ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

سیمپۆزیۆمێك لەسەر دیجیتەڵ میدیای كوردی ئەنجام دەدرێت

خێزان

بە دروشمی ژینگەی میدیایی و پێویستیی چاودێرییكردنی، رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی و زانكۆی راپەڕین سیمپۆزیۆمێكی رەخنەیی رێكدەخەن.

ئەو سیمپۆزیۆمە هاوبەشە رۆژی سێشەممەی داهاتوو (11ی كانونی یەكەمی 2018) بەناونیشانی؛ یجیتەڵ میدیای كوردی لە بەرفراوانكردنی ئازادیی رادەربڕینەوە بۆ تیرۆری كەسایەتی لە نهۆمی دووەمی هۆڵی چالاكییەكانی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی راپەڕین لە رانیە رێكدەخرێت.

د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ رێكخەر و سەرپەرشتیاری سیمپۆزیۆمەكە لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەری چمك وێڕای پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان، ئاماژەی بەوەدا، بەبەشداریی هەشت كەسایەتی ئەكادیمیی و لەچوارێوەی دوو پانێلدا بابەتەكانیان پێشكەشدەكەن.

هەواڵەکان

نینا موڕاد هاوکاری بۆ ڕانیە کۆدەکاتەوە

خێزان

خانمە شاجوانی کورد نینا موڕاد بەردەوامە لە کۆکردنەوەی هاوکاری لە ئوستوڕاڵیاوە بۆ شاری ڕانیە و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا کۆمەڵێک کەرەستەی زۆری ناردووه‌تەوە.

نینا موارد لە بارەی کارەکەیەوە ڕایگەیاند ״من هەر لە سەرەتای هەڵبژاردنم وەک شاجوان بەڵێنی ئەوەم دا کە چی لە دەستم بێت کەمتەرخەمیی تێدا نەکەم بۆ وڵاتەکەم، هەر بۆیە لە ڕێگەی ڕێکخراوی مرۆیی جیھانی ڕۆتەریی و ڕێکخراوی دۆنەیشن ئین کایند کۆمەڵێک هاوکاریی زۆرمان کۆ کردەوە و گەیاندمانە شاری ڕانیە.״

نینا بەو پێیەی خۆی خەڵکی ڕانیەیە، زۆرێک لە هاوکارییەکانی بۆ ئەو شارە دەنێرێت، ئەو  وتی: ״کەلوپەلەکانی نێردراون بریتن لە ژمارەیەکی زۆر لە پێداویستیی تەندرووستی و پێداویستیی خوێندن و قوتابخانە و پێداویستیی ورزشی، کە دەگەیەندرێتە سەنتەری ڕایەڵە لە شاری ڕانیە و لەوێوە دابەش دەکرێت، ئەمەش وەک ئەرکێکی سەرشانم بەرامبەر بە شارەکەم ئەنجامم داوە.״

نینا موڕاد لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ـە و لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە لەگەڵ خانەوادەکەی چوونەتە وڵاتی ئوستوڕاڵیا، نینا لە ساڵی ٢٠١٦ بە ناوی کوردستانەوە بەشداری لە پێشبڕکێیەکی شاجوانی نێودەوڵەتیدا کرد و وەک هاوەڵی دووەمی شاجوان هەڵبژێردرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ڕادیۆی خەڵک لەسەر سیستەمێکی گەورەی جیهانی کەوتە کار بەشێوەیەکی بەردەوام پەخشی دەبێت

خەڵک

ماڵپەری ڕادیۆ گاردن ماڵپەرێکی جیهانی و پێشکەوتووە کە زۆررترین ڕادیۆی لە خۆگرتووە لەسەر سیستەمێکی پێشکەوتوو کە دەتوانیت لە ڕێی سیستەمێکی جیهانییەوە و لەسەر نەخشەیەک گەڕان بۆ سەرجەم ڕادیۆکانی هەر ناوچەیەک بکەیت.
لە ئێستادا ڕادیۆی خەڵک جگە لەوەی پەخشی زەمینی هەیە بە شێوەیەکی بەردەوام و لەسەرجەم شارەکانی کوردستان لەسەر شەپۆلی 97.3 و هاوکات لەسەرماڵپەری خەڵک و ماڵپەری ڕادیۆگاردن بەم لینکە بەردەستە http://radio.garden/live/sulaymaniyah/xelk-radio/ و دەتوانن پاشەکەوتی لینکەکە بکەن تاوەکو لە هەرکاتێکدا بێت گوێبیستی پەخشی ڕادیۆی خەڵک بن.

تۆڕی میدیایی خەڵك دامەزراوەیەكی ڕاگەیاندن و ڕووناكبیریی تایبەتی بێلایەنە بۆ سوودی گشتی، خاوەن كەسایەتییەكی مەعنەوی و سەربەخۆیی دارایی و كارگێڕی و لێهاتوویی خۆیەتی، بایەخدەدات بە كاروباری ڕاگەیاندنی ئەلیكترۆنی، پەخشی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و بەرهەمی میدیایی بەگشتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فیستیڤاڵی تەکنەلۆجیای سلێمانی بەڕێوەچوو بە چەندین نمایشی جیاوازەوە

خەڵک- 
فیستیڤاڵی تەکنەلۆجیای سلێمانی، فیستیڤاڵیکی یەک-رۆژەی تەکنەلۆجی بوو کە ئەمڕۆ ئەنجامدرا لە لایەن ‘هاکاسولی’ و ‘فایڤ وەن لابس’ ەوە رێکخرابوو، فیستیڤاڵەکە گەنجی داهێنەر و هەموو ئەو کەسانەی خولیای تەکنەلۆجیان لەگەڵ سەرکردەو کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆجیا پێکەوە کۆکردبوویەوە.

ئامانج لەم فیستیڤاڵە، هاندانی بەرەوپێشبردنی تەکنەلۆجیا، زیادکردنی حەز بۆ تەکنەلۆجیا  و فراوانکردنی تێگەیشتن بوو بۆ هەلی کار لە دیدی ئەو کەسانەی بە دوای کاردا دەگەڕێن .

لەم فیستیڤاڵەدا کەسانی بەهرەدار بە دوای کاردا دەگەڕان و خاوەن کاریش دەیتوانی باشترین بەهرەکان بدۆزێتەوە، بەم جۆرە ناساندێک لە نێوان بازاڕ و کەسانی پیشەگەر دروست دەبێت، وە زیاتر ڕوون دەبێتەوە بۆ گەنجان کە چ جۆرە لێهاتووییەک پەرەپێبدەن تاکو بتوانن لە داهاتوودا کار دەستەبەر بکەن.

فیستیڤاڵەکە پێک هاتبوو لە چەندین بەشی جیاواز، لەوانە:

– وتاری ‌قوباد تاڵەبانی، جێگری ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان لە بارەی گرنگی تەکنەلۆجیا.
– وۆرکشۆپێک سەبارەت بە پەرەپێدانی ماڵپەر.
– پێشبڕکێیەکی کۆدین.
– نمایشکردنی پرۆژەی خویندکارانی زانکۆ.
– پێشانگای هەلی کار تایبەت بە ئای-تی.
– شوێنی تایبەت بۆ یارییە ئەلکترۆنییەکان.

چەند وێنەیەکی فیستیڤاڵەکە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین