ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دەنگ لەسەر پاشماوەی كابینە وەزارییەكە نەدرا
پەرلەمانی عیراق دانیشتنی ئەمڕۆی بۆ شەممەی داهاتوو هەڵگرت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق، دانیشتنی ئەمڕۆ پێنج شەممەی، بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو هەڵگرت.

بەپێی زانییارییەكان، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو هەڵگرت.

پەرلەمانی عیراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، دەنگیدا لەسەر ئەندامانی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزارییەكان، و رایگەیاند كە سەبارەت بە مافی خانەنشینی پەرلەمانتاران، سازش بۆ دادگای فیدراڵی پێشكەش دەكات.

پێشتر وابڕیار بوو لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا، دەنگ لەسەر پاشماوەی وەزیرەكانی كابینە وەزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی بدرێت، بەڵام واپێدەچێت بەهۆی ناكۆكییە سیاسییەكان و ململانێی نێوان لایەنەكان، دەنگدان لەسەر هەشت وەزیرەكە  بۆ دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەمان دواخرابێت.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، لەدوای دروستبوونی تەنگژە لەنێوان كوتلە سیاسییەكان لە دانیشتنی رۆژی سێ‌ شەممەی رابردووی پەرلەمان، رایگەیاندبوو، لیستی نوێی كاندیدەكان بۆ پاشماوەی كابینە وەزارییەكەی پێشكەش ناكات و چاوەڕوان دەكات ئەو بابەتە لەنێوان كوتلە سیاسییەكاندا رێكەوتنی لەسەر بكرێت.

عێراق

عادل عەبدولمەهدی بڕیارێكی نوێی دەربارەی ناوچەی سەوز دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا كاتی كردنەوەی ناوچەی سەوز لە بەغدا درێژبكاتەوە تاوەكو كاتژمێر 5ی بەیانی.

بەپێی ڕأگەیەنراوێك، كە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بڕیاری داوە كاتی كردنەوەی ناوچەی سەوز لە كاتژمێر 5ی ئێوارەوە بەردەوام بێت تا كاتژمێر 5ی بەیانی.

لە 10ی ئەم مانگە و لەیادی تێپەڕبونی سالێك بەسەر تێكشكاندنی داعش، بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عیراق ناوچەی سەوز بەڕووی هاوڵاتیان كرایەوە لە كاتژمێر 5ی ئێوارە بۆ 10ی شەو و دواتریش ماوەكەی درێژكرایەوە بۆ 1ی شەو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسێكی باڵای عیراق لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی هێڵی فڕۆكەوانی عیراقی لە كارەكەی دووردەخرێتەوە و بەپێی نووسراوەكەش، فەرمانەكە لەمڕۆوە جێبەجێ‌ دەكرێت.

پاڵپشت بە فەرمانێكی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، ئەمڕۆ یەك شەممە 16-12-2018 بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی ئەو وەزارەتە بڕیاری داوە (میران فەرید عەزیز) بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی هێڵی فڕۆكەوانی عیراقی لە كارەكەی بەخشراوە و لە فەرمانگەی هونەری دەست بەكار دەبێت.

هەر بەپێی فەرمانەكە، (عەباس ناسر) بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی خزمەتگوزاری هێزی ئاسمانی بە وەكالەت ئەو پۆستە بەڕێوەبەرێت.

جەختیش كراوەتەوە، كە فەرمانەكە لەمڕۆوە 16-12-2018 جێبەجێ‌ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەرۆك كۆماری عێراق دەستبەرداری رەگەزنامە بریتانییەكەی دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەڕوانگەی پابەند بوون بە دەستووری عێراقەوە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق دەستبەرداری ڕەگەزنامە بریتانییەكەی دەبێت.

‏‎ئەمڕۆ یەك شەممە لوقمان فەیلی، وتەبێژ بە ناوی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقەوە لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاند،‏‎ بەرهەم ساڵح لە ڕوانگەی پابەند بوون بە دەستووری عێراقەوە بە شێوەیەكی یاسایی دەستبەرداری ڕەگەزنامە (بریتانی)یەكەی بوو.

‏‎وتەبێژ بە ناوی سەرۆكایەتی كۆمارەوە دووپاتیكردەوە، ڕێوشوێنە یاساییەكانی پەیوەست بە ڕادەستكردنەوەی ڕەگەزنامە بریتانییەكەی تەواو بووە، سەرۆك كۆمار “لە كاتێكدا سوپاس و پێزانینی زۆری خۆی پێشكەش دەكات بە شانشینی بریتانیا كە ئەو ڕەگەزنامەیەی پێ بەخشیوە لەو رۆژگارانەی كە لە ڕیزەكانی ئۆپۆزیسیۆندا بووە دژی ڕژێمی لە ناوچوو ، هاوكات دەستبەردار بوونی بەڕێزیان لە ڕوانگەی پابەند بونیشیانە بە بڕگەی چوارەم لە مادەی ژمارە ۱۸ ی دەستووری عێراق كە بە دەق هاتووە، ڕێگە نادرێت بەو كەسانەی كە هەڵدەبژێرێن و پۆستی سیادییان پێ دەسپێردرێت لە كۆماری عێراقدا، ڕەگەز نامەی تریان هەبێت “.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین