ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هاتوچۆی هەولێر ڕوونكردنەوە لەسەر ڕێگای دۆڵی سماقوڵی بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕوونكردنەوە لەسەر ڕێگای دۆڵی سماقوڵی و بەنداوی سماقوڵی بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، “ئاسایی بۆتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەكاتی ئێستادا ڕێگای دۆڵی سماقوڵی و بەنداوی سماقوڵی ئاسایی بۆتەوە و ئاستی ئاوی بەنداوەكە نزم بۆتەوە و نایەتەوە سەر ڕێگا سەرەكیەكە.

دەقی ئاگادارییەكە:
بەبەت/ ئاسایی بونەوەی ریگای دۆلی سماقولی وبەنداوی سماقولی
ئاگاداری هاولایان دەكەینەوە كەوا لەكاتی ئیستادا ریگای دۆلی سماقولی وبەنداوی سماقولی ئاسایی بۆتەوەوەئاستی ئاوی بەنداوەكە نزم بۆتەوەوەنایەتەوەسەر ریگایە سەرەكیەكە بۆیەپیویست بەریگا گۆرین ناكات وەكیشە لەریگایەكەنەماوە
بەریوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولیر
2018/12/7

کوردستان

کۆمەڵی ئیسلامی: ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە بنەبڕکردنی گەندەڵییە و دابینکردنی دادپەروەرییە نەک کەسەکان

خەڵک-

کارگێڕی ئەنجومەن سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی ئاماژە بەوە دەکات، تا ئێستا کۆمەڵی ئیسلامیی بڕیاری بەشداریکردن یان نەکردنی لە کابینەی داھاتووی حکومەتی ھەرێم یەکلا نەکردۆتەوە و دەڵێت، کەسەکان بۆ ئێمە گرنگ نین، بەڵکو بنەبڕکردنی گەندەڵی و چەسپاندنی دادپەروەری و شەفافیەت لە بەرنامەی حکومەت لامان گرنگە.

محەممەد حەکیم، کارگێڕی ئەنجومەن سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی لە میانی کۆڕێک بۆ ئەندامانی حزبەکەی، ڕاگەیاند: “کۆمەڵ بۆ بەشداریی لە حکومەت بنەمای خۆیی هەیە و لە دوای بەشداری لەهەڵبژاردنی ‭2005‬ تا ئێستا ڕاستەوخۆ پێش یان دوای هەڵبژاردن بڕیارمان نەداوە بەشداری حکومەت دەبین یان دەبینە ئۆپۆزسیۆن، لەبەر دەرگاش چاوەڕوانی کەسیش نەبوین بۆ بەشداری لەحکومەت ، بەڵکو چاوەروانی بەرنامەی حکومەتەکەمان کردوە، کەسەکان بۆ ئێمەگرنگ نین، بەڵکو بەرجەستەبوونی خزمەتی هاوڵاتیان و بنەبڕکردنی گەندەڵی و چەسپاندنی دادپەروەری و شەفافیەت لە بەرنامەی حکومەت لامان گرنگە، گرنگ ئەوە نییە پێکھاتەی حکومەت کێیە، گرنگ ئەوەیە خەڵکی کوردستان جیاوازی و گۆڕانکاری ببینێت، دەبێت خێرو بێر و نەوتی کوردستان بۆ خەڵکی کوردستان بێت.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: “ئێمە ڕێڕەوی خۆمان هەیە بۆ کاری ئۆپۆزسیۆنی، دەبێت پێکهێنەرانی حکومەتیش خۆ لە دروستکردنی حکومەت لەسەر بنەمای غرور و پەرچەکردار بپارێزن.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

کەرکوک.. لە زەوییەکی کشتوکاڵیدا دەیان بۆمبی بەرمیلی دۆزرانەوە

خەڵک-

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە پارێزگای کەرکوک، لە ڕاگەیەنراوێکیدا ئاماژە بەوە دەکات، لە زەوییەکی کشتوکاڵیی کەرکوک دەیان بۆمبی بەرمیلیی چێنراویان دۆزیوەتەوە.

عەمید یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە کەرکوک ڕایگەیاند: پشتبەستوو بە ڕاپۆرتە ھەواڵگرییەکانی پۆلیسی فیدراڵی، چوونەتە سەر زەوییەکی کشتوکاڵی لە گوندی ئەلبومحەممەدی رۆژئاوای کەرکوک و 52 بۆمبی چێنراوی بەرمیلییان تیا دۆزیوەتەوە.

ئەوەشی ڕاگەیاند، 26 دانە لەو بۆمبانە ھەڵگیراونەتەوە و ئەوانی دیکە لە شوێنی خۆیان تەقێنراونەتەوە.

عەمید یەحیا ئاماژەی بەوە نەکردووە، ئەو بۆمبانە پاشماوەی داعشن لەو ناوچەیە یان بە تازەیی لەو شوێنە لە چاڵ نراون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرکردەیەکی دیاری ھەدەپە مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند

خەڵک-
گوڵتان کشاناک هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورە شاری ئامەد، لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و بۆ پشتیوانی لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە، لە زینداندا مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند.

گوڵتان کشاناک ڕایگەیاند: بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجالان منیش لە ئەمڕۆ بە دواوە دەست بە چالاکیی مانگرتنی خولیی دەکەم، پشتیوانی لە چالاکیی مانگرتنی لەیلا گوڤەنی پەرلەمانتارمان دەکەم، کە بۆ هەمان ئامانج دەستی بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن کردووە، بۆ ئەوەی ئەنجام بەدەست بهێنرێت.

ئەوەشی ڕاگەیاند: پێش ئەوەی تورکیا بکەوێتە ناو شەڕی جیهانیی سێیەمەوە، کە ئیمپریالیزم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستیپێدەکات، پێویستمان بە دەنگێکی ئاشتی هەیە، بۆ ئەوەی دەنگی بەرپرسیارییەتی و ئاشتی و دیالۆگ ببیسترێت، پێویستە گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی بە خێرایی کۆتایی پێبهێنرێت، نابێت ئێمە رێگا بدەین شەڕ، کوشتن و زوڵم کۆتایی بە دەنگی ئاشتی بهێنێت، من بڕوام بەوە هەیە، کە ئێمە سەردەکەوین.

لە ماوەی ١٠ رۆژی ڕابردوودا بە بەھانەی ھاندانیان لە لایەن پەکەکەوە، ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا نزیک بە ٢٠٠ ئافرەتی سەر بە ھەدەپەی دەستگیر کردووە، کە بۆ پشتیوانی کردن لە لەیلا گوڤەن، مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین