زیاتر لە ٣٠ هەزار گەشتیار ڕوویان لە هەولێر كردووە



هەولێر- ئارام سەردار

بۆ بەسەربردنی شەوی سەری ساڵ، بەهەزاران گەشتیار ڕوویان لەهەولێر كردوە، بەم بۆنەیەشەوە لەتاوەری زانیاری هەولێر، كە بەرزترین تاوەرە لەعیراق و هەروەها لە ئیمپایەر یاری ئاگرینەكان هەڵدەدرێن.

نەریمان گەردی، وتەبێژی گەشتوگوزاری هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، تاوەكو دوێنێ ئێوارە نزیكەی ٣٠ هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنوری پارێزگای هەولێر و تا ئەمڕۆش لەبازگەكانەوە پێشوازی لەگەشتیاران دەكرێت، كە لەپارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق دێن.

دەشڵێت: “لەماوەی ١١ مانگی ئەمساڵ ٢ ملیۆن ٧٥٠ هەزار گەشتیار ڕوویان لەسنوری پارێزگای هەولێر و ناوچە گەشتیارییەكان كردوە”.

لەبارەی چالاكیەكانی شەوی سەری ساڵ ئەوەی خستەڕوو، حكومەت بەفەڕمی هیچ ئاهەنگێكی نیە، بەڵام شوێنە گشتیەكان و شەقامەكان ڕازێندراوەتەوە، لەزۆرێك لەهوتێلە گەورەكان ئاهەنگی تایبەت هەیە، لەتاوەری زانیاری هەولێر كە بەرزترین تاوەرە لەعیراق و هەروەها لە ئیمپایەر یاری ئاگرینەكان هەڵدەدرێن.

دوو هۆڵی بلیارد لە سلێمانی داخران
پێشت دوو هۆڵی بلیارد لە سلێمانی داخران
مەسرور بارزانی: ساڵی نوێ، ساڵی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن و گەشەپێدانی زیاتری کوردستان بێت
دواتر مەسرور بارزانی: ساڵی نوێ، ساڵی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن و گەشەپێدانی زیاتری کوردستان بێت
پەیوەندیدار