ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دوای سعودیە ڕوسیا ئاماژە بە کەمنەکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان دەدات

خەڵک-

وەزیری وزەی ڕوسیا ئاماژە بەوە دەکات، بەھۆی جیاوازیی دۆخی وەزری زستان و تایبەتمەندیی ڕوسیا لەو وەرزەدا ناتوانن ئاستی بەرھەمھێنان کەمبکەنەوە، ئەویش پاش ئەوەی وەزیری نەوتی سعودیە ھێشتنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی وەک ئێستا، ڕاگەیاند.

پاش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان ڕێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی سەربەخۆی بەرھەمھێنی نەوت، ئەلێکساندەر نۆڤاک وەزیری وزەی ڕوسیا ڕایگەیاند: “به‌ هۆی هۆكاری جوگرافیا و كه‌شوهه‌واوه‌ بۆ ڕوسیا قورسترە بەراورد بە وڵاتانی دیكه‌ به‌رهه‌می رۆژانه‌ كه‌مبكاته‌وه‌، هه‌میشه‌ وه‌رزی زستان بۆ ئێمه‌ قۆناغێكی تایبه‌ته‌، له‌م قۆناغه‌دا كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مھێنانی نەوت بۆ ئێمه‌ سه‌خته‌”.

دەربارەی تویتەکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا کە ئاماژەی بەوە کردبوو، پێویستە بۆ ساڵی داھاتوو بەرھەمھێنانی نەوت کەمنەکرێتەوە و نرخ وەک ئێستا بمێنێتەوە، نۆڤاک وتی: “دانوستانی نێوان ئۆپێك و وڵاتانی سەربەخۆی بەرھەمھێنی نەوت به‌پێی هه‌لومه‌رجی بازاڕ ئه‌نجامدراوه، ‌ناكرێت به‌ دروشمی سیاسی له‌ تویتەر، دیداره‌كان به‌لاڕێدا ببرێن”.

سەرەڕای ڕازی نەبوونی سعودیە لە کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان، پێدەچێت لە کۆبوونەوەکانی نێوان ئۆپێک و وڵاتانی سەربەخۆی بەرھەمھێنی نەوت کە لە شاری ڤێننا بەڕێوەدەچێت، ڕێکەوتنێکی سەرەتایی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می رۆژانه‌ به‌ بڕی ١ ملیۆن بۆ ١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار به‌رمیل ئه‌نجامبدرێت.

 

ئابوری

فواد حسێن: دەبێت كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران، لای حكومەتی‌ هەرێمەوە چارەسەر بكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دارایی حكومەتی عیراق، دەڵێت، دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان بۆ لێكەوتەكانی ئەو قەیرانە دەگەڕێتەوە كە لە ماوەی ڕابردوودا تووشی هەرێمی كوردستان بووە، وەك حكومەتی عیراقیش، مووچەی‌ چوار مانگیان ڕەوانەكردووە.

 

فوئاد حسێن وەزیری دارایی حكومەتی عیراق لەبەرنامەیەكی كەناڵی ئاسمانی شەرقیەدا، ڕایگەیاند “مووچەی‌ چوار مانگمان ڕەوانەی‌ هەرێمی‌ كوردستان كردووە، لە هەرێم بەهۆی‌ قەیرانی‌ داراییەوە كە حكومەتی ئەوكاتی عیراق بۆ چەند ساڵێك بودجەی بۆ ڕەوانە نەكردوون، دەرەنجامی دواكەوتنی دابەشكردنی‌ مووچەی‌ فەرمانبەرانی لێكەوتۆتەوە”.

 

بە وتەی وەزیری دارای عیراق، كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران، دەبێت لە لایەنی حكومەتی‌ هەرێمەوە چارەسەر بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەشەخۆراكی دوو مانگ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوای جەژنی ڕەمەزان دەست بە دابەشكردنی زەیت و شەكری مانگی ئایار دەكرێت، دەشڵێت: “بەشە نیسەكەكەی وەك دیاری درا بەهاووڵاتیان هەمووی دابەشكرا”.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دابەشكردنی بەشە زەیت و شەكر و برنجی مانگی ئازار تەواو بووە و دەستمان بە دابەشكردنی بەشە برنجی مانگی ئایاری ئەمساڵ كردووە، ڕۆژانە دابەشكردنمان هەیە و بەردەوام دەبین”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر پێش جەژن فریاكەوتین دەست بە دابەشكردنی بەشە زەیت و شەكری مانگی ئایار دەكەین، ئەگەر نا دەكەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزان.

سەبارەت بە قەرەبووی بەشەخۆراكی فەوتاوی ساڵانی پێشوو وتی، “ئەوە پەیوەستە بە بڕیاری حكومەتی عیراق و هەر كاتێك ئەوان بڕیار بدەن قەرەبووی هاووڵاتیان دەكرێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەوێنە؛ لە ماڵێكدا شەربەت بە ئاوی بیر دروست كراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ماڵێكدا لە گەڕەكی هەواری شار دەست دەگرن بەسەر تەن و نیوێك شەربەت، كە بە ئاوی بیر دروست كراوە.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و ڕێگری كردن له خواردن و خواردنەوەی ناتەندروست و ماوەبەسەرچوو له لایەن لیژنەكانی سەنتەری چاودێری ڕاپەڕین لە گەڕەكی ڕاپەڕین دەستیان گرت بەسە ر (1500) لیتر شەربەت.

ئاشكراشی كردووە، دوای بە دواداچوونی ورد و وەرگرتنی زانیاری توانیان ئەو شوێنەی شەربەتەكەی لێ دروست دەكرێت
بدۆزنەوە لە ماڵێك لە گەڕەكی هە واری شار.

ئاشكراشی كردووە، شەربەتەكە بە شێوەیەكی ناتەندروست و بە ئاوی بیر دروستكراوە و هیچ مۆڵەت و ناسنامەی تەندروستیان نەبووە و دەستگیرا بەسەر سەرجەم شەربەت و ئەو كەلوپەلانەی لە ئامادەكردنی بە كارهاتووە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە كاری پێوست لەگەڵ خاوەنەكەی دەكرێت و هەر ئەمڕۆ سە رجەمیان لەلایە ن لیژنەی تایبەتەوە بە شێوەیەكی تەندروست لەناوبرا .

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی داوا له هاووڵاتیانی دەكات “لە كاتی بینینی هەر خواردن و خواردنەوەیەكی ناتەندروست و بەسەرچوودا ئاگاداری لیژنەكانی چاودێری تەندروستی بكەن” .

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان