ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(ڕامۆسی نوێی ده‌وێت) سۆلاری داوای دوو گواستنه‌وه‌ی له‌ ئیداره‌ی ڕیاڵ مه‌درید کردووه‌

خه‌ڵک سپۆرت

سانتیاگۆ سۆلاری ئه‌رجه‌نتینی ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، ناوی دوو یاریزانی خستۆته‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی یانه‌که‌یی و داوا ده‌کات له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی ٢٠١٩دا دابینیان بکه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌کانی پۆرتاڵی “دۆن بالۆن”ی ئیسپانی، سۆلاری له‌کۆتا کۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ فلۆرنتینۆ پێرێز و میگێل ئه‌نخێل سانچێزی سه‌رۆک و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، ته‌واوی ئه‌و ناوانه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه‌ که‌ به‌رپرسانی یانه‌ پێیان باشه‌ له‌گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌دا دابین بکرێن.

سه‌رچاوه‌که‌ جه‌خت ده‌کاته‌وه‌، سۆلاری ناوه‌کانی میلان سکرینیار و ڕۆمانیۆلی و کالیدۆ کۆلیبالی به‌رگریکاری یانه‌کانی ئینته‌رمیلان و میلان و ناپۆلی ڕه‌ت کردۆته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا داوای کردووه‌ کۆستاس مانۆلاسی یۆنانی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و به‌رگریکاری زه‌به‌لاحی یانه‌ی ڕۆمای بۆ دابین بکه‌ن که‌ نرخه‌که‌ی نزیکی ٦٠ ملیۆن یورۆ ده‌بێت، هه‌روه‌ها ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی ماریۆ هێرمۆسۆ له‌ یانه‌ی ئیسپانیۆله‌وه‌، به‌وشێوه‌یه‌ جه‌ختی کردۆته‌وه‌، شوێنگره‌وه‌ی ڕامۆس و ڤاران مسۆگه‌ر ده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها یه‌کێکی تر له‌ داواکاریه‌کانی بریتی بووه‌ له‌ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پێگه‌ی کیلۆر ناڤاسی کۆستاریکی و تیبۆ کۆرتوای به‌لجیکی، سۆلاری پێی وابووه‌ چیتر پێویسته‌ ئه‌ندرێ لونین له‌ یانه‌ی لیگانێسه‌وه‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ و له‌گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌دا کۆتایی به‌ ماوه‌ی خواستنی بهێنرێت تا وه‌ک گۆلپارێزی دووه‌م مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌و ئاسته‌ ناوازه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ ئیسپانیه‌که‌ پێشکه‌شی کردووه‌.

جیهانی

(گۆڵدن بوت) گۆڵەکانی مباپێ بەردەوامە، کریستیانۆی تێپەڕاندووە و لە مێسی نزیکبۆتەوە !

خەڵک سپۆرت

کیلیان مباپێی فەرەنسی هێرشبەری یانەی پاریس سانت جێرمان پلەی دووەمی ڕیزبەندی گۆڵکارانی ئەوروپای لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی سەندەوە و خۆی لە لیۆ مێسی نزیک کردەوە.

ململانێی پێڵاوی ئاڵتونی “گۆڵدن بوت” لەنێوان سێ ئەستێرەی ناودار و گۆڵکاری ئەم وەرزەدا بەردەوامە، شەوی چوارشەممەی ڕابردوو یانەی پاریس سانت جێرمان لە یارییەکی دواخراوی هەفتەی (١٧)دا بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر یانەی مۆنتیپیلێ بەدەست هێنا، یەکێک لە گۆڵەکانیش لەلایەن کیلیان مباپێی فەرەنسیەوە تۆمارکرا.

لەڕیزبەندی گۆڵکارانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپادا لیۆ مێسی بە تۆماری (٢٢) گۆڵەوە لە پلەی یەکەمدایە، پلەی دووەم تا هەفتەی ڕابردوو بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی زیندوی یانەی یوڤانتۆس بوو بە (١٩) گۆڵەوە، بەڵام شەوی ڕابردوو ئاسکە فەرەنسیەکە توانی گۆڵێک تۆمار بکات و ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا بگەیەنێتە (٢٠) گۆڵ، بەشێوەیەک دووەمی ڕیزبەندی لە “دۆن” وەردەگرێتەوە، هەروەها جیاوازی دوو گۆڵ لە مێسی جیادەکاتەوە.

لەئێستادا ڕیزبەندیەکە بەم شێوەیەیە:

  • لیۆنێل مێسی (بەرشلۆنە): ٢٢ گۆڵ
  • کیلیان مباپێ (پاریس سانت جێرمان): ٢٠ گۆڵ
  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (یوڤانتۆس): ١٩ گۆڵ
  • ئیدینسۆن کاڤانی (پاریس سانت جێرمان): ١٧ گۆڵ
  • سێرجیۆ ئەگوێرۆ (مانچستەر سیتی): ١٧ گۆڵ
  • کریزتۆف پیاتیک (میلان): ١٧ گۆڵ
  • محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ): ١٧ گۆڵ
  • فابیۆ کوالیارێلا (سامپدۆریا): ١٦ گۆڵ
  • دوڤان زاپاتا (ئاتالانتا): ١٦ گۆڵ
  • نیکۆلاس پیپی (لیل): ١٦ گۆڵ
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا (شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی یانەکان لە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەست پێدەکاتەوە و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئینگلیزی

بێرنڵی – تۆتنهام (٣:٣٠)

نیوکاسڵ – هیدێرسفیڵد تاون (٦:٠٠)

بۆرنماوس – وڵڤەرهامبتۆن (٦:٠٠)

لیستەر سیتی – کریستاڵ پاڵاس (٨:٣٠)

خولی ئیسپانیا

خیتافێ – ڕایۆ ڤالیکانۆ (٣:٠٠)

سڤیلیە – بەرشلۆنە (٦:١٥)

دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس – سێلتا ڤیگۆ (٨:٣٠)

ئەتلەتیک بلباو – ئیبار (١٠:٤٥)

خولی ئیتاڵیا

تۆرینۆ – ئاتالانتا (٥:٠٠)

فرۆزینۆنی – ڕۆما (١٠:٣٠)

خولی ئەڵمانیا

فرایبۆرگ – ئاوگسبۆرگ (٥:٣٠)

بایرن میونشن – هێرتا بەرلین (٥:٣٠)

بوروسیا مونشنگلادباخ – ڤۆلفسبۆرگ (٥:٣٠)

ماینز – شالکە (٥:٣٠)

فۆرتونا دوسڵدۆرف – نۆرنبێرگ (٨:٣٠)

خولی فەرەنسا

پاریس سانت جێرمان – نیم ئۆڵۆمپیکۆ (٧:٠٠)

گوینگامپ – ئینجێر (١٠:٠٠)

ئەمیان – – نیس (١٠:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پێرلۆ ڕەخنەی توند دەگرێت: یوڤانتۆس کەسایەتی نەبوو و چاوەڕێی ئەتلەتیکۆی دەکرد !

خەڵک سپۆرت

ئەندریا پێرلۆی ئیتاڵی ئەستێرەی پێشوی یانەی یوڤانتۆس ڕەخنەی توند ئاڕاستەی یانە ئیتاڵیەکە دەکات و ڕایدەگەیەنێت، کە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید کەسایەتیان زۆر لاواز بووە.

پێرلۆ بە “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە :” یانەیەک ئامانجەکانی گەورە بێت شتێکی ئاساییە ڕووبەڕوی فشاری قورس ببێتەوە، ئەگەر یاریزانی یانەی یوڤانتۆس بیت پێویستە بەرگەی ئەو فشارانە بگریت، پێویستە لەم یارییە چارەنوسسازانەدا هەموو شتێک پێشکەش بکەیت، بەڵام بەداخەوە لەڕووبەڕوبونەوەکەی شەوی ڕابردوو ئەوەم لە یوڤانتۆس بەدی نەکرد، بەپێچەوانەوە ئەوەی من تێبینیم کرد پێکهاتەیەک بوو بەبێ کەسایەتی”.

هەروەها دەڵێت :” بەبێ بونی حەزی بردنەوە و بیرۆکە و داهێنان یانەی یوڤانتۆس دووچاری شکست هات، یانەکە بەگشتی چاوەڕوانی ڕکابەریان دەکرد چی دەکات و چۆن یاریی دەکات! دەیانویست کاتەکە بڕوات و یارییەکە کۆتایی بێت، لەو بارۆدۆخەشدا یانەی ڕکابەر لەهەر ساتێکدا بێت گۆڵت لەسەر تۆمار دەکات، تۆ چاوەڕوانی ڕکابەر بکەیت بێگومان ڕکابەریش کاری خۆی دەکات”.

خەونی یانەی یوڤانتۆس بۆ چنینەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان لەنێو یاریگای “واندا میترۆ پۆلیتان” نزیکبوو لەبار بچێت، بەوپێیەی لەیاریی چوندا دوو گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە و بۆ یاریی گەڕانەوە نزیکی مەحاڵە بتوانن دوو گۆڵ و زیاتر لە پێکهاتە پۆڵایینەکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمار بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان