ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

چەند شەقامێكی هەولێر بەهۆی لافاوەوە داكەوتون و ژێریان بۆش بووە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بارانی چەند ڕۆژی ڕابردوو زیانیكی زۆری بەشەقام و ڕێگا لاوەكی و سەرەكیەكانی ناو شار گەیاندوە و لەهەندێك شوێن شەقامەكان داكەوتون و ژێریان بۆش بووە، دەشڵێت: “لەكاتی بەكارهێنانیان مەترسی دروست دەكەن”.

فازل حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندووە، بارانی چەند ڕۆژی ڕابردوو زیانیكی زۆری بە شەقام و ڕێگا لاوەكی و سەرەكیەكانی ناو شاری هەولێر گەیاندوە و لەهەندێك شوێن شەقامەكان داكەوتون و ژێریان بۆش بووە، بۆیە لەكاتی بەكارهێنانیان مەترسی دروست دەكەن.

دەشڵێت: “دانانی بەربەست و حاویە لەم شوێنانە مەترسیەكان كەمناكاتەوە، بۆیە هیوادارین لەگەڵ تەواوبونی شەپۆلەكە بەزوویی هەڵمەتیكی چاككردنەوە ئەنجام بدەن”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەوەی لە وێنەكەدا دیارە نمونەی شەقامێكە، لەگەڕەكی تەعجیل، كە بەرەو شەقامی مەحەتە دەڕوات و بەم شێوەیە نزم بۆتەوە، كەئەمەش مەترسی دروست دەكات.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بۆ دەستنیشانكردنی ئەو شەقامانەی زیانیان پی گەیشتوە بەهۆی باران و لافاوەوە داوا دەكات، “هەر كەسێك لەلای خۆیەوە وێنەی ئەو شوێنانەمان بۆ بگرێت و ڕەوانەی بكات لەگەڵ ناونیشانەكەی بۆ ئەوەی برایانی شارەوانی و ڕێگاوبانی لێ ئاگادار بكەینەوە”.

کوردستان

بەرپرسێكی كۆمەڵ: كاتی ئەوە نەهاتووە بازگەكان لابرێن؟

خەڵك – بەشی هەواڵ
كارگێڕی ئەنجوومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوی ڕێگرتن لە بەرپرسان لە بازگەكان بە دواییدا تەقەكردن لە بارەگاكانی هەردوولا دڵەڕاوكێ و مەترسی گەورەبوونی ناكۆكیەكان لای هاووڵاتیان دروست دەبێت، دەشڵێت: “كاتی ئەوە نەهاتووە سەرۆكایەتی حكومەت بیر لە لابردنی ئەم هەموو بازگانەی نێوان شارەكان بكاتەوە؟”.

محەمەد حەكیم، كارگێڕی ئەنجوومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، ڕووداوی ڕێگرتن لە بەرپرسان لە بازگەكان، كە ئۆتۆماتیكی بە دواییدا تەقەكردن لە بارەگاكانی هەردوولا دێت و دواتر دەبێتە دڵەڕاوكێ و مەترسی گەورەبوونی ناكۆكیەكان لای هاووڵاتیان.

ئەو بەرپرسەی كۆمەڵ دەشپرسێت، “كاتی ئەوە نەهاتووە، سەرۆكایەتی حكومەت بیر لە لابردنی ئەم ھەموو بازگانەی نێوان شارەكان بكاتەوە و تەنها بازگەكانی نێوان ھەرێم و ناوەند مەحكەم بكات و چاودێری ئەمنی نێو شارەكان توندكرێن؟”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژی پێنج شەممە لە بازگەی سماقوڵی ڕێگری لە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كرا بچێتە هەولێر و دوابەدوای ئەوەش سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی ڕایگەیاند، كە تەقە لە بارەگای لقی چوار كراوە و شەوی ڕابردووش تەقە لە 3 كۆمیتەی یەكێتی لە هەولێر كرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی گەرمیان؛ دەست بەسەر كەرەستەی هەڵكەندنی بیری ئاودا گیرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو دەستیان گرت بەسەر كەرەستەی هەڵكەندنی بیری ئاو كە بەزیادەڕەویی و نایاسایی سەرقاڵی هەڵكەندی بیری ئاو بوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە ڕایگەیاندووە، دوای وەرگرتنی زانیاری و چاودێری ورد پۆلیسی شارەوانییەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان لەسنووری ناحیەی سەرقەڵا شەوی ڕابردوو دەستیان گرت بەسەر كەرەستەی هەڵكەندنی بیری ئاو كەبەزیادەڕەویی و نایاسایی سەرقاڵی هەڵكەندی بیری ئاو بوو .

ڕاشیگەیاندووە، بەردەوام چاودێری ئەو ناوچانە دەكەین، كە زیادەڕەوی تێیدا دەكرێت هەركەسێك بیری ئاو لێ بدات دەست بەسەركەرەستەكانیدا دەگیرێت و خۆشی ڕوبەڕوی یاسای دەكرێتەوە.

وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان‏.

وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان‏.وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان‏.وێنەی ‏بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان 3 كچ خۆیان كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ كچی لاو لە شارەكانی پیرانشار، نەغەدە و دێولان كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٠ی ئەیلولی ٢٠١٩، كچێكی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵكی نەغدە بە ناوی (س . ئا) بە هۆكارێكی نادیار لە شوێنی كارەكەی خۆی، كە (ئارایشگە)یە خۆی هەڵواسیوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، ژنێكی خەڵكی گوندی بڵوان ئاوای دێولان بە ناوی (دڵگەش محەمەدی) بە هۆی كێشەی خێزانییەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، “كچێكی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵكی گوندی شیناوێی پیرانشار بە ناوی (ڕۆژین مستەفاپوور) كە چەند ڕۆژێك لەمەوپێش خۆی هەڵواسیبوو، ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان