ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

گرفتی سەرەکیی تەواونەکردنی حکومەت چارەسەر نەکراوە

خەڵک-

لیستی فەتح و قەوارەی عەتائـ ڕەتیدەکەنەوە کاندیدی خۆیان کە فالح فەیازە بۆ وەزارەتی ناوخۆی بکشێننەوە و ھەواڵی لەو شێوەیە ڕەتدەکەنەوە.

حەیدەر ئەلفوئادی، پەرلەمانتاری قەوارەی عەتائـ کە فالح فەیاز سەرۆکایەتی دەکات و لە چوارچێوەی ھاوپەیمانێتییەکەی ھادی عامریدایە، ڕایگەیاند: کاندیدی خۆیان بۆ وەزارەتی ناوخۆ ناکێشنەوە، دوا بڕیاریش لای سەرۆکی حکومەت پەرلەمانە.

ھەر ئەمڕۆ ھاوپەیمانیی فەتح لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەو ھەواڵەی ڕەتکردەوە، کە باس لە کشاندنەوەی فالح فەیاز دەکەن.

لە پرسی دانانی فالح فەیاز وەک وەزیری ناوخۆ، عادل عەبدولمەھدیی پشتی ھاوپەیمانێتییەکەی عامری دەگرێت.

لە بەرامبەردا موقتەدا سەدر و سائیرون و ھاوپەیمانەکانی لە پەرلەمانی عیراق، بە توندی بەرگریی لە بۆچوونی خۆیان دەکەن سەبارەت بەوەی، دەبێت کەسێکی بێلایەن بکرێت بە وەزیری ناوخۆ. فالح فەیاز پێشتر سەرۆکی دەزگای حەشدی شەعبییە و بە کەسایەتییەکی زۆر نزیک لە ئێرانەوە ھەژمار دەکرێت.

پێدەچێت عادل عەبدولمەھدی لە ژێر فشاری ئێراندا بەرگریی لە فالح فەیاز بکات، وەک ئەوەی چەند سەرچاوەیەکی نێو پەرلەمانی عیراق بۆ میدیاکانیان ڕاگەیاندووە.

گرفتی سەرەکیی لە بەردەم تەواوکردنی حکومەتی عیراق، دوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگرییە، پێنج وەزارەت کێشەیان لەسەر نییە و کێشەی وەزارەتی دادیش لە نێوان لایەنە کوردییەکاندایە.

ناوی کاندیدە نوێیەکانی عادل عەبدولمەھدیی بۆ وەزارەتە ماوەکان:

  • وەزارەتی خوێندنی باڵا: قوسەی عەبدولوەھاب سوھەیل.
  • وەزارەتی پەروەردە: سەبا خەیرەدین تائی.
  • وەزارەتی رۆشنبیری: عەبدولئەمیر حەمدانی.
  • وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران: ھەنا ئیمانوێڵ گۆرگیس.
  • وەزارەتی پلاندانان: نوری سەباح دلێمی.
  • وەزارەتی داد: دارا نورەدین.
  • وەزارەتی ناوخۆ: فالح فەھد فەیاز.
  • وەزارەتی بەرگری: فەیسەڵ فەنەر جەربا.

عێراق

دوای 7 ساڵ، بەرهەم ساڵح وەك یەكەم سەرۆكی وڵاتێكی عەرەبی سەردانی سوریا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عێراق لە ماوەیەكی نزیكدا سەردانی دیمەشقی پایتەختی سوریا دەكات.
سەرچاوەیەك كە نەیویستووە ناوی ئاشكرابكرێت بە ئاژانسى (سبوتنیك)ی راگەیاندووە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشێوەیەكی فەرمی سەردانی دیمەشق دەكات.
سەبارەت بە ئەجێندای سەردان و كۆبونەوەكانی سەرۆك كۆماری عێراق، ئەو سەرچاوەیە هیچ زانیارییەكی دیكەی ئاشكرا نەكردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە یەكشەممەی رابردوو سەرۆك كۆماری سودان لە سەردانێكیدا بۆ سوریا چاوی بە هاوتا سورییەكەی كەوت.
سەردانەكەی بەرهەم ساڵح بە یەكەم سەردانی سەرۆك كۆماری وڵاتانی عەرەبی دادەنرێت بۆ سوریا، لەو كاتەوەی كە شەڕی نێوخۆی سوریا لە ساڵی 2011 دەستی پێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق و ئێران کاروانێکی دیکەی تەرمی سەربازانیان گۆڕییەوە

خەڵک-

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی، ئێران و عیراق لە خاڵی سنوریی زرباتییەوە تەرمی چەند سەربازێکی یەکتریان ئاڵوگۆڕ کرد کە لە جەنگی ئێران عیراق گیانیان لەدەستدابوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 2018/12/18، لە خاڵی سنوریی زرباتییەی پارێزگای واست، بەسەرپەرشتیی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی، عیراق تەرمی 46 سەربازی ئێرانیی گەڕاندەوە و ئێرانیش تەرمی 4 سەربازی عیراقی ڕادەست کردەوە.

سەرجەمی ئەو سەربازانەی ھەردوو لا لە جەنگی نێوان ئێران و عیراق لە نێوان 1980 تا 1988 گیانیان لەدەستداوە.

تا ئێستا ئامارێکی ورد سەبارەت بە قوربانییەکانی جەنگی ھەشت ساڵەی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەردەست نییە، بەڵام ئامارە ناڕەسمییەکان ئاماژە بە گیان لەدەستدانی زیاتر لە 1 ملیۆن و برینداربوونی 3 مەلیۆن کەسی دیکە دەکەن لەو جەنگەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

خۆپیشاندەرانی بەسرە داوای گۆڕینی پارێزگار دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەیان خۆپیشاندەری پارێزگای بەسرە، لەبەردەم بارەگای حكومەتی خۆجێی لە ناوەڕاستی پارێزگاكە گردبوونەوە و ناڕەزاییان بەرانبەر بە سەعد عێدانی، پارێزگار دەربڕی.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، خۆپیشاندانێكی نوێ‌ لەلایەن دەیان هاوڵاتی شاری بەسرە لەبەردەم بارەگای حكومەتی خۆجێی شارەكە ڕێكخراو و تێیدا خۆپیشاندەران داوای ڕۆیشتنی پارێزگاریان كرد و داواشیان كرد، ئەنجومەنی پارێزگاكە هەڵبوەشێنرێتەوە.

بەپێی دوایین هەواڵی تایبەت بەو ڕووداوە، خۆپیشاندەران لە دوای گردبوونەوەیان لەبەردەم بارەگای ئەنجومەنی خۆجێی پارێزگای بەسرە، بەرەو بارەگای فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاكە ڕۆیشتوون و لەوێ‌ داوای ئازادكردنی ئەو زیندانیانەیان كردووە، كە لە خۆپیشاندانەكانی پێشوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كرابوون.

پەپێی زانیارییەكان، پێشتر هێزە ئەمنییەكان لە بەسرە، ژمارەیەكی زۆرییان لەو كەسانە دەستگیركردبوو، كە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەكانی پێشووی پارێزگاكەدا كردبوو.

خۆپیشاندانەكانی بەسرە، لە مانگی تەمموزی ڕابردووەوە بەهۆی خراپی خزمەتگوزارییە حكومییەكانەوە سەریانهەڵدا و لە مانگی ئەیلولدا گەیشتنە ترۆپك، دانیشتوانی شارەكەش لەئێستادا خۆپیشاندانیان دەستپێكردۆتەوە و دەڵێن، “بەهۆی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و خراپی بەڕێوەبردن، ژێرخانی پارێزگاكەیان داڕماوە و كارەبای پێویست و ئاوی شیاوی خواردنەوە لەلایەن حكومەتەوە بۆ دانیشتوان فەراهەم ناكرێن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین