ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشناسی ڕاگەیەنراوێكی دەربارەی بارینی باران و بەفر بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم باران بارین بەردەوام دەبێت و جەختیش لە بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان دەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی بە درێژایی كاتەكان ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە لە ناوچە جیاجیاكان.

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكان هەیە.

ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر باریوە و لە چەند ناوچەیەكیش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەوە لافاو دروست بووە.

ژینگە

بڕی باران بارین لە هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە پارێزگەی دهۆك بە بڕی 18.7 ملم باریوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی زۆرترین بارانی ئەمساڵ لە ناوچەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر بە بڕی 1478.6 ملم باران باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 15 پلە و لە سلێمانی 13 پلە و لە دهۆك 15 پلەو لە كەركوكیش 17 پلە دەبێت ‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 16 پلە و لە سلێمانی 14 پلەو لە دهۆك 16 پلەو لە كەركوكیش 18 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 16 پلە و لە سلێمانی 14 پلە و لە دهۆك 15 پلەو لە كەركوكیش 18 پلە دەبێت‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 15 پلە و لە سلێمانی 12 پلە و لە دهۆك 13 پلەو لە كەركوكیش 16 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش باران دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان