ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

زانیاری نوێ‌ لەسەر بودجەی 2019 بڵاوكرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پشكی كۆمەڵی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، بەپێی داتاكانی وەزارەتی دارایی لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا داهاتەكانی عیراق بڕی 299 ترلیۆن و 816 ملیار بوون، بۆیە داتاكان دەڵێن عێراق كورتهێنانی نیە.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پشكی كۆمەڵی ئیسلامی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، داتاكان دەڵێن، كە عیراق كورتهێنانی نیە.

دەشڵێت: “بەپێی داتاكانی وەزارەتی دارایی عێراق لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا واتە لە (۲٠۱٤_۲٠۱٥_۲٠۱٦_۲٠۱۷) داهاتەكانی عیراق بڕی 299 ترلیۆن و 816 ملیار دینار بوون”.

ڕاشیگەیاندوە، لەهەمان ماوەدا خەرجیەكانیشی بڕی 296 ترلیۆن و 501 ملیار دینار بووە، بەوەش بڕی زیادەی ئەم چوار ساڵە دەكاتە 3 ترلیۆن و 315 ملیار دینار.

ئەو پەرلەمانتارە كورد لەم خشتەیەدا وردەكارییەكەی باسكردووە:

ئابوری

فواد حسێن: دەبێت كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران، لای حكومەتی‌ هەرێمەوە چارەسەر بكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دارایی حكومەتی عیراق، دەڵێت، دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان بۆ لێكەوتەكانی ئەو قەیرانە دەگەڕێتەوە كە لە ماوەی ڕابردوودا تووشی هەرێمی كوردستان بووە، وەك حكومەتی عیراقیش، مووچەی‌ چوار مانگیان ڕەوانەكردووە.

 

فوئاد حسێن وەزیری دارایی حكومەتی عیراق لەبەرنامەیەكی كەناڵی ئاسمانی شەرقیەدا، ڕایگەیاند “مووچەی‌ چوار مانگمان ڕەوانەی‌ هەرێمی‌ كوردستان كردووە، لە هەرێم بەهۆی‌ قەیرانی‌ داراییەوە كە حكومەتی ئەوكاتی عیراق بۆ چەند ساڵێك بودجەی بۆ ڕەوانە نەكردوون، دەرەنجامی دواكەوتنی دابەشكردنی‌ مووچەی‌ فەرمانبەرانی لێكەوتۆتەوە”.

 

بە وتەی وەزیری دارای عیراق، كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران، دەبێت لە لایەنی حكومەتی‌ هەرێمەوە چارەسەر بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم: بەهیمەتی بارزانی كێشەی جوتیاران كۆتاییهات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بە هیممەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێگریكراوە لە هێرشێكی هێرشێكی نەخشە بۆ داڕێژراو بۆ سەر كێڵگە كشتوكاڵییەكانی خانەقین و دوبزو گوندەكانی سەر بەناحیەی سەرگەڕانی پارێزگای كەركووك.

لیژنەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕاشیگەیاند “توانرا ڕێگە لەو پلانە بگیرێت و بەفەرمانێك ئێستا ڕێگە دەدرێت ئەو جووتیارانە كاری دروێنەی خۆیان بكەن”.

ڕاشیگەیاند “ئێمە وەك چۆن سەرەتا بەڵێنمان پێدان تەواوی هەوڵەكانمان دەخەینە گەڕ كە ئەم كێشەیە بەزوویی چارەسەر بكەین، بەڵێنی ئەوەشیان پێدەدەین بەزوویی لەڕێگەی یاساوە مافەكانیان بپارێزرێن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەشەخۆراكی دوو مانگ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوای جەژنی ڕەمەزان دەست بە دابەشكردنی زەیت و شەكری مانگی ئایار دەكرێت، دەشڵێت: “بەشە نیسەكەكەی وەك دیاری درا بەهاووڵاتیان هەمووی دابەشكرا”.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دابەشكردنی بەشە زەیت و شەكر و برنجی مانگی ئازار تەواو بووە و دەستمان بە دابەشكردنی بەشە برنجی مانگی ئایاری ئەمساڵ كردووە، ڕۆژانە دابەشكردنمان هەیە و بەردەوام دەبین”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر پێش جەژن فریاكەوتین دەست بە دابەشكردنی بەشە زەیت و شەكری مانگی ئایار دەكەین، ئەگەر نا دەكەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزان.

سەبارەت بە قەرەبووی بەشەخۆراكی فەوتاوی ساڵانی پێشوو وتی، “ئەوە پەیوەستە بە بڕیاری حكومەتی عیراق و هەر كاتێك ئەوان بڕیار بدەن قەرەبووی هاووڵاتیان دەكرێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان