ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەروەردە لەبارەی گرێبەستی مامۆستایانەوە بڕیاری كۆتایی دا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی دوو ڕۆژدا گرێبەستی مامۆستایان نوێدەكرێتەوە، دەشڵێت،”بۆ مامۆستایانی دانیشتوی سلێمانی ڕۆژی دووشەممە و شارەزوور سێشەممە دیاریكراوە”.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست دەكەین ئەوانەی (۳٠ـ۹) كۆتایی بە گرێبەستەكانیان دێت گرێبەستەكانیان بۆ نوێ دەكرێتەوە .

دەشڵێت، “ئەو مامۆستایانەی دانیشتوی شاری سلێمانی-ن ڕۆژی دووشەممە بەرواری (۱٠ـ۱۲ـ۲٠۱۸) و هەروەها مامۆستایانی دانیشتوی قەزای شارەزور ڕۆژی سێ شەممە بەرواری (۱۱ـ۱۲ـ۲٠۱۸) سەردانمان بكەن”.

ڕاشیگەیاندووە، مەرجە مامۆستا پشتگیری ئەو شۆێنەی، كە دەوامی لێ دەكات دەستنوس نەبێت ن لەگەڵ هێنانی دوو كۆپی كارتی نیشتیمانی یان پێناسی باری شارستانی .

کوردستان

ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسەر پێكهێنانی حكومەت كۆدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆببێتەوە و تاوتوێی دواین هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) مەكتەبی سیاسی یەكێتی تاوتووێی دواین ئەو هەنگاوانە دەكات كە نراون بۆ پێكهێنانی حكومەت و كۆبونەوەكانی یەكێتی و پارتی و لایەنەكانی دیكەش.

دوێنێ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەنجامی كۆبونەوەكانی پارتی و لایەنەكان و بڕیارە بەمنزیكانە شاندی پارتی سەردانی یەكێتی و گۆڕان بكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات

خەڵک-

پاش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەبارەی دواین پێشھاتەکانی پێکھێنانی حکومەت، بۆ ھەمان مەبەست سبەینێ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.

بەپێی زانیارییەکانی دەست (خەڵک) کەوتووە، بڕیارە کاتژمێر ١١:٠٠ ـی پێشنیوەڕۆی سبەینێ دووشەممە ٢٠١٨/١١/١٧، بۆ تاوتوێکردنی دواین پێشھاتەکانی دۆخی سیاسیی کوردستان و عێراق بە سەرپەرشتیی کۆسرەت رەسوڵ عەلیی جێگری سکرتێری گشتیی ئەو حزبە، کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چەمچەماڵ.. ئاگر لە ماڵێک کەوتەوەوە و بەھۆیەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا

خەڵک-

ئەمشەو بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێک لە قەزای چەمچەماڵ، سێ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و دایکیشیان بەهۆی رێژەی زۆری سووتاوییەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە

ئەمشەو یەکشەممە ٢٠١٨/١٢/١٦، لە گەڕەکی ئاسوودەی قەزای چەمچەماڵ، ئاگر لە ماڵێک بەربوو، بەھۆیەوە سێ مندڵ گیانیان لەدەستدا و دایکیان بەھۆی سووتاوییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

سێوە قادر نوری دایکی سێ منداڵەکەیە و تەمەنی ٢٣ ساڵە و ٨٠٪ ـی جەستەی سووتاوە، منداڵەکانیش دارین دیاری مەجید ٥ ساڵ و کارین دیاری مەجید ٢ ساڵ دەروون دیاری  مەجید ١ ساڵ و نیو تەمەنیانە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی چەمچەماڵ ڕایگەیاندووە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاگرەکە بەھۆی شۆرتی کارەباییەوە کەوتۆتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین