چین “گورگە بكوژەكە” دەكاتە وەزیری دەرەوە



پەكین “چینگ گانگ” لە واشنتنەوە بانگ دەكاتەوە و دەیكاتە وەزیری دەرەوە.

چینگ كە بەوە ناسراوە سڵ لە ڕەخنەگرتن لە خۆرئاوا ناكاتەوە، لە جێگەی وانگ یی دەستبەكاردەبێت كە ڕووخساری دیپلۆماسی چینی بوو لە ساڵی ٢٠١٣وە.

وەزیرە نوێيەكە كە تەمەنی ٥٦ ساڵە، لە ساڵی ٢٠٢١وە باڵیۆزی وڵاتەكەی بووە لە واشنتن و دەیەوێت پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان بگێڕێتەوە بۆ “ڕێڕەوە ڕاستەكەی”.

بەڵام ئەو بەرپرسە كە بە ڕەچەڵەك خەڵكی “تیانجین”ی باكوورە، بە “گورگە بكوژەكە”ناوبانگی دەركردووە و بەو دیپلۆماتكارە چینیانە دەوترێت، بە توندی دژ بە چالاكییە خۆرئاواییەكانى دژ بە پەكین دەوەستنەوە.

كەسایەتی چینگ هاوشێوەی كەسایەتی لۆ شای باڵێوزی چینە لە پاریس كە لێدوانە نادیپلۆماسییەكانی بوونە مایەی بانگهێشتكردنی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا.

چینگ گانگ لە ساڵی ٢٠٢٠دا ڕایگەیاندبوو، لەم ساڵانەی دواییدا ڕووخساری چین شێوێنراوە لە خۆرئاواو و بەو هۆیەوە ئەوروپایی و ئەمریكاییەكان و بە تایبەت میدیاكانیان، سیستمی سیاسی چین و گەشەی ئابووری وڵاتەكەیان ڕەتدەكەنەوە.
ئەو دیپلۆماتكارە، بۆ چەندان ساڵ یەكێك بووە لە وتەبێژەكانی وەزارەتی دەرەوەی چین، بە هەمان شێوە هاوڕێی سەرۆك شی دینگ بینگ بووە لە ئەركەكانیدا، وەك بەرپرسی پرۆتۆكۆڵ.

چینگ گانگ لە ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠٢١ لە پۆستی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی چیندا بووە و بەرپرسی وەزارەتەكەش بووە لە ئەوروپا، و بەتوندی بەرگری لە دیدی چین كردووە و پێیوایە كە پێویستی بە وەرگرتنی وانە نییە لە خۆرئاوا، وڵاتەكەشی بە قوربانی دەستی خۆرئاوا دادەنێت لەكاتی جەنگەكانی ئەفیۆن لە سەدەی نۆزە.

 

ئەو وڵاتەی لەپێش هەموانەوە ئاهەنگی سەری ساڵ دەگێڕێت
پێشت ئەو وڵاتەی لەپێش هەموانەوە ئاهەنگی سەری ساڵ دەگێڕێت
عێراق و سوریا مەترسیدارترینن بۆ ڕۆژنامەنووسان
دواتر عێراق و سوریا مەترسیدارترینن بۆ ڕۆژنامەنووسان
ەیوەندیدار