ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف لەسەر بینيی مانگ لە هەرێم ڕوونكردنەوەیەك بڵاوكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژن پشت بە بینی مانگ دەبەسترێت و لە هەرێمی كوردستان-یش لە هەموو لایەكە و چاودێری مانگ دەكرێت، دەشڵێَت:”بوونی تۆز و خۆڵبارین لە هەرێم بینی مانگی ئەستەم كردووە”.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم لە ئێستادا لە هەموو ناوچەكانی هەرێم چاودێری مانگ دەكرێت و هاوڵاتیان-یش ڕاسپێراون هەر كەس لای خۆیەوە مانگی بینی پەیوەندی بە یەكە ئیداریەكەیەوە بكات .

وتیشی :”بۆ دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی جەژن پشت بە بینی مانگ دەبەسترێت، ئەو ساتەی رۆژ ئاوا دەبێت چاودێری مانگ دەكرێت ئەگەر بینرا ئەوە سبەی دەبێتە جەژن ئەگەر نا سبەی تەواوكەری مانگی رەمەزان دەبێت، بۆیە لە كاتژمێر 7:20 ی ئێوارە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەبەسترێت لەوبارەیەوە”.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا بە هۆی بوونی تۆز و خۆڵبارینەوە ئاستەنگی بۆ بینی مانگ لە هەرێم دروستبووە، بەڵام هەوڵەكانی لیژنەكانی بینی مانگ لە هەموو شوێنێك و پارێزگاكانی هەرێم و چیاكان بەردەوامە كاری خۆیان ئەنجام دەدەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ناوەندی گەردوناسی نێودەوڵەتی ئەمڕۆی وەك دوایین رۆژی مانگی رەمەزان دیاركردووە پشتی پێ نابەستین، ڕاستە زۆر جار ئەوەی ئەو بەیانی دەكات راستە هەندێك جاریش هەڵەیە، بۆیە تەنها بینی مانگ لەكاتی خۆرئاوابوون ئەوە یەكلای دەكاتەوە.

کوردستان

دانیشتنێكی دیكەی دادگاییكردنی دەمیرتاش بەڕێوەچوو

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوێنێ پێنج شەممە دادگایەكی دیكەی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە لایەن نۆزدەهەمین دادگای سزا قورسەكانی ئەنقەرەوە بەڕێوەچوو.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە دانیشتنی دادگاییكردنیدا رایگەیاند “دادگایەك ناتوانێت لە بەرانبەر من وەها ڕەفتار بكات. ئەگەر ئێوە دان بە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپادا نانێن، دەتوانن بەئاشكرا بڵێن بڕیارەكەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا پەیوەندی بە ئێمەوە نییە. هەر نەبێ بڕیاری ئەوەتان نەدابوایە كە بێلایەنن یان لایەنگر”.

لە دادگاییكردنەكەدا سەزای تەمەللی هاوسەرۆكی گشتیی هەدەپە و چەندین پەرلەمانتاری هەدەپە ‌و دەیان پارێزەری دۆسیەی دەمیرتاش ئامادە بوون. لە شاندە بیانییەكانیش تەنیا ڕێ بە ٥ كەس درا ئامادەی دانیشتنەكە بن و بە بیانووی جۆراوجۆر ڕێگری لە ٦ كەسیان كرا. هەروەها ڕێگە بە ڕۆژنامەوانان نەدرا دەربازی هۆڵی دانیشتنەكە بن، تەنیا ڕێ بەو ڕۆژنامەوانانە درا كە كارتی زەردیان هەیە.

دەستەی دادگا لە دانیشتنی دوانیوەڕۆیدا بڕیاری دا دەمیرتاش بە زیندانی كراوی بمێنێتەوە و دانیشتنەكەشی بۆ ٢٣-٢٤-٢٥ی كانوونی دووەمی ٢٠١٩ دواخست.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

داوای قەدەغەكردنی راوی ریشۆڵە دەكرێت

سلێمانی ـ نزار جەزا

ڕیشۆڵە یەكێكە لەباڵندە گرنگەكان بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی ژینگە و زەوییە كشتوكاڵییەكان، ڕێكخراوێكی بواری كشتوكاڵیش داوادەكات لایەنە پەیوەندیدارەكان هاوكاربن بۆ كەمكردنەوەی ڕاوكردنی ڕیشۆڵە.

ڕۆژیار سیروان سەرپەرشتیاری رێكخراوی گروپی كشتوكاڵی ARD، بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەڕاوكردنی ڕیشۆلە هاوسەنگی ژینگە تێكدەچێت و دەردە كشتوكاڵییەكان لەناو كێڵگەدا دروستدەبێت، بەجۆرێك لەپاش كێڵانی زەوی، مێرووە زیانبەخشەكانی ناو خاكەكە دێنە سەر خاكەكە و ڕیشۆڵە ئەم مێرووانە دەخوات، بەڵام ئەگەر ڕیشۆڵە نەبێت، دووبارە ئەم مێرووانە دەچنەوە ناو خاكەكە و زیان بە خاكەكە و بەروبومی خاكەكە دەگەیەنن.

ئاماژەی بەئەوەشدا، لەئەنجامی ئەمەدا نەخۆشییە كشتوكاڵییەكان زیاد دەكات، لەبەرامبەر ئەم نەخۆشییانەدا جوتیار قڕكەرە كیمیاییەكان بەكاردەهێنێت، ئەم قڕكەرەكەش لەبازاڕدا بەنرخێكی هەرزان دەفرۆشرێت و زیانی زۆری هەیە.

زیاتر ڕوونیكردەوە، یەكێك لەو مادە كیمیاییە قڕكەرانە مادەی دیازینۆنە، كە لەجیهاندا قەدەغە كراوە، چونكە هۆكارە بۆ دروستبوونی نەخۆشی شێرپەنجە، هاوكات ئەم مادەیە لەتوانایدایە بۆ ماوەی دە ساڵ لەخاكدا دەمێنێتەوە و لەكاتی باران باریندا ڕۆدەچێتە خوارەوە بۆ ناو ئاوی ژێر زەوی و پیسی دەكات.

ناوبراو داواشیكرد، چیتر ڕیشۆڵە ڕاونەكرێت و لەگەڵ لیژنەكانی قائیمقامیەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەهەماهەنگیدان بۆ ئەوەی ڕێگری بكەن لە ڕاوكردنی ڕیشۆڵە.

وتیشی:”بەپێی یاسا ڕاوكردنی هەر ڕیشۆڵەیەك غەرامەكەی 100 هەزار دینارە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سلێمانی نۆرینگەیەك و دەرمانخانەیەك داخران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی نەبونی مۆڵەت و بە نایاسایی كاركردن، لیژنەی تەندروستی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی نۆرینگەیەك و دەرمانخانەیەك دادەخات.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند “لە ئەنجامی پشكنینە بەردەوامەكانی لیژنەی هاوبەشی تەندروستی بۆ دەرمانخانە و نۆرینگە و تاقیگە پزیشكیەكان، بەهۆی پابەند نەبونیان بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نۆرینگەی جەمال و دەرمانخانەی رێنما لەشاری سلێمانی دادەخرێن”.

وتیشی “نۆرینگەی جەمال لە گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی پێشتر پسوڵەی بۆكراوە و ئاگاداركراوەتەوە پابەندی ئەو (18) جۆر دەرمانەی سەندیكای دەرمانسازان ‌بۆی دیاریكردون بێت و جۆری زیاتر لە دەرمانخانەكەیدا نەبێت، بەڵام بەهۆی سەرپێچیەوە بڕیاری داخستنی شوێنەكە دراوە”.هەروەها وتی “سەرپێچی دەرمانخانەی رێنما لە گەڕەكی تاڤگە نەبونی مۆڵەتی كاركردنە، بەپێی یاسا رێگە بەو شوێنانە نادرێت بێ مۆڵەت كاربكەن، بۆیە شوێنەكە دادەخرێت تا ئەوكاتەی مۆڵەتی كاركردن تەواودەكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین