ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

ئامادەكاری بۆ ڕوودانی لافاو لە سلێمانی ڕاگەیەنرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای سلێمانی ڕایدگەیەنێت، بۆ خۆپاراستن لە ڕووداوی لافاو و كارەساتە سروشتیەكان پێویستی بە هەندێك ئامادەسازی هەیە، دەشڵێت: “بە هەمەهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی شارەوانی سلێمانی ئۆتۆمبێل و چەند تیمێكی تایبەت بەم حاڵەتە لە ئامادەباشیدان”.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنداوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، هـاوڵاتیانی خۆشەویست پێویستە لە وەرزی زستـــاندا ئامادەكاریەكی تەواو بكەین بۆ هەر ئەگەرێكی بارانبارین و ڕووداوی لافاو، خۆپاراستن لەم كارەساتە پێویستی بە هەندێك ئامادەسازی هەیە، كە هەندێكی ئەكەوێتە سەرشانی خۆمان و هەندێكیش ئەركی حكومەت و دەزگا پەیوەندیدارەكانە.

چــــــــۆن خۆمـــــــان لە لافـــــاو بپــــــارێـــزین؟
1. پێوستە هەموو ماڵێك بۆری ئاوەڕۆی موڕەجەعی بۆ دابنێت لە دەرەوەی ماڵی خۆی ،تا لە كاتی پڕبـوونی مەنهۆڵی گەڕەكدا ڵ نەگەڕێتەوە ناو خانوەكەی.

2. ئەو ماڵانەی گەراجی دفن یا نهۆمێكی خانوەكەیان چاڵە لە ئاستی جادەوە پێویستە حەوزێكی مەتر موكەعەب دروست بكات و موزەخەی تایبەتی ئاو سەحب كردن دابنێت لە ناوی دا بە حەرەسی زیرەكەوە، هەركات ئاو هاتە ژوورێ ئۆتۆماتیكی خۆی بكەوێتە كار نەهێڵێت ئاو گـــل بێتەوە.

3. پاكردنەوەی مەنهۆڵی ناو ماڵ لە زیخ و بەرد قوڕ و پیسی، هەروەها لابردنی سەر گونجەكان لە سەربان و حەوشە تاكو ئاو بە ڕێژەیەكی زیاتر بڕوات.

4. پاككردنەوەی سەربان و حەوشە لە گەڵا و عەلاگە و مەقابا تا لە كاتی باران بارین دا نەچنە بەردەم مەنهۆڵ و گونجەكان.

5. ئەو ماڵانەی لە گەڕەكی لاوەكی دان و ئاوی شەقامێكی سەرەكی دێتەوە سەری، پێویستە ڕێڕەوی ئاوەكە بگۆڕن بۆجێگەیەكی گونجاوتر لە ڕێگەی فـــەردە لــــم، وەیان تاسە دانان بە كۆنكرێت ئاستی بەرزی و نزمی تاسەكە لە ژێر چاودێری یاساكانی هاتووچۆدا .

6. كوژانەوەی سەرچاوەی كارەبا لەو جێگەیەی ئاوی تێدا كۆبۆتەوە و ئەندامانی خێزانەكە قاچیان لە ناویدایە و خەریكی دەرهێنانی ئاوەكەن،،چونكە مەترسیدارترین ڕووداو ئەوەیە ئاو بگاتە ئاستی سویچ پلاك كارەبا بچێتە سەر ئاوەكە.

7. ئەو ماڵانەی ساڵانە دووچاری هاتنە ژوورەوەی لافاو دەبن و هیچ ئامادە سازیەكیشیان لەم ڕێنماییانە نەكردووە بۆ خۆپاراستن،،پێویستە كەلوپەلی كارەبای و بەنرخ ئاڵتون و پارە لە جێگەی نزمدا دانەنێن ،،تاكو ڕووداوەكەش ڕوویدا زەرەروو زیان كەمتر بێت.

8. ئەوەش بزانە هاوڵاتی خۆشەویست سەلامەتی خۆت و ماڵ و مناڵ و ئەندامانی خێزانت لە پێش هەموو شتێكەوەیە گەر هیچت پێ نەكرا باشترین شت ئەوەیە بێیتە دەرەوە بچیتە جێگەیەكی سەلامەت.

9. ئەو ماڵانەی سەربــانیان گـــــڵ و دارە پێویستە بە زووترین كات بێنە دەرەوە و نەمێنەوە لە ژێریــا،چونكە مەترسی تەپیــــن و ڕووخانی هەیە.

ئەو ئەركانەی لە سەر شانی حوكمەت و دەزگا پەیوەندیدارەكانە:
1. ساڵانە مەنهۆڵی گەڕەكەكان لە ڕێگەی لایەنی پەیوەندی دارەوە پاك بكرێتەوە،چونكە زۆربەی مەنهۆڵەكانی شار لـم وقـوڕ ولیتە پــڕی كردۆتەوە و گیراوە و زۆربەیان سەرە مەنهۆڵەكەش دیارنەماوە و بووە بە جادە.

2. پێویستە بەردەوام پەیوەنیان لەگەڵ كەشناسی داهەبێت و پێشوەخت هاوڵاتیان ئاگاداربكەنەوە لە ئەگەری ڕوودانێكی لافاو.

ژینگە

بڕی باران بارین لە هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە پارێزگەی دهۆك بە بڕی 18.7 ملم باریوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی زۆرترین بارانی ئەمساڵ لە ناوچەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر بە بڕی 1478.6 ملم باران باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 15 پلە و لە سلێمانی 13 پلە و لە دهۆك 15 پلەو لە كەركوكیش 17 پلە دەبێت ‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 16 پلە و لە سلێمانی 14 پلەو لە دهۆك 16 پلەو لە كەركوكیش 18 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 16 پلە و لە سلێمانی 14 پلە و لە دهۆك 15 پلەو لە كەركوكیش 18 پلە دەبێت‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 15 پلە و لە سلێمانی 12 پلە و لە دهۆك 13 پلەو لە كەركوكیش 16 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش باران دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان