ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(وێنه‌ و ڤیدیۆ) پشیله‌که‌ی مۆندیال براوه‌ی نێوان ڕوسیا و سعودیه‌ی دیاری کرد !

خه‌ڵک سپۆرت

پشیله‌یه‌کی سپی ماڵی ناوی (ئه‌خیل)ه‌ و له‌ باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی سان پترسبۆرگ له‌ڕوسیا ده‌ژی، هه‌سته‌وه‌ره‌کانی له‌نێو سه‌رجه‌م پشیله‌کانی ئه‌و باخچه‌یه‌دا به‌هێزتره‌، پێشتر له‌ پاڵه‌وانێتی (جامی کیشوه‌ره‌کان) بۆچونه‌کانیان لێوه‌رده‌گرت و زۆرینه‌ی ڕاست ده‌رده‌چوون.

بۆ مۆندیالی ٢٠١٨ کاربه‌ده‌ستانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی سان پترسبۆرگ دیسانه‌وه‌ ئه‌خیلیان هێنایه‌وه‌ به‌ر مه‌یدان و به‌ ئاماده‌بونی سه‌دان وێنه‌گر و ڕۆژنامه‌نوس دوو قاپ خواردنیان خسته‌ به‌رده‌می که‌ له‌سه‌ر یه‌کێکیان ئاڵای روسیا و ئه‌وه‌ی تر سعودیه‌ دانرابوو، پشیله‌که‌ دوای بۆنکردن و ته‌ماشاکردنیان له‌ قاپی ڕوسیای خوارد واتا ڕوسیای به‌براوه‌ی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌ هه‌ڵبژارد.

ئه‌م دیارده‌یه‌ نوێ نییه‌، به‌ڵكو بۆیه‌که‌مجار له‌ مۆندیالی ٢٠١٠ باخچه‌یه‌کی ئاژه‌ڵان له‌ ئه‌ڵمانیا (ئه‌خته‌بوت)ێکیان به‌ناوی (پۆل) کرده‌ پێشبینیکاری ئه‌نجامه‌کان و ته‌واوی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی دیاری ده‌کرد ڕاست ده‌رده‌چون، ئه‌وه‌ش ناو و ناوبانگی به‌خۆیی و باخچه‌که‌ی به‌خشی.

دوابه‌دوای پۆل چه‌ندین ئاژه‌ڵی تر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست پێشکه‌ش کران، به‌ڵام هیچیان سه‌رکه‌وتو نه‌بوون.

ئایا ئه‌مجاره‌ ئه‌خیلی پشیله‌ سه‌رکه‌وتو ده‌بێت؟

جیهانی

پێرێز به‌ گواستنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ خه‌ڵاتی وه‌رزی داهاتوی “بالۆن دۆر” مسۆگه‌ر ده‌کات !

خه‌ڵک سپۆرت

فلۆرنتینۆ پێرێزی سه‌رۆکی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی داهاتودا پلانی بۆ گواستنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ و گران داڕشتووه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ده‌توانێت خه‌ڵاتی “بالۆن دۆر” له‌ مه‌درید بهێڵێته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی “ئیل کۆنفیدینسیاڵ”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووه‌، له‌ ئاهه‌نگی دابه‌شکردنی خه‌ڵاته‌کانی باشترینی جیهان “بالۆن دۆر”، فلۆرنتینۆ پێرێزی سه‌رۆکی یانه‌ی شاهانه‌ بۆ یه‌ک چرکه‌ش چاوی له‌سه‌ر کیلیان مباپێی فه‌ره‌نسی لانه‌به‌ردووه‌ و دوابه‌دوای ئاهه‌نگه‌که‌ش چاوی پێی که‌وتووه‌ و به‌شان و باڵیدا هه‌ڵیداوه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، پێرێز به‌ ئه‌ستێره‌ هه‌ڵکشاوه‌که‌ی فه‌ره‌نسای وتووه‌: تۆ پڕۆژه‌ی داهاتوی تۆپی پێت و ده‌بیته‌ خاوه‌نی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر، هه‌روه‌ها پێی وتووه‌ که‌ له‌ داهاتودا ده‌گاته‌ ترۆپکی تواناکانی و پێویستی به‌ یانه‌یه‌کی مه‌زن ده‌بێت له‌ڕووی مێژووییه‌وه‌، ده‌رگای یانه‌ی شاهانه‌ش هه‌میشه‌ به‌ڕوویدا کراوه‌ ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌که‌ جه‌خت ده‌کاته‌وه‌، دواتر پێرێز له‌ وتارێکدا دووپاتیکردۆته‌وه‌، که‌ خه‌ڵاتی بالۆن دۆر و ڕیاڵ مه‌درید مێژوویه‌کیان به‌یه‌که‌وه‌ هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش په‌یام بووه‌ بۆ یاریزانه‌ فه‌ره‌نسیه‌که‌ که‌ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ ڕیاڵه‌وه‌ بکات ده‌توانێت خه‌ونه‌کانی بکات به‌ ڕاستی.

کۆنفیدینسیاڵ نوسیویه‌تی: پێرێز له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی داهاتودا هه‌موو هه‌وڵێک بۆ گواستنه‌وه‌ی مباپێ ده‌دات و ئاماده‌یه‌ بۆندی هه‌ژێنه‌ر پێشکه‌شی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان بکات، واتا به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت ئه‌م گواستنه‌وه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌دات و به‌و شێوه‌یه‌ و به‌ پاڵپشتی میدیای شاری مه‌درید خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونی ساڵی ٢٠١٩ مسۆگه‌ر ده‌کات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

“خامێس” سێ ئۆفەری خەیاڵی ڕەت کردۆتەوە و تەنها یەک هەڵبژاردەی لەبەردەمدا ماوە !

خه‌ڵک سپۆرت

جەیمس ڕۆدریگێزی کۆڵۆمبی ئەستێرەی ناوداری یانەی بایرن میونشن داهاتوی نادیارە و تەنها چارەسەری گەڕانەوەی بەرەو ڕیاڵ مەدرید لەبەردەمدا ماوە.

پۆرتاڵی “دۆن بالۆن”ی ئیسپانی لەزاری سەرچاوە نزیکەکانی “خامێس”ەوە بڵاویکردۆتەوە، ناوبراو لەگەڵ نیکۆ کۆڤاچی ڕاهێنەری نوێی یانەی بایرن میونشن خۆشحاڵ نییە و لەدوای ئەوەی لەپێکان دەگەڕێتەوە پێناچێت تێکەڵ بە پێکهاتەی سەرەکی بکرێت، بەوپێیەی ڕاهێنەرەکە بائاشکرا نیشانیداوە متمانەی بە کۆڵۆمبیەکە نییە.

ئەوەی ڕوودەدات ئەگەری مانەوەی جەیمسی لە ئەڵمانیا بەتەواوی لاواز کردووە و خودی یاریزانەکەش ئەو ئەگەرەی لە فەرهەنگی وەرزی داهاتوی دەرکردووە.

سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە، لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردودا خامێس سه‌رت قاڵ بووه‌ و لەڕێگەی خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کارەکانیەوە بۆندی گەورەی لە یانەکانی مانچستەر یونایتد، لیڤەرپوڵ، ئارسیناڵەوە بەدەست گەیشتووە، پاش ماوەیەکیش ته‌واوی ئۆفه‌ره‌کانی ڕەت کردۆتەوە، هۆکارکەش ئەوەیە کە نایەوێت هەمان مێژووی هاونیشتیمانیانی لەخولی ئینگلیزی دووبارە بکاتەوە لەنمونەی ڕادامێل فالکاو (مانچسته‌ر یونایتد) و خوان کوادرادۆ (چێڵسی).

“دۆن بالۆن” نوسیویەتی: تاکە چارەسەر لەبەردەم ئەستێرەی یەکەمی کافیتیرۆسدا گەڕانەوەیە بۆ یانەی شاهانەی مەدرید و ڕۆژ بەڕۆژ لەو خەونە نزیک دەبێتەوە، تەنها کێشەش ئەوەیە کە سانتیاگۆ سۆلاری ڕاهێنەری نوێی ڕیاڵ بۆچونی باش نەبووە و ئیدارەی یانەی لە بۆچونەکانی ئاگادر کردۆتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسانی مێرەنگی پێیان وابووە گەڕانەوەی ئەم ئەستێرە ناودارە لەڕووی بازرگانی و وەرزشیەوە سودی گەورە بە شاری مەدرید دەگه‌یه‌نێت و لە جێگەی ئیسکۆ چانسی یارییکردنی پێبدەن باشترین چارەسەرە، بەتایبەت لەئێستادا کە دەنگۆی گواستنەوەی ئیسکۆ بەرەو بایرن میونشن هاتۆتە ئاراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕاهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا کێ ده‌کات به‌ گۆڵپارێزی سه‌ره‌کی؟ تۆپه‌که‌ی هه‌ڵدایه‌ یاریگای نۆیه‌ر و شتیگنه‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

یواکیم لۆوڤ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ساڵی نوێوه‌ چانسی یاریکردنی زیاتر به‌ مارک ئه‌ندرێ تێر شتیگن ده‌دات و پێگه‌ی گۆڵپارێزی سه‌ره‌کی به‌ هه‌ڵواسراوی ده‌هێڵێته‌وه‌.

ڕاهێنه‌ره‌ کارامه‌که‌ی “ناسیوناڵ مانشافت” له‌چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا به‌ “زی دی ئێف”ی ئه‌ڵمانی ڕاگه‌یاندووه‌ :” گۆڵپارێزی سه‌ره‌کی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا تا ٢٠٢٠ بڕیاری له‌سه‌ر نادرێت، به‌ڵکو نۆیه‌ر له‌پێگه‌ی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت تا یورۆ و تا ئه‌وکاته‌ش مارک ئه‌ندرێ تێر شتیگن چانسی زیاتر وه‌رده‌گرێت”.

لۆوڤ ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات و ده‌ڵێت :” پێویست ناکات به‌ ئاشکرا ئاماژه‌ به‌ کێشه‌کانی شتیگن بکه‌م، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاوه‌ کێشه‌ له‌ شێوازی یاریکردنیدا هه‌بوو، له‌کاتی مه‌شقه‌کاندا و ته‌نانه‌ت ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کانیش ده‌یناڵاند به‌ده‌ست چه‌ند کێشه‌یه‌کی دیاری کراوه‌وه‌، بێگومان گۆڵپارێز سه‌رکرده‌ی پێکهاته‌یه‌ و ده‌ستنیشانکردنی که‌سێک بۆ ئه‌و پێگه‌یه‌ بابه‌تێکی ئاسان نییه‌، تا یورۆ مانوێل نۆیه‌ر گۆڵپارێزی سه‌ره‌کی ده‌بێت و له‌هه‌مان کاتدا تێر شتیگن کێشه‌کانی تێپه‌ڕاندووه‌ و ئێستا له‌ئاستێکی ناوازه‌ و جیهانیدایه‌ بۆیه‌ چانسی باشتری پێده‌درێت، له‌دوای ئه‌و واده‌یه‌ش بڕیار ده‌ده‌ین کامیان پێگه‌ی سه‌ره‌کی به‌ده‌ست ده‌هێنن”.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی گۆلپارێزی سه‌ره‌کی بۆ مۆندیالی ڕوسیا و دوای مۆندیال، شاره‌زایان ڕه‌خنه‌ی توند ئاڕاسته‌ی لۆوڤ ده‌که‌ن و زۆرینه‌ پێیان وایه‌ نۆیه‌ری ٣٢ ساڵ چیتر ئه‌و وره‌ و توانایه‌ی پێشوی نه‌ماوه‌ و له‌دوای پێکانه‌که‌ی شایسته‌ی پێگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی نه‌بووه‌، به‌ڵکو جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌، ئه‌و پێگه‌یه‌ له‌مۆندیاله‌وه‌ باشتر بوو ببه‌خشرێته‌ تێر شتیگن که‌ به‌درێسی به‌رشلۆنه‌وه‌ باشترین ئاست نیشان ده‌دات و له‌ئێستادا یه‌کێکه‌ له‌ باشترینه‌کانی جیهان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین