ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەرلەمانتارێكی عەرەب باسی كورد دەكات
وەزارەتەكانی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی بە زۆرینە تێدەپەڕێنرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی بنیاتنان ڕایدەگەیەنێت، هاوپەیمانیەكەیان لەتوانایدایە كابینە وزاریەكە بە زۆرینەی دەنگ لە پەرلەمان تێپەڕێنێت و دەشڵێت: “تێگەیشتنی نوێ‌ هەیە لەنێوان كوتلەكان بۆ گەیشتن بە ئەنجامی دڵخۆشكەر”.

محەمەد كەریم، پەرلەمانتار لە هاوپەیمانی بنیاتنان بە ئاژانسی (مەعلومە)ی عیراقی ڕاگەیاندووە، كە دیدار و تێگەیشتنی نوێ‌ هەیە لەڕێگەی لایەنی دیكەوە نەك دیداری ڕاستەوخۆی نێوان سەركردەی كوتلە سیاسیەكان، سەرەڕای ئەوەی لە كۆبوونەوەی سێ‌ سەرۆكایەتییەكە دەستپێشخەری كرا بۆ كاراكردنەوەی زمانگی گفتوگۆ بۆ تێپەڕاندنی كابینەی حكومەت.

ئەو پەرلەمانتارە بەدووریشی زانی، “تێپەڕاندی كابینە وەزاریەكە لە كۆبوونەوەی بەیانی شەممە ئەنجام بدرێت”.

ڕاشیگەیاندووە، كابینەی حكومەت پێویستی بە پێداچوونەوەیە لەنێوان كوتلەكان بۆ گەیشتن بە تێگەیشتنی ڕاست تاوەكو بڕوایەك دروست بكات بۆ دیاری كردنی ڕێڕەوی كابینەی حكومەت و وتوشیەتی، “هەندێك لە كوتلەكان نەرمیان نواندووە بۆ گۆڕینی كاندیدەكان و ڕێزگرتن لە دەستور و دەنگدان لەناو پەرلەمان”.

جەختیشی كردۆتەوە، كە هاوپەیمانی بنیاتنان توانای ئەوەی هەیە بە زۆرینە كابینەی حكومەت تێپەڕێنێت بەتایبەت ئەگەر كوردەكان ڕێكبكەون لەسەر كاندیدی وەزارەتەكانیان و دوای ئەوە پڕۆسەكە زۆر سادە و ئاسان دەبێت.

عێراق

بەشداریی لە لوتكەیەكی مێژووییدا دەكات
سەرۆكایەتی كۆمار بۆ (خەڵك): بەرهەم ساڵح دەچێتە میسر

خەڵك-بەشی هەواڵ
سەرۆك كۆماری عیراق بەشداریی لە لوتكەیەكی مێژوویدا دەكات لە میسر كە سبەینێ‌ كارەكانی لە شرم ئەلشێخ دەستپێدەكات.

ئەمڕۆ شەممە، حەسەن جیهاد، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، لە لیدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، بەشداریی لە لوتكەی عەرەبی-ئەوروپایی دەكات لە شرم ئەلشێخ لە میسر كە زۆرێك لە سەرۆك و میر و كەسێتییەكانی ناوچەكە بەشداریی تێدا دەكەن”.

بە وتەی حەسەن جیهان”ئەو كۆنگرەیەی میسر، گرنگییەكی زۆری هەیە و سەرۆك كۆماری عیراقیش بە نوێنەرایەتی وڵاتەكەی بەشداریی دەكات كە سبەینێ‌ یەك شەممە، دەستپێكردنی كارەكانی لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسرەوە ڕادەگەیەنرێت”.

سەبارەت بە گرنگی لوتكەكەی شەرم ئەلشێخ، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق وتی:”لوتكەكە لوتكەیەكی عەرەبی- ئەوروپاییە، هەر تەنیا دۆسێ‌ سیاسيیەكان لەخۆناگرێت و زیاتر دۆسێ‌ ئابورییەكان و گەشەپێدانی ئابوری تێدا تاوتوێ‌ دەكریت، (دكتۆر بەرهەم)یش بەوپێیەی پێشتر جیگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان بووە لە حكومەتەكانی پێشووی عیراق، و سەرۆك وەزیران بووە لە هەرێمی كوردستان، شارەزاییەكی زۆری لە بوارە ئابورییەكاندا هەیە”.

حەسەن جیهاد وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق ڕایگەیاند”دوای تەوابوونی كارەكانی لوتكەی شرم ئەلشێخ، بەرهەم ساڵح بەرەو پاریس بەڕێدەكەوێت و لە كۆشكی ئیلیزێ‌ لەلایەن ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنساوە، پێشوازی لیدەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شەوی ڕابردوو دانیشتوانی گوندێك بەرپەرچی پەلامارێكی داعشیان دایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دانیشتوانی گوندێك لە باشووری قەزای شەرقاتی سەر بە پارێزگەی سەڵاحەدین، بە پاڵپشتی حەشدی شەعبی، بەرپەرچی هێرشێكی چەكدارانی داعش دەدەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی حەشدی شەعبی، بەرپەرچدانەوەی پەلامارێكی خۆكوژی چەكدارانی داعش لە گوندێكی باشووری شەرقات بە بەشداریی دانیشتوانی گوندەكە، ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی حەشدی شەعبی، لەڕێی ئەژماری خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردۆتەوە”هێزەكانیان بەرپەرچی گروپێكی چەكدارانی داعشیان دایەوە كە لەنێوانیاندا خۆكوژ هەبووە و هەوڵیانداوە بچنە نێو گوندی ئەلنەملی باشووری شەرقات”.

حەشدی شەعبی لەكاتی بڵاوكردنەوەی نوسینەكەی، ئاماژەی بە بەردەوامی پێكداهەڵپژانەكان كردبوو، لەگەڵ ئەوەشدا ڕایگەیاندبوو كە “دانیشتوانی دلێری گوندەكە، شان بەشانی برایانیان لە حەشدی شەعبی، چەكییان هەڵگرتووە و شەڕ لەگەڵ چەكدارانی داعش دەكەن كە هەوڵیاندابووە بچە نێو گوندەكەیان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دەوترێت 500 چەكداری لەگەڵدایە
شوێنی ئەبو بەكر بەغدادی ئاشكرا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە ئەمریكایی و عیراقییەكان، ئاماژە بە بوونی ئەبو بەكر بەغدادی سەركردەی ڕێكخراوی داعش دەكەن لە بیابانی ئەنبار لە خۆرئاوای عیراق.

بەپێی سەرچاوەیەكی نزیك لە هێزە ئەمریكاییەكانی نێو عیراق” بەغدادی هەوڵ بۆ ڕێكخستنەوەی ریزی چەكدارانی داعش دەدات و بیابانەكانی ئەنبار وەك سەربازگەیەكی نوێ‌ بۆ ڕێكخراوەكە بەكاردەهێنێت”.

ڕۆژنامەی (عەرەبی پۆست)ی ئەلیكترۆنی بڵاویكردۆتەوە” بەغدادی و یاریدەدەرەكانی بۆ چەند ڕۆژێكە لەڕێی تونێلەكان كە شاری قایمی عیراقی دەبەستنەوە بە ناوچەكانی دێرلزوری سوریا، هاتوونەتە بیابانی ئەنبار”.

بەپێی سەرچاوەكە، ئەو تونێلانە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە لەنێوان سنورەكانی سوریا و عیراق بەكاردەهێنرێن و بە ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل بەدوور لە چاوی فرۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاتووچۆیان پێدا دەكرێت.

ماڵپەڕەكە نوسیویەتی”ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە دەست سوپای ئەمریكا، ئاماژە بە بوونی بەغدادی و یاریدەرانی دەكەن لە ناوچەی حسێنیات كە پاسەوانییەكی توند دەكرێن و 350-500 چەكداری ڕێكخراوەكەیان لەگەڵدایە، بەڵام بەغدادی لەشوێنێكی دیاریكراو جێگرنییە، لە ناوچەكانی حسێنیات و دۆڵی حۆراندا هاتووچۆ دەكات”.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەبێ‌ توانایی فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و سوپای ئەمریكا و هێزە ئەمنییەكانی عیراق دەكات لەڕووی گەیاندنی ئوتۆمبێل و زریپۆشە سەربازییەكان بەو ناوچانە، بەتایبەت كە بەشێكی زۆری بیابانی ئەنبار لە دۆڵی زۆر قوڵ و نزمایی پێكدێت.

سەرچاوەكەی نزیك لە سوپای ئەمریكا لە عیراق دەڵێت” چەكدارانی ڕێكخراوی داعش لە بیابانی ئەنبار، ژمارەیان 3000 چەكدار دەبێت”.

هەر بە وتەی ئەو سەرچاوەیە”دوای پێشڕەوی هێزەكانی سوریای دیموكرات و دەستگرتنيان بەسەر ناوچەكانی دێرلزوری سوریا، سەدان چەكداری داعش دەستییان كردووە بە پاشەكشەكردن بەرەو عیراق، ئەمەش وایكردووە ژمارەیان لە عیراقدا زۆر ببێت و پێشبینییەكانیش ڕوولەوەن لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا 5000 چەكداری تر  بگەنە عیراق”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان