ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە ؛ بەرپرسێكی حكومی لە گەرمیان كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیدارەی گەرمیان هەواڵی گیان لەدەستدانی بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی گەرمیانی بڵاوكردەوە و سەرەخۆشی خۆشیان ئاڕاستەی بنەماڵەی كۆچكردوو دەكەن.

ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە عەبدولڵا محەمەد سلێمان، بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان كۆچی دوایی كرد.

پێشتر بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان باری تەندروستی زۆر ناجێگیرە بووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی ووڵاتی ئەڵمانیا كراوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 6-12-2018 لە نەخۆشخانەی هیوا كۆچی دوایی كرد.

بە پێی زانیارییەكان، عەبدولڵا محەمەد سلێمان پێشتر بەرێوەبەری ناحیەی پێباز بووە و قایمقامی پێشووتری كەلار بووە .

 

کوردستان

ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسەر پێكهێنانی حكومەت كۆدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆببێتەوە و تاوتوێی دواین هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) مەكتەبی سیاسی یەكێتی تاوتووێی دواین ئەو هەنگاوانە دەكات كە نراون بۆ پێكهێنانی حكومەت و كۆبونەوەكانی یەكێتی و پارتی و لایەنەكانی دیكەش.

دوێنێ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەنجامی كۆبونەوەكانی پارتی و لایەنەكان و بڕیارە بەمنزیكانە شاندی پارتی سەردانی یەكێتی و گۆڕان بكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات

خەڵک-

پاش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەبارەی دواین پێشھاتەکانی پێکھێنانی حکومەت، بۆ ھەمان مەبەست سبەینێ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.

بەپێی زانیارییەکانی دەست (خەڵک) کەوتووە، بڕیارە کاتژمێر ١١:٠٠ ـی پێشنیوەڕۆی سبەینێ دووشەممە ٢٠١٨/١١/١٧، بۆ تاوتوێکردنی دواین پێشھاتەکانی دۆخی سیاسیی کوردستان و عێراق بە سەرپەرشتیی کۆسرەت رەسوڵ عەلیی جێگری سکرتێری گشتیی ئەو حزبە، کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چەمچەماڵ.. ئاگر لە ماڵێک کەوتەوەوە و بەھۆیەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا

خەڵک-

ئەمشەو بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێک لە قەزای چەمچەماڵ، سێ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و دایکیشیان بەهۆی رێژەی زۆری سووتاوییەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە

ئەمشەو یەکشەممە ٢٠١٨/١٢/١٦، لە گەڕەکی ئاسوودەی قەزای چەمچەماڵ، ئاگر لە ماڵێک بەربوو، بەھۆیەوە سێ مندڵ گیانیان لەدەستدا و دایکیان بەھۆی سووتاوییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

سێوە قادر نوری دایکی سێ منداڵەکەیە و تەمەنی ٢٣ ساڵە و ٨٠٪ ـی جەستەی سووتاوە، منداڵەکانیش دارین دیاری مەجید ٥ ساڵ و کارین دیاری مەجید ٢ ساڵ دەروون دیاری  مەجید ١ ساڵ و نیو تەمەنیانە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی چەمچەماڵ ڕایگەیاندووە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاگرەکە بەھۆی شۆرتی کارەباییەوە کەوتۆتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین