ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كاندیدی یەكێتی بۆ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەر 21 ئەندامەكەی خوولی پێنجەمی پەرلەمان بۆیان هەیە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی پارلەمان كاندید بكەن، دەشڵێت: “ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئەو پرسە یەكلایی دەكاتەوە”.

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، كە نەیویست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەموو ئەندامانی پەرلەمان بۆیان هەیە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كاندید بكەن، چونكە ئەوە مافی هەر ئەندامێكە.

وتیشی، “دوای دانوستانی لایەنی براوەی یەكەمی هەڵبژاردن لەگەڵ یەكێتی و حزبەكانی دیكە و وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لەلایەن یەكێتی-یەوە، ئەو كاتە كاندیدەكان خۆیان دەردەكەون، كێ‌ خواستی ئەوەی هەیە ببێتە سەرۆكی پەرلەمان”.

ڕاشیگەیاند، پرسی یەكلایی كردنەوەی پۆستەكانی یەكێتی لە ناو حكومەت و پەرلەمان لە كابینەی داهاتوو، لای ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتییە و ئەوان دەنگ لەسەر ئەو كەسە دەدەن، كە دەبێتە سەرۆكی پەرلەمان.

بە پێی زانیارییەكانی (خەڵك)، لە ئێستادا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لە خوولی پێنجەم تەنها ناوی هەر یەك لە بێگەرد تاڵەبانی و ڕێواس فایەق هەیە، كە كاندید بن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، بەڵام ئەوەش دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەت یەكلایی دەكاتەوە.

کوردستان

ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسەر پێكهێنانی حكومەت كۆدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆببێتەوە و تاوتوێی دواین هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) مەكتەبی سیاسی یەكێتی تاوتووێی دواین ئەو هەنگاوانە دەكات كە نراون بۆ پێكهێنانی حكومەت و كۆبونەوەكانی یەكێتی و پارتی و لایەنەكانی دیكەش.

دوێنێ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەنجامی كۆبونەوەكانی پارتی و لایەنەكان و بڕیارە بەمنزیكانە شاندی پارتی سەردانی یەكێتی و گۆڕان بكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات

خەڵک-

پاش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەبارەی دواین پێشھاتەکانی پێکھێنانی حکومەت، بۆ ھەمان مەبەست سبەینێ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.

بەپێی زانیارییەکانی دەست (خەڵک) کەوتووە، بڕیارە کاتژمێر ١١:٠٠ ـی پێشنیوەڕۆی سبەینێ دووشەممە ٢٠١٨/١١/١٧، بۆ تاوتوێکردنی دواین پێشھاتەکانی دۆخی سیاسیی کوردستان و عێراق بە سەرپەرشتیی کۆسرەت رەسوڵ عەلیی جێگری سکرتێری گشتیی ئەو حزبە، کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چەمچەماڵ.. ئاگر لە ماڵێک کەوتەوەوە و بەھۆیەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا

خەڵک-

ئەمشەو بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێک لە قەزای چەمچەماڵ، سێ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و دایکیشیان بەهۆی رێژەی زۆری سووتاوییەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە

ئەمشەو یەکشەممە ٢٠١٨/١٢/١٦، لە گەڕەکی ئاسوودەی قەزای چەمچەماڵ، ئاگر لە ماڵێک بەربوو، بەھۆیەوە سێ مندڵ گیانیان لەدەستدا و دایکیان بەھۆی سووتاوییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

سێوە قادر نوری دایکی سێ منداڵەکەیە و تەمەنی ٢٣ ساڵە و ٨٠٪ ـی جەستەی سووتاوە، منداڵەکانیش دارین دیاری مەجید ٥ ساڵ و کارین دیاری مەجید ٢ ساڵ دەروون دیاری  مەجید ١ ساڵ و نیو تەمەنیانە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی چەمچەماڵ ڕایگەیاندووە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاگرەکە بەھۆی شۆرتی کارەباییەوە کەوتۆتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین