ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕیژەی باران بارینی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێمی كوردستان بڕی بارانبارینی لە وێستگە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە، كە لە ناحیەی “بیارە”ی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بەتەنها 44.4 ملم باریووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە وێستگە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بارانێكی باش باریووە بە ڕێژەی جیاواز.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە پارێزگای هەولێر 15.1 ملم و سلێمانی 23.9 ملم و دهۆك 1.2 ملم و هەڵەبجە 30.3 ملم باریووە، لەناحیەی بیارە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 44.4 ملم باران باریووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە قەزای كەلار 32.2 ملم و خانەقین 29.1 ملم باران باریووە، هەروەها لە ناحییەی خورماڵ 35.0 ملم و تەوێڵەی ناوچەی هەورامان 42.6 ملم بارانی لێ‌ باریوە.

ژینگە

بڕی باران بارین لە هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە پارێزگەی دهۆك بە بڕی 18.7 ملم باریوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی زۆرترین بارانی ئەمساڵ لە ناوچەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر بە بڕی 1478.6 ملم باران باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 15 پلە و لە سلێمانی 13 پلە و لە دهۆك 15 پلەو لە كەركوكیش 17 پلە دەبێت ‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 16 پلە و لە سلێمانی 14 پلەو لە دهۆك 16 پلەو لە كەركوكیش 18 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 16 پلە و لە سلێمانی 14 پلە و لە دهۆك 15 پلەو لە كەركوكیش 18 پلە دەبێت‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 15 پلە و لە سلێمانی 12 پلە و لە دهۆك 13 پلەو لە كەركوكیش 16 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش باران دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان