شەقامی سالم بۆ ماوەی 48 کاتژمێر دادەخرێت



بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵ و ئەنجامدانی چەندین چالاکی هونەری تیایدا، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینییەوە شەقامی سالم بۆ ماوەی 48 كاتژمێر بە ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا دادەخرێت.

هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ لە کاتژمێر 1:00ـی پاش نیوەڕۆوە، شەقامی سالم لە پردی خەسرەوخاڵ بۆ بەردەم باخی گشتی بەربەست کراوە بەڕووی شۆفێراندا تا رۆژی دواتر و کۆتایی هاتنی جەژنی سەری ساڵ

هۆکاری داخستنی ئەو شەقامە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئێوارەی ئەمڕۆ گەورەترین ئاهەنگ و رێوڕەسمی تایبەت بە سەری ساڵی نوێ لەو شەقامە ئەنجامدەدرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی: چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغداد کاری لە پێشینەمانە
پێشت بافڵ جەلال تاڵەبانی: چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغداد کاری لە پێشینەمانە
چیای ئاسۆس بۆردومانکرا
دواتر چیای ئاسۆس بۆردومانکرا
ەیوەندیدار