەڵەم دەدەن.
كرێكارەكانی ئەو گروپە بەهۆی پێنەدانی كرێ و نەبوونی پێداویستییەكان بۆ كارخانەكەیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
پێشتر لە پارێزگای خوزستانیش كرێكاران دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی كرد و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، بەڵێنەكانی حكومەت سەبارەت بە پێدانی موچە و خواستەكانیان راست نین.

بەپێی زانیارییەكان بەهۆی ئەو گەمارۆ ئابورییەی خراوەتە سەر ئێران ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكان بەردەوامییان هەیە و بارودۆخی بژێوی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتەش بەرەو خراپتربوون دەڕوات، ئەمەش وایكردووە فشارەكان بۆ سەر حكومەتی ئێرانی زیاتر ببێت.

بەپێی زانیارییەكان، ئەم پۆشاك سپیانە دەیانەوێ هاوشێوەی پۆشاك زەردەكانی فەڕەنسا داوای مافەكانی خۆیان بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین