ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ناوەندی گەردونناسی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ كۆتا رۆژی مانگی رەمەزانە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ناوەندی گەردونناسی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت، مانگی رەمەزانی ئەمساڵ 29 رۆژ دەبێت ئەمڕۆ كۆتا رۆژی مانگی رەمەزانە و سبەی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت، دەشڵێت:”پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر چیای حەفیت لە ئیمارات، وێنەی مانگی شەوال تۆماركراوە”.

ناوەندی گەردونناسی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 14ی حوزەیرانی 2018 لەسەر چیای حەفیت لە ئیمارات، لە كاتژمێر 1.53 خوولەك یەكەم لەدایك بوونی مانگی شەوال تۆماركراوە .

ناوەندەكە ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، بەو پێیەی تۆماری لەدایك بوونی مانگی شەوال كراوە، ئەمڕۆ دەبێتە كۆتا رۆژی مانگی ڕەمەزان و سبەی هەینی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت .

ئەمە لەكاتێكدایە، تا ئێستا ڕوانگەی فەلەكی هەریەك لە وڵاتانی میسڕ و سعوودیە و كوێت و بەحرێن و قەتەڕ بەگوێرەی ڕوانینەكانیان بۆ ئاسمان ڕۆژی شەممە بە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان هەژمار دەكەن .

کوردستان

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی؛ لە سیتەك 2 هاووڵاتی دەستگیر كران

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، دوو هاووڵاتی دەستگیركران ، كە سەرقاڵی ئیشكردن بوون لە زەوی گشتی دا هەستابوون بە تەختكردنی زەوی دەرهێنان و بڕینی داری سروشتی دەستگیرا بەسەر شۆفڵێك دا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، بە مەبەستی نەهێشتنی دیاردەی زیادەڕۆیی ، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك دەستیانكرد بە گەڕان و پشكنین لە سنوری شارەدێكە لە ئەنجامدا توانیان 2 هاووڵاتی بە تۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیر بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو دوو هاووڵاتیە بە شێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی ئیشكردن بوون لە زەوی گشتی دا، كە هەستابوون بە تەختكردنی زەوی دەرهێنان و بڕینی داری سروشتی، هاوكات دەستگیرا بەسەر شۆفڵێكدا، دواتر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخراو ڕادەستی دادوەری لێكۆڵینەوە كرا بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

جارێكی دیكە تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم زیادی كرد 25 حاڵەتی مردن تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 706 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4739 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 250 كەس و سلێمانی 113 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و ڕاپەڕین 15 كەس و دهۆك 256 و هەڵەبجە 31 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 521 كەس چاكبوونەوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێنجوێن؛ بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە كەوتە دۆڵێكەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی نەمانی ئیستۆپەوە لەسەر ڕێگای پێنجوێن بارهەڵگرێكی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە وەرگەڕا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلول2020 ڕووداوێكی وەرگەڕان لەسەر ڕێگای سەرەكی پێنجوێن بۆ سەیدسادق ڕوویدا .

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە بەهۆی نەمانی ئیستۆپی بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێلەوە بووە، كە بەوهۆیەیەوە شەش ئۆتۆمبێل، كە بە بار هەڵگرەكە بووە كەوتە ناو دۆڵێكەوە .

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان