ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چیرۆکی ئەو پڕۆفیسۆرەی لمەکەی کردە ناو تۆپی گۆڵفەکانەوە

خێزان
پڕۆفیسۆرێك بەخۆی و هۆكارەكانی فێركردنەوە لەبەردەم خوێندكارەكانیدا ڕاوەستاو بەبێ ئەوەی هیچ بڵێت، قوتویەكی شووشەی بەتاڵ و گەورەی دەرهێناو دەستیكرد بە پڕكردنی بە(تۆپی گۆڵف) پاشان ڕووی كردە خوێندكارەكان و وتی: ئایا ئەم شووشەیەی كە بەدەستمەوەیە پڕە یاخود بەتاڵە؟
خوێندكارەكان هەر هەموویان كۆكبوون لەسەر ئەوەی كە شوشەكە پڕە.
پڕۆفیسۆر بڕێك چەوی ڕۆكردە ناو شووشەكەوە، ئینجا ڕایوەشاند تا بەتەواوی چەوەكە جێگەی خۆی لە بۆشاییەكانی دەوروپشتی تۆپەكاندا كردەوە.
پاشان پرسیاری لێكردنەوە كە ئایا ئێستا شووشەكە پڕە؟ خوێندكارەكان سەرلەنوێ كۆكبوون لەسەر ئەوەی كە پڕە.
پاشان پڕۆفیسۆرەكە سنووقێكی بچووكی پڕ لە لمی كردە شووشەكەوە. بێگومان لمەكە بۆشاییەكانی ناو شووشەكەی پڕكردەوە. پڕۆفیسۆر جارێكی دیكە پرسیاری لەبارەی شووشەكە كردەوە.
هەموویان بەیەك دەنگ بە بەڵێ وەڵامیان دایەوە.
پڕۆفیسۆرەكە ئەمجارەیان كوپێك قاوەی هێنا و ڕشتی بەسەر چەو و لم و تۆپی ناو شووشەكەدا، لەو كاتەدا خوێندكارەكان دایانە قاقای پێكەنین، جا كە هەمووان هێور بوونەوە، پڕۆفیسۆرەكە دەستی بە قسەكردن كرد و وتی: ئێستاش دەمەوێت مەبەستی ئەم كارەتان بۆ ڕوونبكەمەوە.
ئەم شووشەیە وەك ژیانی هەر یەكەتان وایە، تۆپەكانی گۆڵفیش كارە گرنگ و لەپێشینەكانی ژیانتن.
ئەركی سەرشانتە بەر لە هەرشتێكی دیكە بایەخی تەواو بدەیت بە كارە گرنگ و لەپێشترەكانی وەك: ژیان و ئارامیت و، یادی خوا و پەرستشەكان، پابەندییت بە بەها بەرز و باڵاكان و بنەما و ئاكار و ڕەوشتە جوانەكانەوە، بە بەختەوەری بژیت لەگەڵ خێزان و باوك و دایك و خوشك و برا و منداڵەكانت.
دیارییەك پێشكەش بە هاوسەر و هاوخەمی ژیانت بكەیت و خۆشەویستی خۆتی بۆ دەرببڕیت، بەردەوامیش سەردانی هاوڕێكەت بكەیت و هەواڵی بپرسیت. كەمێك لە كاتی خۆت تەرخان بكەیت بۆ پشكنینە ساڵانەییەكانی تەندروستیت، ئەمانەن تۆپە گۆڵفەكانی ژیانت.
هەمیشە و هەردەم و بەر لەهەر شتێكی تریش بایەخ بە تۆپەكانی گۆڵف بدە چونكە شایستەی گرنگیپێدانن بەجۆرێك گەر بێتو هەموو شتێك لەدەست بدەیت و تەنیا ئەم شتانەت بۆ بمێنێتەوە، ئەوا ژیانت پڕ لە خۆشی و شادی دەبێت. سەبارەت بە چەوەكانیش شتە گرنگەكانی ژیانت دەگرێتەوە: وەك كار و پیشە و، خانوو و، ئۆتۆمبێل و، …هتد

سەبارەت بە لمەكەش شتەكانی تر دەگرێتە
وە یان با بڵێین كاروبارە ساكار و لاوەكییەكان دەگرێتەوە، خۆ ئەگەر سەرەتا لمت ڕۆكردایەتە ناو شووشەكەوە، ئەوا جێیەك بۆ چەوەكان یان تۆپەكانی گۆڵف نەدەمایەوە.
جا ئەگەر كاتی خۆت بە شتە هیچ و پووچەكانەوە كوشت، ئەوا كار و ئەركە گرنگەكانت لەكیس دەچێت.
كاتێك كە پڕۆفیسۆر لە قسەكانی بووەوە یەكێك لە خوێندكارەكانی دەستی بەرزكردەوەو گوتی: مامۆستا! خۆ بیرت چوو پێمان بڵێیت مەبەستت لە قاوەكە چی بوو؟ پڕۆفیسۆرەكە بە زەردەخەنەیەكەوە گوتی: من قاوەكەم تەنها بۆ ئەوە بەكارهێنا تا بۆتانی ڕوونبكەمەوە كە ئەگەرچی ژیانیشت تێر و تەسەل و پڕ بێت بەڵام هێشتا هەر ڕووبەر و بۆشاییەكی تیا دەمێنێ بۆ كوپێك قاوە.

 

ژیاندۆستی

٩ زانیاری سەیر و نامۆ سەرت دەسوڕمێنێت

خێزان

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک زانیاری نوێ و سەیرن کە دەبنە جێی سەرسوڕمانت، خوێنەربن.

ئەو کاتەی مامۆسەکان بوونیان هەبوو لە جیهاندا هەرەمەکانی میسر درووست کران.

ئەمریکا کتێبخانەکانی زیاترە لە تەواوی ژمارە ڕێستۆرانتەکانی ماکدۆناڵد لە جیهاندا.

ئەگەر لە پشتتەوە ٥٢ کارتەکە تێکبدەیت ئەوا کەس ناتوانێت لە جیهاندا ئەو تێکەڵکردنەی تۆ ئەنجام بداتەوە،چوونکە ڕێژەی ئەوەندە ئەگەر هەیە.
80,658,175,170,943,878,571,660,636,856,403,766,975,289,505,440,883,277,824,000,000,000,000

ژمارەی دانیشتوانی کەنەدا لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا کەمترە.

 

ژمارەی ژوورەکانی هۆتێلی Bellagio لە لاس ڤێگاس لە ژمارەی هاوڵاتیانی شاری Bellagio کە لە ئیتاڵیایە زۆرترە.

ژمارەی بەکتریا و خانەکانی لەشی مرۆڤ یەکسانن بە یەکتر.

زەرافە و مرۆڤ هەمان ڕێژەی ئێسکی ملیان هەیە.

پەنجەی مرۆڤ دەتوانێت تەنۆچکەکانی ژێرەوەی ببینرێت ئەگەر بخرێتە بەر ڕۆشناییەوە.

ئەو کاتەی مامۆسەکان بوونیان هەبوو لە جیهاندا هەرەمەکانی میسر درووست کران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

١٠ سەرنجڕاکێشترین پیاوەکانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٨

خێزان

لە  نێو ١٠٠ پیاوی جیهاندا ئەمانەی خوارەوە هەڵبژێردراون بە ١٠ سەرنجڕاکێشترینەکان.

Maxi Iglesiasی ئەکتەر

Jamie Dornanی ئەکتەری فیلمی Fifty Shades of Grey

هێنری کاڤیلی ئەکتەرکە ڕۆلی لە فیلمی باتمان دژی سۆپەرمان گێڕاوە.

Kim Taehyungی گۆرانیبێژ کە بە ڤی ناسراوە.

Marlon Teixeiraی مۆدێلی بەڕازیلی کە تەمەنی ١٦ ساڵە.

تۆنی مودهافی مۆدێل، کە لە ئەڵمانیا دادەنیشێت.

مۆدێل و ئەکتەری بۆسنی Çagatay Ulusoy

ویلیەم لیڤی ئەکتەر

Michael B. Jordan ی ئەکتەر.

زەین مالیکی گۆرانی بێژی جیهانی کە خەڵکی پاکستانە و لە بەریتانیا دادەنیشێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند خوویەکی بەردەوامی سوویدیەکان کە وایکردووە هەموو کات دڵخۆش بن

خێزان

سووید یەکێکە لەو وڵاتانەی لە ڕیزبەندی وڵاتە دڵخۆشەکاندا لەپێشەوەن، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک تایبەتمەندییە کە وایکردووە بەو جۆرە بمێننەوە:

 

– لە ناو ماڵدا کەرەستەکان زۆر بە چڕی دانانێن و بۆشایی دەخەنە نێوان و گوڵدانی سرووشتی دادەنێن، ئەوەش وادەکات دەروونیان ئارامتر بێت.

– شتی زیادە و کۆن لە خۆیان کۆناکەنەوە، یاسایەکیان هەیە کە دەڵێن کاتێک شتێکی نوێ دەکڕیت لەبەرامبەردا دوو شتی کۆن فڕێ بدە

– لەسەر کار کەشێکی خۆش درووستدەکەن کە وابکات لەکارەکەیان بێزارنەبن

– زۆر گرنگی بە خووەکانیان دەدەن و حەزیان بە چی بێت ئەنجامی دەدەن

– جگە لەوەش خزمەتی خۆیان دەکەن و کات بۆ پشوودان و خوێندنەوە تەرخان دەکەن

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 85%, 34
    34 85%
    34 - 85% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین