ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە خەلیفان؛ گەنجێك كوژرا

خەڵك- نزار مستەفا
ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە گوندێكی سەر بە ناحییەی خەلیفان هاووڵاتییەك كوژرا و لێكۆڵینەوەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانیش لە ڕووداوەكە بەردەوامە.

ڕائید سەعدون نەبی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێوارەی ڕبردوو 6-12-2018 لە گوندی كەلەكین-ی سەر بە ناحییەی خەلیفان لەسنوری سۆران، هاووڵاتییەك بەناوی (س-ا-ع) تەمەن 35 ساڵ، كە پیشەی كاسبكارە كوژراوە.

وتیشی، “وەك دەوترێت لەلایەن دوو هاووڵاتی بە هۆكاری دوژمنداری كۆنەوە كوژراوە”.

ئاشكراشی كرد، تائێستا تومەتبارەكانی ئەم ڕووداوە دەستگیر نەكراون و ڕێكاری پێویست گیراوەتەبەر و لێكۆڵینەوەكە لەم ڕووداوە بەردەوامە.

کوردستان

کۆمەڵی ئیسلامی: ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە بنەبڕکردنی گەندەڵییە و دابینکردنی دادپەروەرییە نەک کەسەکان

خەڵک-

کارگێڕی ئەنجومەن سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی ئاماژە بەوە دەکات، تا ئێستا کۆمەڵی ئیسلامیی بڕیاری بەشداریکردن یان نەکردنی لە کابینەی داھاتووی حکومەتی ھەرێم یەکلا نەکردۆتەوە و دەڵێت، کەسەکان بۆ ئێمە گرنگ نین، بەڵکو بنەبڕکردنی گەندەڵی و چەسپاندنی دادپەروەری و شەفافیەت لە بەرنامەی حکومەت لامان گرنگە.

محەممەد حەکیم، کارگێڕی ئەنجومەن سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی لە میانی کۆڕێک بۆ ئەندامانی حزبەکەی، ڕاگەیاند: “کۆمەڵ بۆ بەشداریی لە حکومەت بنەمای خۆیی هەیە و لە دوای بەشداری لەهەڵبژاردنی ‭2005‬ تا ئێستا ڕاستەوخۆ پێش یان دوای هەڵبژاردن بڕیارمان نەداوە بەشداری حکومەت دەبین یان دەبینە ئۆپۆزسیۆن، لەبەر دەرگاش چاوەڕوانی کەسیش نەبوین بۆ بەشداری لەحکومەت ، بەڵکو چاوەروانی بەرنامەی حکومەتەکەمان کردوە، کەسەکان بۆ ئێمەگرنگ نین، بەڵکو بەرجەستەبوونی خزمەتی هاوڵاتیان و بنەبڕکردنی گەندەڵی و چەسپاندنی دادپەروەری و شەفافیەت لە بەرنامەی حکومەت لامان گرنگە، گرنگ ئەوە نییە پێکھاتەی حکومەت کێیە، گرنگ ئەوەیە خەڵکی کوردستان جیاوازی و گۆڕانکاری ببینێت، دەبێت خێرو بێر و نەوتی کوردستان بۆ خەڵکی کوردستان بێت.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: “ئێمە ڕێڕەوی خۆمان هەیە بۆ کاری ئۆپۆزسیۆنی، دەبێت پێکهێنەرانی حکومەتیش خۆ لە دروستکردنی حکومەت لەسەر بنەمای غرور و پەرچەکردار بپارێزن.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

کەرکوک.. لە زەوییەکی کشتوکاڵیدا دەیان بۆمبی بەرمیلی دۆزرانەوە

خەڵک-

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە پارێزگای کەرکوک، لە ڕاگەیەنراوێکیدا ئاماژە بەوە دەکات، لە زەوییەکی کشتوکاڵیی کەرکوک دەیان بۆمبی بەرمیلیی چێنراویان دۆزیوەتەوە.

عەمید یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە کەرکوک ڕایگەیاند: پشتبەستوو بە ڕاپۆرتە ھەواڵگرییەکانی پۆلیسی فیدراڵی، چوونەتە سەر زەوییەکی کشتوکاڵی لە گوندی ئەلبومحەممەدی رۆژئاوای کەرکوک و 52 بۆمبی چێنراوی بەرمیلییان تیا دۆزیوەتەوە.

ئەوەشی ڕاگەیاند، 26 دانە لەو بۆمبانە ھەڵگیراونەتەوە و ئەوانی دیکە لە شوێنی خۆیان تەقێنراونەتەوە.

عەمید یەحیا ئاماژەی بەوە نەکردووە، ئەو بۆمبانە پاشماوەی داعشن لەو ناوچەیە یان بە تازەیی لەو شوێنە لە چاڵ نراون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرکردەیەکی دیاری ھەدەپە مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند

خەڵک-
گوڵتان کشاناک هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورە شاری ئامەد، لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و بۆ پشتیوانی لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە، لە زینداندا مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند.

گوڵتان کشاناک ڕایگەیاند: بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجالان منیش لە ئەمڕۆ بە دواوە دەست بە چالاکیی مانگرتنی خولیی دەکەم، پشتیوانی لە چالاکیی مانگرتنی لەیلا گوڤەنی پەرلەمانتارمان دەکەم، کە بۆ هەمان ئامانج دەستی بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن کردووە، بۆ ئەوەی ئەنجام بەدەست بهێنرێت.

ئەوەشی ڕاگەیاند: پێش ئەوەی تورکیا بکەوێتە ناو شەڕی جیهانیی سێیەمەوە، کە ئیمپریالیزم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستیپێدەکات، پێویستمان بە دەنگێکی ئاشتی هەیە، بۆ ئەوەی دەنگی بەرپرسیارییەتی و ئاشتی و دیالۆگ ببیسترێت، پێویستە گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی بە خێرایی کۆتایی پێبهێنرێت، نابێت ئێمە رێگا بدەین شەڕ، کوشتن و زوڵم کۆتایی بە دەنگی ئاشتی بهێنێت، من بڕوام بەوە هەیە، کە ئێمە سەردەکەوین.

لە ماوەی ١٠ رۆژی ڕابردوودا بە بەھانەی ھاندانیان لە لایەن پەکەکەوە، ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا نزیک بە ٢٠٠ ئافرەتی سەر بە ھەدەپەی دەستگیر کردووە، کە بۆ پشتیوانی کردن لە لەیلا گوڤەن، مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین