ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بە بەڵگەوە؛ ئەو وەزارەتەی یەكێتی شەڕی بۆ دەكرد درایە پارتی

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق دوای دووجار دواخستنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بەو 8 وەزیرەی، كە تەواو كاری كابینەكەیەتی، بڕیاریدا هەموو وەزارەتە بەتاڵەكان بە وەكالەت بەڕێوە ببرێن و بۆ ئەوەش وەزارەتی داد درایە وەزیرێكی پارتی.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بەفەرمانێكی دیوانی ژمارە 42، بەنگین ڕێكانی، كە وەزیرێكی پارتیە و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی عیراق بەڕێوەدەبات ڕادەسپێرێت، كە وەزارەتی (داد)یش بەڕێوە ببات.

بە پێی زانیارییە میدیاییەكان، بۆ هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری، سەرۆك وەزیرانی عیراق خۆی بە وەكالەت ئەو وەزارەتانەش بەڕیوەدەبات.

عێراق

عادل عەبدولمەهدی بڕیارێكی نوێی دەربارەی ناوچەی سەوز دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا كاتی كردنەوەی ناوچەی سەوز لە بەغدا درێژبكاتەوە تاوەكو كاتژمێر 5ی بەیانی.

بەپێی ڕأگەیەنراوێك، كە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بڕیاری داوە كاتی كردنەوەی ناوچەی سەوز لە كاتژمێر 5ی ئێوارەوە بەردەوام بێت تا كاتژمێر 5ی بەیانی.

لە 10ی ئەم مانگە و لەیادی تێپەڕبونی سالێك بەسەر تێكشكاندنی داعش، بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عیراق ناوچەی سەوز بەڕووی هاوڵاتیان كرایەوە لە كاتژمێر 5ی ئێوارە بۆ 10ی شەو و دواتریش ماوەكەی درێژكرایەوە بۆ 1ی شەو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسێكی باڵای عیراق لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی هێڵی فڕۆكەوانی عیراقی لە كارەكەی دووردەخرێتەوە و بەپێی نووسراوەكەش، فەرمانەكە لەمڕۆوە جێبەجێ‌ دەكرێت.

پاڵپشت بە فەرمانێكی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، ئەمڕۆ یەك شەممە 16-12-2018 بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی ئەو وەزارەتە بڕیاری داوە (میران فەرید عەزیز) بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی هێڵی فڕۆكەوانی عیراقی لە كارەكەی بەخشراوە و لە فەرمانگەی هونەری دەست بەكار دەبێت.

هەر بەپێی فەرمانەكە، (عەباس ناسر) بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی خزمەتگوزاری هێزی ئاسمانی بە وەكالەت ئەو پۆستە بەڕێوەبەرێت.

جەختیش كراوەتەوە، كە فەرمانەكە لەمڕۆوە 16-12-2018 جێبەجێ‌ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەرۆك كۆماری عێراق دەستبەرداری رەگەزنامە بریتانییەكەی دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەڕوانگەی پابەند بوون بە دەستووری عێراقەوە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق دەستبەرداری ڕەگەزنامە بریتانییەكەی دەبێت.

‏‎ئەمڕۆ یەك شەممە لوقمان فەیلی، وتەبێژ بە ناوی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقەوە لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاند،‏‎ بەرهەم ساڵح لە ڕوانگەی پابەند بوون بە دەستووری عێراقەوە بە شێوەیەكی یاسایی دەستبەرداری ڕەگەزنامە (بریتانی)یەكەی بوو.

‏‎وتەبێژ بە ناوی سەرۆكایەتی كۆمارەوە دووپاتیكردەوە، ڕێوشوێنە یاساییەكانی پەیوەست بە ڕادەستكردنەوەی ڕەگەزنامە بریتانییەكەی تەواو بووە، سەرۆك كۆمار “لە كاتێكدا سوپاس و پێزانینی زۆری خۆی پێشكەش دەكات بە شانشینی بریتانیا كە ئەو ڕەگەزنامەیەی پێ بەخشیوە لەو رۆژگارانەی كە لە ڕیزەكانی ئۆپۆزیسیۆندا بووە دژی ڕژێمی لە ناوچوو ، هاوكات دەستبەردار بوونی بەڕێزیان لە ڕوانگەی پابەند بونیشیانە بە بڕگەی چوارەم لە مادەی ژمارە ۱۸ ی دەستووری عێراق كە بە دەق هاتووە، ڕێگە نادرێت بەو كەسانەی كە هەڵدەبژێرێن و پۆستی سیادییان پێ دەسپێردرێت لە كۆماری عێراقدا، ڕەگەز نامەی تریان هەبێت “.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین