گەشتیارانی ڕووسیا ڕوو لە توركیا دەكەن



 

ماڵپەڕی (Kupibilet)ی رووسی تایبەت بە كەرتی گەشتیاریی ئاشكرایكرد توركیا لە ریزبەندی دڵخوازی یەكەمی ئەو گەشتیارە رووسیانەدایە كە دەیانەوێت پشووی سەری ساڵ لە دەرەوەی وڵاتەكە بەسەر ببەن.

بەپێی ئاژانسی (RIANovosti)ی رووسیا، ئەو داتایانەی كە لە ماڵپەڕی (Kupibilet) بڵاوكراوەنەتەوە ئەوە نیشان دەدات كە پشكی توركیا لەو تكتانەی فڕۆكە كە فرۆشراون لەسەدا ٢٨ زیاتر بووە.

هەر بەپێی داتاكان، ئەرمینا بە رێژەی لەسەدا ١٦ لە ریزبەندی دووەم و ئیسرائیل و ئازەربایجان بە رێژەی لەسەدا حەوت لە ریزبەندی سێیەمی ئەو وڵاتانەدا دێن كە دڵخوازی گەشتیارانی رووسن.

بەگوێرەی داتاكانی وەزارەتی كولتوور و گەشتوگوزاری توركیا، لە میانی ١١ مانگی ئەمساڵدا، ٤٢ ملیۆن و ١٦٤ هەزار و ٩٥٤ گەشتیاری بیانی روویان لە توركیا كردووە.

هەر بەپێی داتاكانی وەزارەتەكە گەشتیارە رووسەكان بە چوار ملیۆن و ٩٤٥ هەزار و ١٩٨ گەشتیار لە دوای ئەڵمانیا لە ریزبەندی دووەمی ئەو وڵاتە دێت كە زۆرترین ژمارەی گەشتیاریان سەردانی توركیایان كردووە.

ساڵوەگەڕی لەسێدارەدانی سەدام حوسێنە
پێشت ساڵوەگەڕی لەسێدارەدانی سەدام حوسێنە
هونەرمەندانی كورد لە فەڕەنسا گردبوونەوە
دواتر هونەرمەندانی كورد لە فەڕەنسا گردبوونەوە
پەیوەندیدار