ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لە سلێمانی شێروانە و ساندۆ داخران

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن، سەمونخانەیەك داخرا و دەشڵێت،”بەفەرمانی قائیمقامیش فڕنی سەمونێكی دیكەش داخرا و خاوەنەكەی روبەروی یاسا دەكرێتەوە”.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن لەلایەن لیژنەی فڕن و نانەواكان، فڕنی سەمونی حەجەری شێروانە لە گەرەكی سابونكەران شاری سلێمانی داخرا .

دەشڵێت،”لەكاتی سەردانی لیژنەكە، بڕێكی زۆر پاشەڕۆی قڕكەرەكان لە فڕنەكەدا بووە بەمەش دەردەكەوێت، شوێنەكە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نییە”.

ڕاشیگەیاندووە، لیژنەكە دەستی بەسەر 62 تاوڵەی هەویر و 69 پارچە خامدا گرتوە، كە بەتەواوی كەڕویان كردووە، كە مەرجەكانی تەندرو‌ستیان تێدا نەبووە ‌بۆ بەكارهێنان.‌

هاوكات سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائمقامیەتی سلێمانی راشیگەیاندووە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی فڕنی سەمونی ساندۆ داخرا و خاوەنەكەشی روبەروی یاسا دەكرێتەوە.

ئابوری

كەلار.. دوو كەس دەستگیركران

خەڵك – بەشی هەواڵ

پۆلیسی كەلار دوو كەسی بە تۆمەتی فرۆشتنی خۆراكی بەسەرچوو دەستگیركرد، زۆربەشیان ئەو خۆراكانەن كە ڕۆژانە منداڵان دەیكڕن.

لەڕاگەیەندراوێكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی كەلار ڕاگەیەنراوە، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی كەلارەوە، لە دوكانێكدا زیاتر لە 300 كیلۆ خۆراك و شیرینی خراپ و بەسەرچوو دەستیان بەسەردا گیرا و دوو كەسیش بە تۆمەتی فرۆشتنی ئەو خۆراكە دەستگیركران.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، دەستبەسەراگرتنی ئەو خۆراكانە بە هاوكاری پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تاوان بووە كە زانیاریان هەبووە لەسەر ئەو شوێنكارە و دواتر لیژنەكانی قائیمقامییەتیان لێ ئاگاداركردەوە و خۆراكەكانیش زۆربەیان پێكهاتوون لە شیرینی و ئەوبابەتانەی مناڵان ڕۆژانە لە دوكانەكان دەیكڕن.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی كەلار ئاماژەی بەوەشكردووە، دەستگیركراوەكان هەردووكیان كوردن و دانیشتووی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن و لە كاتی لێكۆڵینەوەدا دانیان بەوەداناوە ئەو خۆراك و بابەتە شیرینیانە لە كۆگایەكدا لە سنوری شاری كەلار دەیهێنن و دەیفرۆشنەوە و لە ئێستادا فەرمانی گرتن بۆ خاوەنی ئەو كۆگایەش دەرچووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“كارگە ناوخۆییەكانی هەرێم هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ڕێكخراوی خاوەن كارگەكانی كوردستان هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، كارگە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان هەڕەشەی گواستنەوە و لەناوچوونیان لەسەرە.

بەختیار ئەحمەد سەرۆكی ڕێكخراوی خاوەن كارگەكانی كوردستان لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، هۆشداری دایە حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پیشەسازی و لایەنی پەیوەندیدار و كەرتی پیشەسازی لەهەرێمی كوردستان و ڕایگەیاند، لەئێستادا كارگە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان هەڕەشەی گواستنەوە و لەناوچوونیان لەسەرە.

سەرۆكی ڕێكخراوی خاوەن كارگەكانی كوردستان وتیشی، لەئێستادا خاوەن كارگە ناوخۆییەكانی كوردستان سەرمایە و كارگەكانیان لە ناوچەكانی خوارووی عیراق دەكەنەوە، چونكە حكومەتی بەغدا و وەزارەتی پیشەسازی پشتیوانییەكی خەیاڵی دارایی خاوەن كارگەكان دەكات.

بەختیار ئەحمەد ئاماژەی بەوەشدا، ئەم هەنگاوە مەترسییە و بە ڕووخاندنی ژێرخانی ئابووری و كەرتی پیشەسازی ناوخۆیی هەژمار دەكرێت، ئەگەر بەپەلە حكومەتی هەرێم بیر لەو دۆخە نەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پڕۆژەیەكی بەرهەم ساڵح دەربارەی كەركوك ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی توركمانی عیراق پڕۆژەیەكی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق دەربارەی كەركوك ئاشكرادەكات و دەڵێت: “پڕۆژەكە وڵاتێكی زلهێز لە ساڵی 2009 پێشكەشی كردووە”.

جاسم بەیاتی، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی توركمانی عیراق بۆ (سۆمەریە نیوز) ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە ساڵی 2009دا “وڵاتێكی زلهێز” پڕۆژەیەكیان پێشكەش كردووە بۆ دەركردنی هێزە ئەمنییەكان لە كەركوك و پێكهێنانی هێزێكی سەربازی لە هاووڵاتیانی شارەكە بۆ گرتنە دەستی دۆسیەی ئەمنی و دەركردنی هێزەكانی حكومەتی فیدڕاڵ.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو پڕۆژەیە لە ئێستادا لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراقەوە زیندوو دەكرێتەوە و لەژێر چاودێری ئەو دەوڵەتەدا ئەنجام دەدرێت لەگەڵ هاوكاری هەندێك لایەنی دیكەی ناو نەتەوە یەكگرتووەكان.

بەیاتی وتوشیەتی، “ئەو بۆچوونە خراوەتە بەردەم پێكهاتەی توركمانی، بەڵام ئێمە وەك نوێنەرانی توركمان پێمان وایە ئەو بۆچوونە پیلانگێڕییە بۆ گێڕانەوەی كەركوك بۆ چوارگۆشەی یەكەم و قەتیس كردنی لەنێوان دوو چارەنووسدا”.

سەبارەت بەو دوو چارەنووسە دەشڵێت: “زاڵبوونی هەژموونی داعش بەسەریدا و بەردەوام بوون لەسەر كوشتنی هاووڵاتیانی پێكهاتەكان یان گێڕانەوەی هەژموونی هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایشی كوردی بە جلوبەرگی جیاوازەوە، چونكە كورد خاوەنی هێز و پارەیە بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئەو ناوچانە”.

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی توركمانی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە، كە حكومەتی فیدڕاڵی تا ئێستا بێدەنگی هەڵبژاردووە و چاوەڕێی هەڵوێستی هەرسێ‌ پێكهاتەكە دەكات لەسەر پڕۆژەكە بۆ ئەوەی نەبێتە لایەنێك لە بابەتەكە و ئەوەش هەڵوێستێكی سەیرە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان