ئەو وڵاتەی لەپێش هەموانەوە ئاهەنگی سەری ساڵ دەگێڕێت



وڵاتانی جیهان خۆیان بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ساڵی نوێى 2023 ئامادە دەكەن و خەڵكی زۆر بە هەڵدانی یاریی ئاگرین و سەماكردن پێشوازیی لە ساڵی نوێ‌ دەكەن، بە تایبەت لە سایەی هەڵگرتنی پێوەندەكانی پەیوەست بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە پێشتر لە زۆربەی وڵاتانی جیهان سەپێنرابوون.

بەپێی ماڵپەڕی “ناشیوناڵ جوگرافیك”، ساموا و كیریباتی كە دەكەونە باشووری ئۆقیانوسی هێمن، یەكەم دوو دەوڵەتن كە ئاهەنگ بەبۆنەی ساڵی نوێی 2023وە دەگێڕن.

دوورگەی كیریتیامتی بە گەورەترین دوورگەی كیریباتی دادەنرێت و نزیكەی پێنج هەزار كەس لە دوورگەكەدا نیشتەجێن و یەكەم دوورگەی جێنیشتەجێی دانیشتوانە كە ساڵانە پێشوازیی لە ساڵی نوێ‌ دەكات، دوورگەی سامواش بە دوو كاتژمێر بەر لە ئوسترالیا پێشوازیی لە ساڵی نوێ‌ دەكات.

ڕاپۆرتەكان ئاماژە بە ڕێگەدان بە گەشتیاران دەكەن بۆ ئامادەبوون لە ئاهەنگەكاندا كە لە ساموا و كیریباتی سازدەكرێن، دوای ئەوەی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕێگەیان پێنەدەدرا.

 

 

پۆلیسی سلێمانی: شانزە كەس بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر كچەكەی هوانە دەستگیركران
پێشت پۆلیسی سلێمانی: شانزە كەس بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر كچەكەی هوانە دەستگیركران
چین “گورگە بكوژەكە” دەكاتە وەزیری دەرەوە
دواتر چین “گورگە بكوژەكە” دەكاتە وەزیری دەرەوە
ەیوەندیدار