دوو هۆڵی بلیارد لە سلێمانی داخران



لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەردوو هۆڵی بلیاردی دلۆ و یوکەی دادەخەن.

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیدا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و هەبوونی منداڵی خوار (١٨) ساڵ لەشوێنەکەدا، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەردوو هۆڵی بلیاردی دلۆ و یوکەی دادەخات.

بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەكە، دوای چەندین جار ئاگادارکردنەوە، ٨ مانگە بلیاردی دلۆ لە گەڕەکی ئاشتی بەبێ مۆڵەت کاردەکات، کەئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانە، بۆیە ئەمڕۆ داخراوە تا ئەوکاتەی مۆڵەتی کارکردن لەلایەنە پەیوەندیدارەکان وەردەگرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی هەبوونی منداڵی خوار (١٨) ساڵ لە هۆڵی بلیاردی یوکەی لە گەڕەکی راپەڕین و ڕێگری نەکردن لە هاتووچۆکردنیان، بڕیاری داخستنی هۆڵی بلیاردەکەیان داوە.

ئاشكراشی كردووە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەردوو هۆڵی بلیاردی دلۆ و یوکەی دادەخرێن و خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات
پێشت دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات
زیاتر لە ٣٠ هەزار گەشتیار ڕوویان لە هەولێر كردووە
دواتر زیاتر لە ٣٠ هەزار گەشتیار ڕوویان لە هەولێر كردووە
ەیوەندیدار