ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ئۆندا مه‌درید: هازارد بۆ ڕیاڵ مه‌درید کۆتایی هاتووه‌ و کۆڤاسیچ له‌ هاوکێشه‌که‌دایه‌

خه‌ڵک سپۆرت

گفتوگۆی گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازارد بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید گه‌یشتۆته‌ قۆناغی کۆتایی و ئه‌گه‌ر زۆره‌ ناوی ماتیۆ کۆڤاسیچ تێکه‌ڵ به‌ هاوکێشه‌ی گواستنه‌وه‌که‌‌ بکرێت.

شاره‌زایانی بواری گواستنه‌وه‌کان له‌ به‌رنامه‌ی “ئوندا مه‌درید” ئاشکرایان کردووه‌، گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازاردی به‌لجیکی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید کۆتایی هاتووه‌.

سه‌رچاوه‌که‌ جه‌خت ده‌کاته‌وه‌،‌ هه‌ردوو جه‌مسه‌ری هازارد و “لۆس بلانکۆس” گه‌یشتونه‌ته‌ ڕێکه‌وتنی کۆتایی و چیتر له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی ٢٠١٩وه‌ گه‌وهه‌ره‌که‌ی به‌لجیکا په‌یوه‌ندی به‌ پێکهاته‌ی سانتیاگۆ سۆلاری-یه‌وه‌ ده‌کات.

ئیداره‌ی “بلوزی له‌نده‌ن” ئۆفه‌ری نوێکردنه‌وه‌ی بۆندی تا ساڵی ٢٠٢٠ خستۆته‌ به‌رده‌م هازارد، به‌ڵام یاریزانه‌که‌ به‌ته‌واوی ئه‌و ئۆفه‌ره‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر بۆچونی به‌رپرسانی چێڵسی دروست کردووه‌، به‌ڵکو نایانه‌وێت له‌حاڵی شکستی گفتوگۆکاندا هاوینی داهاتو بێبه‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداری بن و به‌وشێوه‌یه‌ ڕه‌زامه‌ندیان نیشانداوه‌ به‌بڕی ١٧٠ ملیۆن یورۆ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی بۆ ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ نیشان بده‌ن.

له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی ڕیاڵ پێیان وابووه‌ ئه‌و نرخه‌ زۆره‌ و داوایان کردووه‌ ناوی ماتیۆ کۆڤاسیچی کرواتی بخرێته‌ هاوکێشه‌که‌وه‌، به‌و ڕێگه‌ هونه‌ریه‌ نرخی یاریزانه‌ به‌لجیکیه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو داده‌به‌زێت.

پرۆگرامی “ئۆندا” جه‌ختی کردۆته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هازارد و نوێنه‌رانی ڕیاڵ گه‌یشتونه‌ته‌ خاڵی کۆتایی و ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی چێڵسی خۆیان بۆ ئیمزاکردنی بۆنده‌که‌ی ئاماده‌ کردووه‌ و به‌دوای شوێنگره‌وه‌دا که‌وتونه‌ته‌ گه‌ڕان ونزیکترین یاریزان بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی کریستیان پۆلیسیچی ئه‌مریکی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی دۆرتمۆنده‌.

جیهانی

مێسی لە کلاسیکۆوە پێکانی هەیە و بەرشلۆنە و ئەرجەنتین حەوانەوەیان پێنەداوە !

خەڵک سپۆرت

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندوی یانەی بەرشلۆنە لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی دۆستانەی نێودەوڵەتی بەرامبەر هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا دووچاری پێکان هات و لەئێستادا میدیاکان زانیاری سەیرو سەمەرە دەربارەی پێکانەکەی ئاشکرا دەکەن.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی ئاماژەی بە پێکانی لیۆ کردووە لە یاریی دۆستانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر ڤەنزوێلا و نوسیویەتی: لە کلاسیکۆی لالیگاوە جادوگەرەکەی ئەرجەنتین هەستی بە ئازار کردووە و لەو کاتەوە دەستەی پزیشکی بارسا بۆیان دەرکەوتووە کە پێکانێکی سوکی هەیە، بەڵام سەرباری ئەوەش بەشداری لە یارییەکانی سڤیلیە و ڕیاڵ بیتیسدا کردووە، دواتریش بە درێسی هەڵبژاردەی “ئالبی سیلیستی”یەوە ڕووبەڕوی ڤەنزوێلا بۆتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، لەڕووبەڕوبونەوەی ڤەنزوێلا ئازاری پێیەکانی زیادی کردووە و پێکانەکەشی پلەیەک بەرزتر بۆتەوە، بەو هۆیەوە سکالۆنی ڕاهێنەری کاتیی هەڵبژاردەکە بڕیاریداوە لە ڕووبەڕوبونەوەی دۆستانەی بەرامبەر هەڵبژاردەی مەغریب حەوانەوەی پێبدات، ئەوەش دەریدەخات کە تا دەستپێکی ڕووبەڕوبونەوە ئەوروپیەکان ماوەی هەفتەیەک دەخرێتە ژێر باری چارەسەر و حەوانەوە، دواتر لەڕووبەڕوبونەوەکانی دێربی کەتەلۆنیا و مانچستەر یونایتد دەگەڕێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئەمڕۆ حەوت ڕووبەڕوبونەوەی پاڵاوتنەکانی یورۆی ٢٠٢٠ ئەنجام دەدرێن (دوو شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی هەڵبژاردە ئەوروپیەکان بۆ گەیشتن بە یورۆی ٢٠٢٠ بەردەوامی دەبێت، چەندین ڕووبەڕوبونەوە لە پاڵاوتنەکان ئەنجام دەدرێن گرنگترینیان ئەمانەن:

تورکیا – مۆڵدۆڤا (٨:٠٠)

مۆنتینیگرۆ – ئینگلتەرا (١٠:٤٥)

کۆسۆڤۆ – بولگاریا (١٠:٤٥)

پورتوگال – سڕبیا (١٠:٤٥)

لۆکسمبۆرگ – ئۆکرانیا (١٠:٤٥)

ئەندۆرا – ئەلبانیا (١٠:٤٥)

فەرەنسا – ئایسلەندا  (١٠:٤٥)

یاریی دۆستانە

ئەزەربیجان – لیتوانیا (٥:٠٠)

سعودیە – غینیا (٦:٤٥)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مارادۆنا: ئەرجەنتین؟ من سەیری فیلمی ترسناک ناکەم

خەڵک سپۆرت

دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی ئەرجەنتین و جیهان بەتوندی هێرش دەکاتە سەر پێکهاتەی وڵاتەکەیی و ڕاهێنەر و ئەو کاربەدەستانەش کە وەرزشی وڵاتەکە بەڕێوە دەبەن.

مارادۆنا لەچاوپێکەوتنێکدا بە “مارکا”ی ئیسپانی ڕاگەیاندووە :” یاریی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین؟ من سەیری فیلمی ترسناک ناکەم، ئەوانەی پێکهاتەکە بەڕێوەدەبەن پێیان وابووە دەچن لە ڤەنزوێلا دەبەنەوە؟ ڤەنزوێلا پێکهاتەیەکی مەشقپێکراوی ئامادە و بەهێزە، وەک ئەرجەنتین نییە کە زۆرینەیان لە دەرگای سەرەکیەوە نەهاتونەتە ژوورەوە، بەڵکو لە پەنجەرەوە خۆیان کردووە بە پێکهاتەکەدا”.

هەروەها دەڵێت :” من نازانم تاپیا چی دەکات و بەتەمای چییە، مامۆستای بیرکاریە یان چی، بەڵام دڵنیام نەفرەتی نازانێت چی دەکات، ئەگەر لە من دەپرسیت، من پێت دەڵێم ڕوجێری و باتیستا و گوێستی و پومپیدۆ و کانیجیا بیر لەچی دەکەنەوە، ئەو تیمە شایستەی درێسی ئەرجەنتین نییە”.

ئەم لێدوانانەی مارادۆنا ڕاستەوخۆ پاش شکستی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دێت لەیارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر ڤەزوێلا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ کۆپا ئەمریکا.

مارادۆنای ئەفسانە ماوەی چەند مانگێکە بەردەوام لەڕێگەی میدیاکانەوە داوا لە بەرپرسانی تۆپی پێی ئەرجەنتین دەکات دووبارە وەک ڕاهێنەری پێکهاتەی وڵاتەکەی چانسی پێبدەن، بەڵام لەلایەن تاپیا و هاوەڵانیەوە هیچ وەڵامێک نادرێتەوە و ئەوەش وایکردووە جەنگێکی ڕاگەیاندنی گەورە لەنێوان جەمسەرەکان دروست بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان