ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بە نرخی ئێستا رازییە
سعودیە: بەرهەمهێنانی نەوت كەمناكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری وزەی سعودیە دەڵێت، وڵاتەكەی بە نرخی ئێستای نەوت رازییە، رەتیشیدەكاتەوە تائێستا رێكەوتن لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت هەبێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، (ئاژانسی رۆیتەز) لە زاری خالید فالح وەزیری وزەی سعودیەوە بڵاویكردەوە”تائێستا رێكەوتن نەكراوە لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەم، ئێمە لە نرخەكانی ئێستای نەوت رازیین، و ناشمانەوێت هیچ شۆكێكێك لە بازاڕەكانی نەوتدا رووبدات”.

بە وتەی فالح، ئەوان پێویستییان بە مۆڵەت وەرگرتن لەكەس نییە بۆ كەمكردنەوەی بەرهەم، ئەمەش وەك وەڵامێك بۆ لێدوانەكانی پێشووی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كە داوای لە (ئۆپیك) كردبوو، ئاستی بەرهەمی نەوت دانەبەزێنێت و داواشی لە وڵاتە بەرهەمهێنەكان كردبوو، نرخی نەوت كەمبكەنەوە.

وەزیری وزەی سعودیە، پێشبینی كردووە، وڵاتەكەی لەم مانگەدا، رۆژانەلەنێوان 10.7- 10.8 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت، بەپێویستیشی زانیبوو لەماوەی كەمتر لە شەش مانگدا، رێكەوتن بۆ كەمكردنەوەی بەرهەم لەنێوان وڵاتانی ئۆپیكدا بكرێت.

وابڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە، وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپیك، لەپێناو رێكەوتن لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت كۆببنەوە، دوای ئەوەی نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ كەمتر لە 60 دۆلار دابەزی.

جیهان

بەوێنە..نمایشی سەربازی دەریایی سوپای ئێران

خەڵك-بەشی هەواڵ

كۆماری ئیسلامی ئێران نمایشێكی هێزە دەریاییەكانی لە دەریای عەمان ساز كرد.

ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویكردەوە، نمایشە سەربازییەكەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن هێزی سەربازی دەریایی سوپای ئێران لەژێر ناوی “ویلایەتی ۹۷” و بە دروشمی “یا زەهرا” دوێنێ هەینی لە دەریای عەمان دەتی پێكرد.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمریكا بەردەوام هەڕەشە لەو وڵاتە دەكات و بەپێی زانیارییەكانیش تا ئێستا دوو جار ئەمریكا لە هەوڵەكانی بۆ دروستكردنی هاوپەیمانی عەرەبی دژی ئێران یاخود ناتۆی عەربی شكستی هێناوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

هەدەپە، كاندیدی خۆی بۆ سەرۆكی پارلەمانی توركیا دیاریكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

پارتیی دیموكراتیی گەلان (هەدەپە)، پەرلەمانتارێكی شاری ئیزمیری وەك كاندیدی هەدەپە بۆ سەرۆكی پەرلەمانی توركیا دەستنیشان كرد.

سەرپیل كەمالبای ، وەك كاندیدی پارتی دیموكارتیی گەلان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا دیاریكرا و لە لایەن شاندێك بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی فراكسیۆنی هەدەپە فاتمە كورتولان، ناوەكەی بەفەرمی پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كراوە.

بڕیارە ڕۆژی 24ی شوباتی 2019 هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا لەنێو پەرلەمان بەڕێوە بچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

باغۆز: سڤیلەكان دوایین ناوچەكانی بندەستی داعش چۆڵ دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ هەینی هاووڵاتیانی سڤیل لە نێو ژمارەیەكبارهەڵگردا بینراون كە ئەگەری هەیە، ناوچەكانی بن دەستی داعش چۆڵ بكەن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، لە ناوچەی باغۆز لە سنووری سووریا و عیراق ژمارەیەكی زۆر بارهەڵگر  بینراون كە هاووڵاتیانی سڤیلیان تێدا بووە لە ناوچەكانی بن دەستی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەڵام بە تەواوەتی ڕوون نەبووەتەوە كە ئایا ئەو بارهەڵگرانە ئەو سڤیلانە دەگوازنەوە كە لە ناوچەكانی بن دەستی داعشدا گیریانخواردووە و هێزەكانی سووریای دیموكرات بە پشتیوانی ئەمریكا دەیانهەوێت كۆنتڕۆڵی بكەن یان نا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان