ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كەناڵێكی تەلەفزیۆنی هەرێم ژمارەیەك هەلی كار ڕایدەگەیەنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
كەناڵێكی تەلەفزیۆنی ژمارەیەك هەلی كار ڕایدەگەیەنێت و دەشڵێت: “ئەوانەی خوازیاری پێشكەشكارین پێویستە بەرزی باڵا لە سیڤی-یەكەدا دیاری بكەن و چەند وێنەیەكیش هاوپێچ بكەن”.

كەناڵی هانا تیڤی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، بۆ خزمەتكردنی زیاتر بە بینەرەكانمان و لە وەرزی نوێدا ژمارەیەك هەلی كار بۆ هەردوو ڕەگەز لە سلێمانی و هەولێر و بەغداد ڕادەگەیەنین.

دەشڵێت: “ئەوانەی خوازیارن سیڤی-یەكانیان ڕەوانەی ناونیشانی دیاریكراو بكەن و ئەوانەشی خوازیاری پێشكەشكارین بەرزی باڵا-یان دیاری بكەن و چەند وێنەیەكیش هاوپێچ بكەن”.

یەكەم: پێشكەشكار
ـ لە رەگەزی مێ لە شارەكانی سلێمانی، هەولێر، بەغداد
ـ لە ڕەگەزی نێر لە شاری سلێمانی

دووەم: كامێرامان
لە شارەكانی سلێمانی، هەولێر، بەغداد
بە مەرجی ئەوەی ئەزموونی پێشكەوتووی هەبێت.

سێیەم: مۆنتێر
لە هەولێر، بە مەرجی ئەوەی شارەزایی تەواوی لە گرافیك هەبێت.

كەناڵەكە بۆ پێدانی زانیاری زیارت دوو ژمارە تەلەفۆنی بڵاوكردۆتەوە، كە واتس ئاب 07712406873 و ڤایبەر 004748685464
ئیمەیل
[email protected]

کوردستان

چوار تۆمەتباری بازرگانیکردن بە(چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکران

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دژە تیرۆری کوردستان چوار کەسی بەتۆمەتی به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکرد.

 

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:

 

دەستگیرکردنى چوار كه‌س به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ

 

له‌ درێژه‌ى هه‌وڵى بنبڕكردنى ديارده‌ى هه‌ر كارێكى ناياسايى و قاچاغ، له‌ هه‌فته‌ى رابردوو چوار كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ده‌ستگير كرا‌ن وه‌ك له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌‌ به‌ ناوه‌كانيان و ورده‌كارييه‌كان دراوه‌:

 

لە شه‌وى (10 له‌سه‌ر 11-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئيبراهيم سه‌ردار حه‌سه‌ن) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى مامزاوه كه‌ كارى كڕين و فرۆشتنى هێلكه‌ ده‌كات، ده‌ستگير كرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانە ناوەوەى بڕى (84) کارتۆن هێلكه‌ى قاچاغ بۆ شارى هه‌ولێر ‌لە رێگاى بازگه‌ى هيران – شه‌قڵاوه‌ به‌ ئۆتۆمبێلى جۆرى بارهه‌ڵگر ژماره‌ (192771/هه‌ولێر).

له‌ رێكه‌وتى (13-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئارام عه‌ونى كه‌ريم) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى ژيان – پيشه: پۆليس ده‌ستگيركرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانه‌ ناوه‌وه‌ى بڕى (7) كيسه‌ى گه‌وره‌ى كرێم و مه‌رهه‌مى كۆزماتيكى قاچاغ و ماوه‌ به‌سه‌رچوو بۆ شارى هه‌ولێر لە رێگاى بازگه‌ى دێگه‌ڵه‌وه‌.

  1. له‌ رێكه‌وتى (14-9-2020)، دوو كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگير كران به‌ تۆمه‌تى كارى قاچاغچيێتى چه‌ك به‌ناوه‌كانى:

أ- (مسته‌فا سه‌عيد محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌مين)، ناسراو به‌ حاجى هه‌رووتى – دانيشتووى هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كى هه‌ولێرى نوێ – له‌ ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 1250 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ب- (سه‌ڵاح به‌هرام تاهير حه‌سه‌ن)، دانيشتووى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى كورانى رێگاى مه‌خموور – پێشه‌: پێشمه‌رگه‌ى خانه‌نشينى يه‌كه‌ى (70)، له ‌ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 10 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ئێمه وه‌ك دژه‌ تيرۆرى كورستان دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌، كه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى ئاسايش له‌ چاودێريكردن و به‌شوێنداچوونى ديارده‌ى هێنانى ده‌رمان و خۆراكى قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو‌ و هه‌ر كارێكى ناياسايى كه‌ زيان به‌ ته‌ندروستى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و ئابوورى و ئاراميى هه‌رێم بگه‌يه‌نێت، به‌رده‌وام ده‌بين و هه‌موو رێوشوێنێكى ياسايى ده‌گرينه‌به‌ر بۆ بنبڕكردنى ئه‌م ديارده‌يه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڤیدیۆ؛ وەزارەتی ناوخۆی عیراق دانپێدانانی بكوژی خێزانە كوردەكەی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆی عیراق دانپێدانانی بكوژی شیلان و دایك و باوكی بڵاودەكاتەوە كە ماوەی چوار ساڵ بوو باوكی دەناسی.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی ناوخۆی عیراق دانپێدانانی بكوژەكەی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند ماوەی چوار ساَ بوو “دارا” باوكی شیلانی دەناسی، بەڵام بەو جۆرە نا كە سەردان و هاتووچۆ هەبووبێت لە نێوانیاندا و چاودێریشی كردوون.

ڕوونیشیكردەوە كە ئێوارەی ڕۆژی تاوانەكە چووەتە ماڵی دارا و داوای پارەی لێكردووە، بەڵام ئەویش لە وەڵامدا وتوویەتی پارەی لا نییە بۆیە لە پێناو بەدەستهێنانی پارەدا، دارا و هاوسەرەكەی بە چەقۆ كوشتووە.

ئەوەشی خستەڕوو كە پاشان شیلان هاتووەتەوە بۆ ماڵەوە و تووشی شۆك بووە كاتێك تاوانبارەكەی لە ماڵەكەیان بینیوە و پرسیاری دایك و باوكی كردووە، كاتێكیش ویستوویەتی هاوار بكات، دەمی گرتووە و دواتریش بە سەرینێك خنكاندوویەتی.

تاوانبارەكە كە ئالوودەبووی ماددە هۆشبەرەكان بووە، تاوەكو بەیانی ڕۆژی دواتر لەو ماڵەدا ماوەتەوە و پاشان چووە بۆ هەولێر و لەوێ دەستگیركراوە.

لایخۆشیەوە سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایگەیاند ئەو خێزانە بەنیازپاکییەوە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو کەسە دڕندەیەدا کردووە کە ئالوودەبووی ماددە هۆشبەرەکانە و داواشی لە هاووڵاتییان کرد لە پێناو ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانانەدا بە وریاییەوە مامەڵەبکەن و لە کاتی هەر حاڵەتێکی گوماناویشدا دەستبەجێ پەیوەندی بە هێزە ئەمنییەکانەوە بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی: 26 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 26 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان