ئۆتۆمبێلێك كەوتە ناو پڕۆژەی ئاوەڕۆیەكەوە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، سەرەڕای بوونی چەندین بەربەست و شریت و ئاگاداركردنەوە، بەڵام دوو ئۆتۆمبێل خۆیان كێشاوە بە بەربەستە كۆنكرێتییەكانی پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆ و یەكێكیان كەوتۆتە ناو ئاوەڕۆكەوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لەگەڵ ئەوەی هەموو پێداویستیەكانی سەلامەتی و هێمای ئاگاداركردنەوەی شوێنی كار و شریت و فسفۆر و گلۆپ و بەربەست دانراوە لەشوێنی كاركردن لەسەر ڕێگای (هەولێر – پیرمام) بەڵام لەكەمتر لە ٥ كاتژمێردا ٢ ئۆتۆمبێل خۆیان بەبەربەست و شریتەكاندا كێشا.

ڕاشیگەیاند، ئۆتۆمبێلی یەكەم، كە لەكاتی بەرەبەیان بوو، بەهۆی خێرایی زۆر و بێئاگایی خۆی كێشا بە پارچە كۆنكرێتیەكان لەپاش بڕینی سەرجەم ئاگادارییەكان، ئۆتۆمبێلی دووەمیش لەدوای ئەو هات و بەهەمان شوێنی بەردە لادراوەكە چووە ژوورێ و كەوتە ناو ئاوەڕۆكەوە.

ئاشكراشی كرد، لە ڕووداوەكەدا زیانی گیانی نەبوو، بەڵام زیانی مادی زۆر كەوتەوە.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەكات، “لەشوێنی كاركردنەكان زیاتر بەئاگابن و لێخوڕین بەخێراییەكی كەم بكەن”.

حكومەتی عێراق پشكی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٣ دیاری دەكات
پێشت حكومەتی عێراق پشكی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٣ دیاری دەكات
سعودیە بەڕەکە لە ژێر پێی قەتەڕ دەردەهێنێت
دواتر سعودیە بەڕەکە لە ژێر پێی قەتەڕ دەردەهێنێت
ەیوەندیدار